riklam

وته‌بێژی یه‌كێتی: ھه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ ته‌بایی بووین و قوربانیمانداوه‌

ی.ن.ک‌‌ 04:00 PM - 2019-06-03
.

.

له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان گیانی ته‌بایی و یه‌كڕیزی بپارێزین، نه‌ك سه‌نگه‌ر له‌یه‌كگرتن و ته‌خوینكردنی یه‌كدی و فراوانكردنی ده‌لاقه‌ی ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كانی نێوانمان.، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌:

كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
 كه‌سوكاری سه‌ربه‌زی شه‌هیدان پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان
 جه‌ژنی ره‌مه‌زانتان پیرۆزبێت و هیودارین ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێروخۆشی و ته‌بایی و یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان
 كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان، پارته‌ سیاسییه‌ كانی كوردستان، ئه‌م بارودۆخه‌ هه‌ستیارو مه‌ترسیداره‌ی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی پێدا گوزه‌رده‌كات واده‌خوازێت كه‌ گه‌لی كورستانیش ئاماده‌باشی ته‌واوی هه‌بێت بۆ سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان و رووداوه‌ پێشبینی كراوه‌كان، پێویسته‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان گیانی ته‌بایی و یه‌كڕیزی بپارێزین، نه‌ك سه‌نگه‌ر له‌یه‌كگرتن و ته‌خوینكردنی یه‌كدی و فراوانكردنی ده‌لاقه‌ی ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كانی نێوانمان .

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ مێژووی پڕشكۆی سه‌روه‌ری خۆیدا هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی و ته‌بایی گه‌له‌كه‌ماندا بووه‌، له‌و پێناوه‌شدا قوربانی زۆری داوه‌ زیانی زۆریشی كردووه‌.

 كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ یادی ئه‌م جه‌ژنه‌دا كه‌ جه‌ژنی لێبورده‌یی و به‌خشنده‌ییه‌، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی خۆی ده‌كاته‌وه‌ هه‌رچی پێویسته‌ بۆ پاراستنی ئه‌و یه‌كڕیزی و ته‌باییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجامی بده‌ن دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرش و په‌لاماری ناڕه‌وای چ لایه‌نێك كه‌ بیه‌وێت ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی تێكبدات و شه‌ڕی راگه‌یاندن به‌رپا بكات.

 PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket