riklam

یونامی: خوازیاری ئاشتی و ئارامی سیاسی هەرێمین

ی.ن.ک‌‌ 04:33 PM - 2019-06-02
.

.

عیماد فەرهادی  ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە ریكاردۆ رۆدریگێز بەرپرسی نوسینگەی یونامی لەهەرێمی كوردستان  و لەدیدارێكی نێوان هەردوولادا بارودۆخی سیاسی عیراق و كوردستان و ناوچەكە بەگشتی تاوتوێكرا.

لە دیدارەكەدا هەردوولا بیرو رایان ئاڵوگۆڕكرد سەبارەت بەبارودۆخی گشتی لەناوچەكەو دوا گۆڕانكاری و پێشهاتەكان، دواتر عیماد فەرهادی شیكارییەكی وردی بۆ تەواوی بارودۆخەكە كردو دڵنیایكردنەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەشێك دەبێت لە چارەسەری كێشەكان و هەوێنی تەبایی دەبێت . 

لە دیدارەكەدا ریكاردۆ رۆدریگێز بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە هەرێمی كوردستان  تەئكیدی كردەوە كە ئەوان بەگرنگیەوە دەڕواننە بارودۆخی ناوچەكە بەگشتی و عیراق و كوردستان و زەروورەتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی، وتیشی: خوازیاری ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری سیاسین لە عیراق و هەرێمی كوردستان،هاوكات  ئامادەیی هەموو كارئاسانی و هەماهەنگی و هاوكاریەكیان بۆ گەلانی عیراق نیشاندا.

هەر ئەمڕۆ لە بارەگای كونسڵخانەی ئەمریكا لە شاری هەولێر عیماد فەرهادی  ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی  لەگەڵ سلڤیا راوێژكاری سیاسی كونسڵخانەی ئەمریكا كۆبووە.

PUKmedia راگەیاندنی پەیوەندییەكانی یەكێتی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket