riklam

خاتوو شاناز خانه‌واده‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 11:55 AM - 2019-06-02
.

.

خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د خانه‌واده‌یه‌ك به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌ ناوی منداڵه‌كانی ناوه‌ ( یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌وزه‌ ئاره‌زوو.

خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د، له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا، خانه‌واده‌یه‌ك له‌ شاری سلێمانی به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌ كه‌ سیان له‌منداڵه‌كانیان به‌ناوی ( یه‌كێتی، نیشتمان، كوردستان )ه‌وه‌ ناوناوه‌ له‌به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویستی و وه‌فایان بۆ حزبی شه‌هیدان و مام.

له‌و سه‌ردانه‌یدا، خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د، له‌نزیكه‌وه‌ به‌سه‌رهاتی ناونانی منداڵه‌كانی له‌زاری دایك و باوكیانه‌وه‌ بیست و هه‌ڵوێسته‌كه‌یانی به‌رزنرخاند.

حه‌مه‌ی مانگر، باوكی منداڵه‌كان، ساڵی 1991یه‌كێك بوو له‌ مانگره‌كانی سلێمانی بۆ داواكاری هێڵی 36 له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، له‌ دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی بۆ بیروباوه‌ڕ و رێبازی یه‌كێتی و مام، ناوی منداڵه‌كانی به‌مشێوه‌یه‌ ناوه‌، یه‌كه‌م منداڵ ( یه‌كێتی )، دووه‌م منداڵ ( نیشتمان )، سێیه‌م منداڵ ( كوردستان )، وه‌ك خۆی باسی ده‌كرد دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س ره‌خنه‌یان له‌و هه‌ڵوێسته‌ی گرتووه‌، بۆیه‌ منداڵی چواره‌می ناوناوه‌ ( سه‌وزه‌ ) و پێنجه‌میش ( ئاره‌زوو )، واتا به‌ یه‌كه‌وه‌ ناوی هه‌ر پێنج منداڵه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه‌ رێكخستوه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌وزه‌ به‌ئاره‌زوو.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket