riklam

قادر عەزیز: یەکێتی شەڕی راگەیاندنی نەکردوە

ی.ن.ک‌‌ 09:49 PM - 2019-06-03
.

.

قادر عەزیز لە پەیامێکدا بۆ کۆمەڵانی گەلی کوردستان دەڵێت، یەکێتی هیچ کاتێک شەری راگەیاندنی نەکردوە تەنها کە ناچار کرابێت بەرگری کردوە.

قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپەیامێكیدا، وێڕای جەژنە پیرۆزە لەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، دەشڵێت "پێشوازی لەبڕیارەكەی پارتی دەكەین بۆ  راگرتنی شەڕی راگەیاندن".

هەروەها تەئكیدیش دەكاتەوە لەوەی  "یەكێتی هیچ كاتێك شەڕی راگەیاندنی بەرامبەر بەهیچ لایەنێك نەبووە، بەڵام هەركاتێك ناچاركرابێتین یەكێتییەكان داكۆكییان لەحزبەكەیان كردووە و لەو كاتانەشدا یەكێتی تەنها وەڵامی هەبووەو هیچ كاتێك هەڵمەت و شەڕی راگەیاندنی نەبووە".

لەبارەی بڕیارەكەی پارتیشەوە بۆ راگرتنی شەڕی راگەیاندن، سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی رایگەیاند ئومێد دەكەم راگرتنی شەڕی راگەیاندن سەرەتایەكی باش بێت و دەرفەتێكیش بێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەدیالۆگ.

هاوکات داواش لە سەرجەم راگەیاندنەکان و کادر و لایەنگرانی یەکێتی دەکات کە ئەگەر هەتا ئێستا هەر وەڵامدانەوەیەکیان هەبووە رایگرن، چونکە شەڕی راگەیاندن و سۆشیال میدیا کێشەکان چارەسەر ناکات.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket