riklam

وێنه‌.. ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی له‌ خورماتوو

ی.ن.ک‌‌ 11:29 AM - 2019-06-02
.

.

ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 1-6-2019  به‌ بۆنه‌ی 44 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ كادر و لاینگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوڵاتیان سه‌ردانی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 16 ی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد له‌خورماتوو و له‌لایه‌ن مامۆستا محه‌مه‌د مه‌حمود جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ پێشوازیان لێكرا و ئاماده‌بوان پیرۆزبای خۆیان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و كه‌س و كاری ئه‌نفال كراوه‌كان كرد و به‌ هیوای ئه‌وه‌ بوون كه‌ یه‌كێتی هه‌ر یه‌كێتییه‌كه‌ی شاخ بێت بۆ خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵك و داوایان كرد یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بایه‌خی زیاتر به‌ ناوچه‌دابڕاوه‌كان بدات به‌ تایبه‌تی قه‌زای خورماتوو و هه‌روه‌ها داوایان له‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد كه‌ به‌ زووترین كات كۆنگره‌ ببه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر  نێو ماڵی یه‌كێتی ڕێكبخرێت.

 ئه‌وه‌ش په‌یامی مه‌ڵبه‌ندی 16 حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان


به‌ناوی سه‌رجه‌م كادر و رێكخستنه‌كانی سنوری مه‌ڵبه‌نده‌كه‌مانه‌وه‌

 پیرۆزبایی یادی (44) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان،به‌ تایبه‌ت له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مان و ته‌واوی ئازادیخوازانی جیهان ده‌كه‌ین.له‌م یاد مه‌زنه‌دا به‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌ڵگری ئاڵا و مه‌شخه‌ڵی شۆڕشی نوێ بین تاكو گه‌یشتن به‌ ئامانج و ئاواتی گه‌له‌كه‌مان.وه‌ داوا ده‌كه‌ین له‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ به‌ستنی كۆنگره‌ ببێته‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ و ئاله‌نگارییه‌كانی پێش یه‌كێتی و گه‌لی كوردستان،به‌ تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و خورماتوو و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان به‌گشتی،چونكه‌ ئیتر ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌ و خه‌ڵكه‌ جووتیار و ڕه‌نجبه‌ره‌كه‌یدا ده‌سه‌پێنرێت به‌ هیچ شێوه‌ك قبوڵ ناكرێت.

دووباره‌ سڵاو له‌ خه‌باتی 44 ساڵه‌ی یه‌كێتی و ڕێبازی شه‌هیدان و ڕێبازه‌كه‌ی مامی گه‌وره‌مان.سه‌رۆك مام جه‌لال.

مه‌ڵبه‌ندی 16 ی ڕێكخستنی حه‌مرین

1-6-2019

 


PUKmedia   عەدالەت میعاد - خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket