riklam

پیرۆزبایی کۆسرەت رەسوڵ بۆ جەژنی رەمەزان

ی.ن.ک‌‌ 09:29 PM - 2019-06-03
.

.

جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسوڵمانان دەکات.

دەقی پیرۆزبایی نامەکە.......

‎بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی جیهان بەگشتی و كوردستان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و تێكۆشەرانی ڕێگای دیموكراسی و ئازادی بە تایبەتی دەكەم.

‎لەم جەژنە پیرۆزەدا، كە جەژنی ئاشتەوایی و تەبایی و گیانی یەكتر قبوڵكردنە، هیواخوازم هەموو لایەكمان بەگیانی لێپرسراویەتی نیشتمانیەوە دەستی ئاشتی و تەبایی و یەكڕیزی بۆ یەكتر درێژ بكەین و ململانێكانمان وەلابنێین و كۆتایی بەگرژی نێوانمان بهێنین و پێكەوە هەنگاو بنێین و دەستی برایەتی و تەبایی بۆ یەكتر درێژ بكەین و هەرچی زووە كێشەكانی هەرێمی كوردستان و كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەست لەناو دەست و بەیەك تیم چارەسەر بكەین.

‎جارێكی تر جەژنە پیرۆزە لە هەموو لایەك دەكەم و هیواخوازم خوای گەورە تاعەت و عیبادەتی هەموو لایەكمانی قبوڵ كردبێ.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی

‎جێگری سكرتێری گشتی

‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket