یه‌كێتی هێزی به‌رخۆدان و نوێگه‌ری و داهێنان
بیروڕا 01:31 PM - 2019-06-02.
له ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتییدا سه‌ره‌تا سه‌ری رێز ونه‌وازش داده‌نه‌وێنین بۆ گیانی به‌رز و هه‌میشه سه‌وز و نه‌مریی شه‌هیدان ، كه به‌خوێنی خۆیان رێگای مافی چاره‌نووسیان نه‌خشاند و سه‌روه‌ریی گه‌وره‌یان بۆ خۆیان و گه‌له‌كه‌یان تۆمار كرد. هه‌روه‌ها په‌یمانی به‌رده‌وامیی و به‌رخۆدان ده‌ده‌ین به گیانی به‌رز و نه‌مری مامی شه‌هیدان سه‌رۆك مام جه‌لال ، كه بووه‌ته ره‌مزی كوردایه‌تی و خه‌باتی بێ وچان و خزمه‌ت به گه‌ل و خاك و ئاشتیی و ئاوه‌دانیی .
ئێمه له سۆنگه‌ی كاروانی شه‌هیدان و رێبازی مامه‌وه ده‌بێ ئه‌مرۆ له هه‌موو رۆژێك زیاتر به‌ته‌نگیی یه‌كریزیی و تۆكمه‌كردنی په‌یكه‌ری یه‌كێتییه‌وه بین به‌تایبه‌ت له قۆناغی به‌ره‌وكۆنگره چووندا ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆنگره‌یه ببێته خاڵی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره و داهێنان و به‌خۆداچوونه‌وه و نه‌خشه‌كێشانی داهاتووی رۆشن و پر سه‌روه‌ریی بۆ گه‌لی كوردستان . بۆ ئه‌وه‌ی كۆنگره‌یه‌كی نه‌وعی و له ئاستی چاوه‌ڕوانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ببه‌ستین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی وه‌ك هه‌میشه به‌دیهێنه‌ری خواست و هیواكانی گه‌ل بێت .
واته كۆنگره‌مان بۆ نوێبوونه‌وه‌ی حیزب و پاشان بۆ بووژانه‌وه‌ی گیانی به‌رپرسیارێتی بێت له‌ناو خه‌ڵكدا به‌مه‌به‌ستی زاڵبوون بێت به‌سه‌ر گرفته بابه‌تیی و زاتییه‌كاندا .و بۆ چاره‌سه‌ر و كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كانی نێوان ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستان كه پێویستی به پێشه‌نگ و سه‌رمه‌شقی كرده‌یی وه‌ك تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه .
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا پێویسته بیر له تازه‌كردنه‌وه‌ی فۆرم و ناوه‌رۆكی حیزبایه‌تی و روانگه‌ی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی و هزریی بكه‌ینه‌وه . به‌تایبه‌تی به پیاده‌كردنی بنه‌مای كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو . به گرتنه‌به‌ری رێكاری زانستی و هه‌ره‌وه‌زیی له ده‌ستبارگرتنی ئه‌ركی فره ره‌هه‌ندی حكوومه‌ت و حیزب و په‌یوه‌ندییه كوردستانیی و عیراقیی و ئیقلیمیی و نیوده‌وله‌تییه‌كان .
بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و فیكری سیاسیی یه‌كیتی ببێته مه‌رجه‌عی جێباوه‌ڕ و متمانه‌ی خه‌ڵك و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان ، به‌نه‌فه‌سێكی درێژ و دیموكراتییانه و سه‌رده‌میانه كه ره‌چاوی پێگه‌ی شیاو بكات بۆ ژنان و لاوان و ئه‌زموونی پیشمه‌رگه و ریكخستن و تیكۆشه‌ره دیرینه‌كان .
پێویسته كۆتایی به جه‌مسه‌سازیی و كوتله‌بازیی و ململانیی ناشه‌ریفانه و به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سك و باڵ باڵێن و په‌رته‌وازه‌یی بهێنین و به‌رزه‌فتی و ئینزیباتێكی مه‌سئوولانه بهێنینه ناو كایه‌ی سیاسیی و حیزبی و له‌مه‌ولا بریاره‌كان مه‌ركه‌زیی و ده‌ربڕی رای زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تی و كادێران و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی بن .
به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ساڵرۆژه بۆ گه‌له‌كه‌مان جوانترین ده‌سكه‌وت و ئاسۆی سه‌ركه‌وتن بێت .
نوسینی : سۆزان ئه‌نوه‌ر
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28