riklam

بافڵ تاڵه‌بانی: كه‌ركوك به‌شێكی گرنگی جه‌سته‌ی یه‌كێتییه‌

ی.ن.ک‌‌ 08:15 PM - 2019-06-01
.

.

به‌بۆنه‌ی یادی 44 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌، بافڵ تاڵه‌بانی په‌یامێكی پیرۆزبای ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌ھیدان و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ره‌و قۆناغێكی نوێی سیاسی ھه‌نگاوده‌نێین و كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌ و به‌ھێزتركردنه‌ و خۆڕێكخستنه‌وه‌ ده‌به‌ستین.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌...
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوان زیندانیانی سیاسی و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان
 كادیره‌ تێكۆشه‌ره‌ دێرینه‌كان و كادیر و ئه‌ندامان و لایه‌نگران
 پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان دۆستانی یه‌كێتیی. 

له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌تاندا گه‌رمترین پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م

ئه‌مڕۆ بۆ ئێمه‌ی یه‌كێتییه‌كان رۆژێكی مێژووییه‌ رۆژی به‌زیندوھێشتنه‌وه‌ی چل و چوار ساڵ خه‌باتی رێكخستن و زیندان و شار و شاخ و قوربانیدان و خوێن به‌خشینه‌ رۆژی به‌رده‌وامی خه‌بات و جۆشدانه‌وه‌ی گیانی یه‌كێتیی بوون و ته‌واوكردنی به‌رنامه‌كه‌ی ھه‌ڤاڵ مام جه‌لاله‌

ده‌رفه‌تم بده‌ن یه‌كێتییه‌كان له‌م رۆژی وه‌فادارییه‌دا دڵنیاتان بكه‌مه‌وه‌ كه‌به‌ره‌ و قۆناغێكی نوێی سیاسی ھه‌نگاوده‌نێین و كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌ و به‌ھێزتركردنه‌و خۆڕێكخستنه‌وه‌ ده‌به‌ستین روحی شه‌ھیدانمان و رابه‌رمان ھه‌ڤاڵ مام جه‌لال ئاسوده‌كه‌ین و دڵی تێكۆشه‌رو پێشمه‌رگه‌و دۆستانمان شاد ده‌كه‌ین.

لێره‌ به‌دواوه‌ ئه‌ركی ھه‌موومانه‌ گیانی پێكه‌وه‌یی و برایه‌تی زیندوبكه‌ینه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ كوردستانێكی ئاوه‌دانترو به‌ھێزتر كه‌ بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به‌ چه‌پكه‌گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لال ده‌بێت.

بۆ حكومڕانیه‌كی نوێش له‌ ھه‌رێم كارده‌كه‌ین یاسا سه‌روه‌ری و مرۆڤ سالاری دروشمه‌ باڵاكانمان بێت و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی ھاووڵاتی بوون ده‌چه‌سپێنین و حكومه‌تی ھاوڵاتیش داده‌مه‌زرێنین.

بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانیش سورتر ده‌بین له‌سه‌ر خه‌باتمان و كه‌ركوك به‌شێكی گرنگی جه‌سته‌ی یه‌كێتیی ده‌بێت و ھه‌ر به‌ قودسی كوردستانیش ده‌یھێڵینه‌وه‌.

درود بۆ گیانی پاكی  شه‌ھیدان
سه‌ربه‌رزی بۆ گه‌له‌كه‌مان
ھه‌ر شادو سه‌ركه‌وتووبن

براتان بافڵ تاڵه‌بانی

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket