فراكسیۆنی یه‌كێتی: یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زیندو بوونه‌وه‌ی خه‌باتی سه‌رده‌میانه‌یه
ی.ن.ک 08:42 PM - 2019-06-01.
به‌بۆنه‌ی یادی 44 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، فراكسیۆنی یه‌كێتی په‌یامێكی پیرۆزبای ئاڕ‌استه‌ی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌ڤاڵان و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی ده‌كات، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی...
گه‌لی سه‌رفرازی كوردستان!
خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌ڤاڵان و جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان!
ئه‌مڕ‌ۆ، دوای هه‌وراز و نشێوی سه‌خت و خه‌باتی بێوێنه‌ی شۆرشگێری و خۆڕ‌اگری، یه‌كێتییه‌كه‌تان (44)ئه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی خۆی ده‌كاته‌وه. له‌م رۆژه سه‌ربڵنده‌دا، كه تا كوردێك مابێت وه‌ك رۆژی زیندووبونه‌وه‌ی خه‌باتی سه‌رده‌میانه‌ی كورد داده‌نرێت، پیرۆزبایی له كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و تێكۆشه‌ران و یه‌كه به یه‌كه‌ی هه‌ڤاڵانمان و ده‌نگده‌رانمان ده‌كه‌ین.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به درێژایی خه‌باتی بێوچانه‌ی خۆیدا داینه‌مۆی پێشكه‌وتن و گۆڕ‌انكاری ڕ‌استه‌قینه بووه هه‌م له سه‌رده‌می شاخ و هه‌م له قۆناغی خۆگونجاندنی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و سیاسه‌تی نوێی شاردا. ئاشكراشه بۆ گه‌لی كوردستان كه له خه‌باتی سیاسیی سه‌رده‌میانه‌دا یه‌كێتیی پێشه‌نگی جله‌وی ئازادی و دیمۆكراسیدا بووه به راده‌یه‌ك هه‌رده‌م ئاماده‌یی تێدابووه كه خۆشی له‌پێناودا به‌خت بكات له‌و ڕ‌ووه‌وه له‌سه‌ر ئاستی مێژووی خه‌باتی شۆڕ‌شگێری جیهان و ناوچه‌كه‌شدا كه‌موێنه‌یه.
كوردستانیانی دڵسۆز و هه‌ڤاڵانی خه‌مخۆری یه‌كێتیی!
له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا، فراكسیۆنی یه‌كێتیی نمونه‌ی ڕ‌ه‌نگدانه‌وه‌ی قوربانی و خه‌باتگێری و بیری نوێی حیزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تانه. هه‌ر له‌م ماوه كورته‌ی ئه‌م خوله‌دا هه‌وڵی ته‌واوی خۆی داوه كه ده‌نگی شه‌قام و ئازادیخواز و دیمۆكراتخواز بێت له نێو په‌رله‌ماندا و به به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه نوێنه‌رایه‌تی هاو11وڵاتیان و هه‌ڤاڵان و یه‌كێتیه‌كه‌ی مامی كۆچكردومان بكات.
هه‌ر له سۆنگه‌ی خه‌مخۆریشمانه‌وه، فراكسیۆنی یه‌كێتیی هه‌ر وه‌كو كادیرانی حزب و سه‌ركرده‌كانی خۆمان ئومێد ده‌كه‌ین كۆنگره بكرێت و قۆناغێكی نوێ له خه‌باتی كورد و یه‌كێتییدا ده‌ستپێبكه‌ین، هه‌ر وه‌ك چۆن كۆنگره‌كانی رابردوو هه‌وێنی نوێبوونه‌وه و ئاوێته‌ی سه‌رده‌میانه‌ی خه‌باتی سیاسی كورد بووه.
له كۆتاییدا، سه‌ری ڕ‌ێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاكی شه‌ھیدانمان و خه‌باتگێرانی كۆچكردوو و مامی كوچكردوومان جه‌نابی (مام جه‌لال) داده‌نوێنین. سڵاو بێپایانمان بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه تێكۆشه‌ره‌كان و كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر و زیندانانی سیاسی‌و هه‌ڤاڵان و ده‌نگده‌رانی یه‌كێتیی.
فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
راوێژکاری جێگری سەرۆک وەزیران: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بەپرۆسەی سیاسی دەگەیەنێت
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27