وته‌بێژی یه‌كێتیی: ده‌بێت كوردێكی یه‌كێتیی بۆ پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ست نیشان بكرێت
ی.ن.ک 09:17 PM - 2019-06-02.
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌ی پانۆرامای كوردستان نیوز، وته‌بێژی یه‌كێتیی ئاماژه به‌هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتیی ده‌كات، كه ده‌بێت كه‌سێكی یه‌كێتیی و كورد بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك دابنرێت.
له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند:" كه‌ركوك به‌شێكه له‌جه‌سته‌ی فیكر‌و سیاسی یه‌كێتیی، ئه‌وه‌ی كه چه‌ند كه‌ركوك به‌لای یه‌كێتیه‌وه مه‌به‌سته، به‌شێكی ئه‌وه‌یه له‌ناو كه‌ركوكدا له‌ناو هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كراوه به‌ده‌نگێكی زۆر به‌رزه‌وه له‌پێش هه‌موو لایه‌نه‌كانداین، له‌ناو كوردیشدا كه‌ركوك به‌شاری یه‌كێتیی ناسراوه، كه به‌هه‌ڵبژاردنیش بێت له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانین".
وتیشی:" پارتی رێگربووه له‌دانانی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆكورد، وه ده‌بێت كوردێكی یه‌كێتیی بۆ پارێزگاری كه‌ركوك دابنرێت.
رونیشكرده‌وه:" هیوادارین پارتی واز له سیاسه‌تی په‌راوێزخستن بهێنێت، كه‌س خێرمان پێناكات كه‌ركوك پارێزگاره‌كه‌ی یه‌كێتیی بێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشووتر له‌گه‌ڵ پارتی له‌لیستی برایه‌تی بین، بۆیه داوامان كردوه له‌برایانی پارتی پارێزگار دابنێین.
جه‌ختیكرده‌وه:"پارتی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه سیاسیه‌تی په‌راوێزخستن و بچوكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی بگرێته‌به‌ر، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه‌مان پێ قبوڵناكرێت ، یه‌كێتیی وه‌ك هیچ حزبێكی ترنیه‌و ئه‌وه‌ی پ قبوڵ ناكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه:" یه‌كێتیی به‌رده‌وام جه‌خت له‌گفتوگۆ ده‌كات، هه‌نگاوی داهاتووی یه‌كێتیی به‌نده به هه‌ڵوێستی پارتیه‌وه، هیوادارین ناچار نه‌كرێین هه‌ڵوێستێكی نه‌خوازراومان هه‌بێت.
جه‌ختیكردوه‌ته‌وه:" یه‌كێتیی جه‌خت ده‌كات له‌سه‌ر شه‌راكه‌تی راسته‌قینه، بڕیاری سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی، به‌شداری كارایه له‌حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، وه به‌شداری یه‌كێتیی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هاووڵاتیانه..
له‌باره‌ی رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی وتی:" ئه‌گه‌ر پارتی پابه‌ند نه‌بێت یه‌كێتیی ناتوانێت پابه‌ندی رێكه‌وتن بێت".
له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌وه‌شی ووت:"ئێمه یه‌ك هه‌ڵبژاردنمان داناوه، یه‌كتری قبوڵكردن پێكه‌وه كاركردن، یه‌كبوون به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌ركات ناچار كراین و روبه‌ڕووی هه‌ڵوێستێكی نه‌خوازراو كراینه‌وه، ئه‌و جا هه‌ڵوێستێكی ترمان هه‌بێت.
له‌باره‌ی سه‌تنی كۆنگره‌ی یه‌كێتییه‌وه ووتی:"كۆنگره پێویسته بكرێت، ئه‌ركێكی زۆر گرنگه بۆ یه‌كێتیی، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا به‌رده‌وام هۆیه‌كی نه‌خوازراو هه‌بووه له‌دواكه‌وتنی كۆنگره‌دا، هیوادارین دوای ئه‌م هه‌موو چاوه‌ڕوانیه ده‌رفه‌تێكی باش بێته‌پێشه‌وه كه كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌ووتوو، كه بتوانێت بڕیاره‌كانی كۆنگره جێبه‌جێ بكات.
دووپاتی كرده‌وه:"ئه‌ركی سه‌ره‌كی كۆنگره داڕاشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی بنچینه‌ی حزبێكه، نوێبوونه‌وه‌یه له به‌رنامه‌و سیاسه‌ت و پلانه‌كانیدا.
PUKmedia داڕشتنه‌وه
.
PUKmedia زانیاری نوێ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25