riklam

پیره‌: كه‌ناڵی پێشمه‌رگه‌ مایه‌ی شانازی یه‌كێتییه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:17 PM - 2019-06-01
.

.

به‌بۆنه‌ی 11 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستانه‌وه‌، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و كادر و كارمه‌ندان و ستافی كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی..

به‌بۆنه‌ی یانزه‌ھه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و ته‌واوی راگه‌یاندنكاران و كارمه‌ندانی ئه‌و كه‌ناڵه‌ ئازیزه‌مان ده‌كه‌م، ھاوكات پیرۆزبایی له‌وانه‌ش ده‌كه‌م كه‌ رۆژێك له‌رۆژان كاریان تێداكردووه‌.

كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان، درێژه‌ پێده‌ری یه‌كه‌م كه‌ناڵی كوردی دوای راپه‌رینه‌ كه‌ بۆ ئه‌وێ رۆژێ وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری و سه‌روه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی (ی ن ك) ھه‌ژماركرا.

له‌ماوه‌ی یانزه‌ساڵی رابردوودا، كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان به‌ به‌رنامه‌ و ھه‌واڵه‌ گه‌رم و جیاوازه‌كانی بۆته‌ جێگای متمانه‌ی بینه‌رانی كورد له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، ھه‌میشه‌ له‌ ناوجه‌رگه‌ی رووداوه‌كاندا بووه‌ و ھێڵی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی بناغه‌ی كاركردنی پیشه‌ییانه‌ی بووه‌.

ئه‌م كه‌ناڵه‌ خۆشه‌ویسته‌ به‌ھۆی ئاماده‌یی به‌رده‌وامی شانبه‌شانی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستان و گواستنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ھێزی پێشمه‌رگه‌ و مامه‌ڵه‌ كردنێكی پیشه‌ییانه‌ له‌گه‌ڵ كاری میدیایی و ھه‌ستكردن به‌ لێپرسراویه‌تی پاراستنی نھێنیه‌ سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ، له‌لایه‌ن خه‌ڵك و كه‌ناڵی پێشمه‌رگه‌ پێشمه‌رگه‌ و بینه‌رانه‌وه‌ نازناوی () ی پێبه‌خشرا، ئه‌مه‌ش مایه‌ی شانازی ی ن ك و كارمه‌ندانی ئه‌و كه‌ناڵه‌یه‌.

وێڕای ھیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زیاتر، جارێكی تر پیرۆزبایی له‌ خۆمان و خێزانی ماندوونه‌ناسی كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م.


سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌گشتییه‌كان

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket