riklam

هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری ئه‌ڵمانی كۆچی دوایی كرد

ئەدەب وهونەر 01:10 PM - 2019-06-02
.

.

له‌شاری مینوشن ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی سینه‌مای ئه‌ڵمانی خاتو" هانیلۆره‌ ئێلزنه‌ر" له‌ته‌مه‌نی 77 ساڵیدا به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌كۆچی دواییكرد، ئه‌وژنه‌ یه‌كێك بو له‌ئه‌كته‌رو هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌كانی دوای شه‌ڕی جیهانی دوه‌م وله‌ته‌مه‌نی هونه‌ریدا به‌شداری له‌ده‌یان فلیم ودراماو ته‌مسیلیدا كردوه‌، له‌م بواره‌دا چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆیی نێوده‌وڵه‌تی پێ به‌خشراوه‌.

ئه‌وژنه‌ هونه‌رمه‌نده‌ هه‌ر له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریه‌وه‌ ده‌ستی به‌ نواندن كردوه‌و له‌گه‌ڵ تیپه‌هونه‌ریه‌كانی هه‌رێمی بایره‌ندا ڕۆڵی كارای بینیوه‌، له‌ساڵانی په‌نجاكان وشه‌سته‌كان یه‌كێك بوه‌ له‌ ئه‌ستێره‌هه‌ره‌به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌و وڵاته‌و له‌درێژه‌ی كاره‌هونه‌ریه‌كانیشیدا له‌ده‌یه‌كانی دواتردائه‌ونازناوه‌ی له‌ده‌ست نه‌داوه‌و كاره‌كانی به‌شاكارو ونه‌ری به‌رزو شایسته‌ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌رێت، نێوه‌ندی هونه‌ری ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی ئه‌و ژنه‌ی به‌ ئاوابونی ئه‌ستێره‌یه‌ك وه‌سفكرد.

PUKmedia بورهان ئه‌مین، ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket