44 ساڵ خه‌باتی سه‌خت و درێژخایه‌ن
بیروڕا 01:53 PM - 2019-06-02.
دوای هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلول ،له‌ساڵی ١٩٧٥كوردستان كه‌وته ڕۆژگارێكی سه‌خت ودژواروڕاگواستنی دیهاته‌كانی كوردستان،بۆئوردوگای زۆره ملێ،ئه‌و ڕاگواستنه له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنی ڕژێمی عیراق وشای ئێران له‌جه‌زائیر،به‌نێوه‌ندگیری جه‌زائیرو توركیا،كه‌پلانێكی نێوده‌وڵه‌تی وهه‌رێمایه‌تی بوو،كه‌كوردستان وگه‌لی كوردستان كه‌وته شه‌وه‌زه‌نگی تاریكه‌وه،دووژمنانی گه‌لی كورد له‌سه‌روهه‌موویانه‌وه ڕژێمی به‌عسی ڕه‌فتار فاشی عێراق ،كه‌پێی وابوودارخورما له‌سه‌ر چیاكانی كوردستان ئه‌ڕوێت به‌ڵام جارێكی تر ،شۆڕشی له‌كوردستان دروست نابێته‌وه،ئاله‌م شه‌وه زه‌نگه تاریكه‌دا ،له‌م ناهه‌مواری وبێ هیواییه‌دا ،حیزبێكی نوێ ،به‌به‌رنامه‌ی نوێ وشۆڕشگێڕانه‌وه،له(١)حوزه‌یرانی ساڵی ١٩٧٥له‌دایك بوو،كه‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك له‌شۆڕشگێڕان وتێكۆشه‌رانی گه‌له‌كه‌مانه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مام جه‌لال دامه‌زراوهاته‌مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی شۆڕشگێڕی وپێشمه‌رگه‌گایه‌تی یه‌وه،كه‌ئه‌ویش (ی.ن.ك)بوو،كه‌یه‌كه‌م به‌یانی دروست بوونی بڵاوكرایه‌وه،به‌ناونیشانی دروست بوونی (ی ن ك )،ده‌نگۆی دروست بوونی (ی ن ك )هه‌مووناوچه‌كه‌ی هه‌ژاندووڕژێمی دكتاتۆری به‌غدای خسته له‌رزه‌وخه‌ون وخه‌یاڵی به‌عسی له‌گۆڕنا،ی ن ك ،كه‌وته خۆودڵسۆزان وتێكۆشه‌رانی گه‌لی كوردستانی له‌ده‌وری خۆی كۆكرده‌وه،كه‌وته‌ڕێكخستن له‌خه‌باتی ژێرزه‌مینی وئاماده‌سازی كرد بۆ هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ له(١)حوزه‌یرانی ساڵی ١٩٧٦یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ی شۆڕشی نوێ گڕی سه‌ندوبڵێسه‌ی گه‌یشته ئاسمان
شۆڕش په‌ره‌ی سه‌ند ،سه‌ره‌پای هه‌موو كوردستانی گرته‌وه ،به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی كوردستانی
عێڕاق ئازاد كرا،دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌له‌كه‌مان كه‌وته گرتن وزیندانی كردنی تێكۆشه‌ره‌كانی گه‌له‌كه‌مان ویه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕاگواستن وده‌ست به‌سه‌رداكردنی سه‌دان پیاوی تێكۆشه‌ر بۆ خواروی عێڕاق وله‌سێداره‌دانی سه‌دان تێكۆشه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌زیندانه‌كانی (كركوك وموێڵ وابو غرێب)
(ی ن ك )له‌سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه ،دروشمی ستراتیژی خۆی به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ناساند(ئاشتی دیموكراسی ،مافی مرۆڤ،مافی چاره‌ی خۆنوسین)تائێستا ی ن ك (٣)كۆنگره‌ی گشتی به‌ستوه ،به‌ره‌و گۆنگره‌ی چواره‌م هه‌نگاو ده‌نێت ،ی ن ك ڕابه‌رایه‌تی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانی كرد،له‌وپێناوه‌دا هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان وده‌یان سه‌ركرده‌ی مه‌زن. شه‌هید بوون ،ی ن ك ،كه‌وته خه‌باتێكی سه‌ختی خوێناوی درێژخایه‌نه‌وه،كه‌ئه‌نجامه‌كه‌ی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی(١٩٩١)ی لێكه‌وته‌وه ،كه‌ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی دیكتاتۆری سه‌دام وحیزبی به‌عس له‌هه‌موو كوردستانی عێراق دا ،ڕاماڵی ،ئه‌ندازیارونه‌خشه ڕێژه‌كه‌ی ی ن. ك بوو.
ئه‌نجامی ڕاپه‌رین. په‌رله‌مان وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لێكه‌وته‌وه،ئازادی وسه‌رفرازی بۆگه‌لی كوردستان به‌رجه‌سته‌كرد،
ی ن ك ،هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه حیزبێكی سۆسیال دیموكرات بووه،هه‌رئه‌مه‌ش وای كرد،ببێته ئه‌ندام له(سۆشیالست ئینته‌ر ناسیۆنالدا)جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال بكرێته جێگری سه‌رۆكی ئه‌و ڕێكخراوه جیهانییه.
له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی دكتاتۆری عێراق له‌نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌ی عێراقی نوێ وچه‌سپاندنی سیسته‌می فیدڕاڵی بۆ عێراق ی ن ك ده‌وری باڵاوسه‌ره‌كی هه‌بوو
هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سكرتێری گشتی ی ن ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی كوردوعێراق بوو ،كه‌له‌ساڵی (٢٠٠٥)دووخول سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردرابوو
كه‌بوه جێگه‌ی شانازی بۆ یه‌كێتی وكوردستان. وعێراق وناوچه‌كه وجیهان
ده‌ورو ڕۆڵی ی ن ك شۆڕشگێڕانه ومه‌ردانه‌و پڕشنگداربووه
ی ن ك پێگه‌و سه‌نگ وقورسای خۆی ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌بره‌ودایه
بۆیه پێویسته خۆی نوێ بكاته‌وه ،ئۆرگانه‌كانی له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ،ڕێكبخاته‌وه له‌ڕووی سیاسی وئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه،به‌پێی سه‌رده‌م. وبارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان وعێراق وناوچه‌كه ڕێك بخاته‌وه ،په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كانیه‌وه پته‌و به‌هێزبكات ،وه‌فاداری خۆی بۆ تێكۆشه‌ره‌دێرینه‌كانی ی ن. ك ،نوێ بكاته‌وه،ئه‌م نوێ بوونه‌وه‌یه‌ش ته‌نهاو ته‌نها،به‌به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م ده‌كرێت وئه‌نجام ده‌درێ ،كۆنگره‌یه‌ك بۆ نوێ بوونه‌وه‌و بۆداڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌ت وبه‌رنامه‌ی ی ن. ك له‌ناوخۆی وعێراق وناوچه‌كه ،كه‌واته به‌ره‌و كۆنگره‌ی چوار ،باشترین دروشمی ئێستایه.
عبدوڵا حاجی سه‌عید
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی بۆ كاروباری بازرگانی
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24