riklam

مەکتەبی رێکخستن جەژنە پیرۆزە لە موسوڵمانان دەکات

ی.ن.ک‌‌ 09:24 PM - 2019-06-03
.

.

مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی هەرێم و جیهان دەکات.

دەقی پیرۆزبایی نامەکە....

بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە بەناوی لێپرسراو و تەواوی هەڤاڵانی مەکتەبی ڕێکخستنەوە گەرمترین پیرۆزبای ئەم جەژنە لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان وتەواوی موسوڵمانی کوردوعێراق وجیهاندەکەین  هەروەها هەرلەجەژنەدا پیرۆزبایمان ئاراستەی سەرجەم مەڵبەندومەکتەب وکۆمیتەتێکۆشەرەکان وهەمووئەندام ودۆست ولایەنگرانی یەکێتی  کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین.

خوازیارین ئەم جەژنە ببێتەمایەی خێروخۆشی بۆهەموولایەک وهاندەرمان بێت بۆنزیک بونەوەی تەواوی لایەنەسیاسیەکان تابتوانن لەڕێی دانوستانەوە چارەسەری ئه وکێشەو گرفتەسیاسیانەبکەن کەماوەو چارەسەرنەکراوە بەتایبەتی کەرکوکی قودسی کودسی کوردستان  هەروەها ئەم جەژنە ببێتە مایەی  تەواولێکتێگەیشتنی لایەنەکان بۆپێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم کەحکومەتێک بێت حکومەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت و بۆخزمەت وخۆشگزەرانی خەڵک بێت بتوانێ ئارامی ئاوەدانی خۆشگوزەرانی دەستەبەربکات بۆخزمەتکردنی تەواوی چین وتوێژەکان لەسەروهەمویانەوە کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان جارێکی ترپیرۆزبێت جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket