riklam

مەكتەبی سیاسی كۆبووەوە

ی.ن.ک‌‌ 01:07 PM - 2019-06-02
ئه‌رشیف

ئه‌رشیف

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2-6-2019 ، به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیستمانیی كوردستان له‌سلێمانی كۆبوه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia، كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌رخانكرابوو بۆ تاوتوێكردنی پێشهات و رووداوه‌ ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌كان، به‌تایبه‌ت پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كه‌ركوك، له‌كاتێدا كه‌ هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی و فیتنه‌ له‌سه‌ر شاره‌كه‌ چڕده‌كرێته‌وه‌، بۆیه‌ یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی به‌رپرسیارو خاوه‌ن سه‌نگی شاره‌كه‌ خه‌مخۆری راسته‌قینه‌ی چاره‌سه‌ره‌ كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و كه‌ركوكییه‌كاندا بێت به‌تایبه‌تی.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتی هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی یه‌كبڕیاری له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌شداری یه‌كێتی به‌پێی رێككه‌وتن و پاكێچه‌كانی هه‌رێم و كه‌ركوك و به‌غدا له‌گه‌ڵ پارتی دووپاتكردوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها بابه‌تێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌پرسه‌ناوخۆییه‌كانی حزب و كاری رێكخراوه‌یی.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڤیدیۆ كۆنفرانس به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كرد.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket