riklam

په‌یامی مه‌كته‌بی رێكخستن بۆ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان

ی.ن.ک‌‌ 06:58 PM - 2019-06-01
.

.


مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ده‌كات.

ده‌قی بروسكه‌كه‌..
ئه‌مڕۆ11ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر یادی دامه‌رزاندنی سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان  كه‌ناسراوه‌ به‌كه‌ناڵی دایك، له‌م یاده‌دا به‌ناوی لێپرسراوو ته‌واوی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی یه‌وه‌ پیرۆبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌ری گشتی و یه‌كه‌یه‌كه‌ی كادروكارمه‌ندانی ئه‌م كه‌ناڵه‌ئازیزه‌و هه‌میشه‌ سه‌وزه‌ ده‌كه‌ین.
ئومێد ده‌كه‌ین له‌م یاده‌دا هه‌نگاوی باشتر بنێت و بتوانێ داهێنان بكات له‌ بواری میدیای كوردیدا وه‌ك چۆن له‌پێسوودا ئه‌ م كه‌ناڵه‌ خوندنگه‌یه‌ك وفێرگه‌یه‌ك بوه‌ بۆ هه‌موو میدیاكارو ڕاگه‌یاندن كاران كه‌ئێستا زۆرترین كادرو كارمه‌ندو ڕۆژنامه‌نوسی زۆرێك له‌كه‌ناڵه‌كانیش له‌م خوێندنگه‌یه‌وه‌ فێربون،  جێی خۆشیه‌تی ڕۆڵی كاریگه‌روگه‌وره‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رزبنڕخێنین كه‌ به‌هه‌وڵی زۆری ئه‌و ئه‌م كه‌ناڵه‌ ده‌ستبه‌كار بوو كه‌هه‌میشه‌ پشتوپه‌نای میدكارو ڕاگه‌یاندنكاران بووه‌ گه‌ڵی كوردستان كه‌به‌ناڵی ڕاستگۆی و كه‌ناڵی پێسمه‌رگه‌ناسراوه‌ یه‌كێكه‌ له‌ۆكه‌ناڵه‌ئاسمانیانه‌ی كه‌جێگه‌ی بایه‌خ ومتمانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌  هیوای به‌رده‌امی وداهێنانی بۆده‌خوازین وجارێكی ترپیرۆزبێت یادی دامه‌زراندنی سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان

مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket