riklam

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی: گه‌لی كوردستان پیشه‌ییانه‌ روماڵی رووداوه‌كانی كردوه‌

ی.ن.ک‌‌ 05:03 PM - 2019-06-01
.

.

بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستانه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌رێوه‌به‌رو كادیرو كارمه‌ندانی ئه‌و كه‌ناڵه‌كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌یه‌كه‌یه‌تی:

به‌رێزان/ به‌رێوه‌به‌رو كادیرو كارمه‌ندانی سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان، بابه‌ت / بروسكه‌ی پیرۆزبایی
سڵاوی كار و خه‌بات ...
به‌ بۆنه‌ی 11 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستانه‌وه‌ به‌ ناوی سكرتاریه‌ت و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك) ه‌وه‌ پیرۆزبایی گه‌رمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین.

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ بایه‌خێكی ئێجگار گه‌وره‌ی به‌ راگه‌یاندن داوه‌ و چه‌ندین ئامرازی راگه‌یاندنی له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كاندا هه‌بووه‌، سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان كه‌ درێژه‌پێده‌ری ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستانی دایكه‌ پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی تری گرنگ و ناوازه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و (ی.ن.ك) بوو بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و كاروانی رۆژنامه‌وانی كوردی.

سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان له‌ماوه‌ی 11 ساڵی كاركردنیدا ڕۆڵی گرنگ و به‌رچاوی هه‌بوه‌ له‌ گه‌یاندنی په‌یامی یه‌كێتیی و رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال و پرۆسه‌ی ئاشتی و ته‌بایی و سه‌قامگیری سیاسی، پیشه‌ییانه‌ روماڵی رووداوه‌كانی كردوه‌ رۆڵی گرنگیشی له‌ رووماڵكردنی سه‌ركه‌وتن و قاره‌مانێتیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا گێرا له‌ به‌گژداچوونه‌وه‌ی په‌لاماره‌كانی داعش بۆسه‌ر خاك و خه‌ڵكی كوردستان و به‌شانازییه‌وه‌ نازناوی كه‌ناڵی پێشمه‌رگه‌ی پێبه‌خشراوه‌، كادیر و كارمه‌ندانی سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان له‌ قۆناغه‌ گرنگ و سه‌خته‌كاندا پێشمه‌رگه‌ ئاسا كاره‌كانیان به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌وه‌یش جێگه‌ی دڵخۆشكه‌ری و به‌رزنرخاندنی هه‌ڵوێست و دڵسۆزییانه‌ بۆ رێبازه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال.

 دووباره‌ پیرۆزبایتان لێده‌كه‌ین و هیوای گه‌شه‌كردنی زیاتر و سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین ...

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك)

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket