riklam

حاكم قادر: ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ وێستگه‌ی ئاشته‌وایی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان

ی.ن.ک‌‌ 02:18 PM - 2019-06-03
.

.

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان،         بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ته‌واوی موسڵمانانی گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان وزیندانیانی سیاسی وكه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌رو سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌ جیاجیاكانی نێو كۆمه‌ڵگای كورده‌واری كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
       

 بروسكه‌ی پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز , جه‌ژنی گه‌ردن ئازادی و جه‌ژنی شكاندنی ڕۆژوی مانگی ڕه‌مه‌زان , به‌ناوی خۆم و سه‌رجه‌م ئه‌ندام ولایه‌نگرو كادیرو جه‌مامه‌وه‌ری دڵسۆزی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان  , گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی له‌ته‌واوی موسڵمانانی گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان وزیندانیانی سیاسی وكه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌روسه‌رجه‌م چین وتوێژه‌ جیاجیاكانی نێو كۆمه‌ڵگای كورده‌واری ده‌كه‌م .
 وێڕای ئومێد خواستن بۆ قبوڵبوونی ڕۆژوو تاعه‌تی موسڵمانانی گه‌لی كوردی زۆرینه‌ی په‌یڕه‌وانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ وێستگه‌ی ئاشته‌وایی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان وهێنانه‌ كایه‌ی كه‌شێكی له‌بارو گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان به‌تایبه‌تی وده‌سته‌به‌ری یه‌كگوتاری و هاوهه‌ڵوێستی ویه‌كڕیزی , هه‌روه‌ك هیوادارم له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا گه‌له‌كه‌مان  له‌ڕووی سیاسی یه‌وه‌ به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كۆسپ وته‌گه‌ره‌كاندا سه‌ركه‌وێ وقه‌یرانه‌كان به‌ لێك تێگه‌یشتن تێپه‌ڕێنێت وكۆتایی هێنان بێت به‌زوڵم وسته‌می نه‌ته‌وه‌یی و به‌تایبه‌ت له‌كه‌ركوك وناوچه‌ جێناكۆكه‌كان وخۆشگوزه‌رانی وباشتركردنی بژێوی وئاشته‌وایی بۆخه‌ڵك بڕه‌خسێت , جه‌ژنی ئه‌مساڵ كۆتایی بێت به‌نه‌هامه‌تی یه‌كان وببێته‌ سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی دۆناغێكی ئارام وسه‌قامگیرو ئومێد جێی نائومێدی بگرێته‌وه‌ و تیایدا گه‌شه‌ به‌ پرسی سیاسی ولێكنزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌ جیاوازه‌كان بدرێت , له‌م ڕۆژه‌ پیرۆزه‌دا پێكه‌وه‌ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ینه‌ ناونیشانی پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی گه‌وره‌ی گه‌لی كوردو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و په‌یڕه‌وانی ئاینه‌ ئاسمانییه‌ جیاوازه‌كانی نیشتمان به‌ئارامی وپێكه‌وه‌یی بێ جیاوازی بیروڕائاینییه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌دیارده‌ی توندوتیژی جه‌ژنێكی ئاسوده‌ به‌ڕێبكه‌ین  .
دووباره‌ پیرۆزبێت جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان
هه‌موو ڕۆژێكتان جه‌ژن و هه‌موو جه‌ژنێكتان شادی كامه‌رانی بێت
شادو سه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتووبن ..
حاكم قادر حه‌مه‌جان                     
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی         
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket