riklam

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی تاجه‌گوڵینه‌ی وه‌فا له‌سه‌ر مه‌زاری مام داده‌نێت

ی.ن.ک‌‌ 04:13 PM - 2019-06-01
.

.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 1-6-2019 به‌بۆنه‌ی 44 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڤاڵانی سكرتارییه‌ت و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی گوڵی وه‌فایان له‌سه‌ر مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ ده‌باشان دانا.

هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی وێرای خوێندنی سوره‌تی فاتیحه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال درێژه‌پێدانی رێبازه‌كه‌یان دووپاتكرده‌وه‌.

هه‌ر یه‌ك له‌ زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و له‌تیف نێروه‌یی بڕیارده‌ر و وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی له‌ لێدوانیاندا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وێرای پیرۆزبایی 44 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و سه‌رجه‌م كادیران و ئه‌ندامان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، درێژه‌پێده‌ری رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال یان دووپاتكرده‌وه‌ كه‌له‌ ئێستادا به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م و نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی باشترین وه‌فایه‌ بۆ زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ له‌ خه‌باتی و تێكۆشانی سه‌رۆك مام جه‌لال.

دواتریش هه‌ر به‌بۆنه‌ی 44 هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌ هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی سه‌ردانی گڵكۆی هه‌ڤاڵ عادل موراد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی و سكرتێری پێشووی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندییان كرد و گوڵی وه‌فایان له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی دانا.

دواتریش هه‌ڤاڵانی سكرتارییه‌تی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌شدارییان كرد له‌ پێشانگایه‌كی دۆكیومێنتاری به‌ ناونیشانی (خه‌بات له‌ پێناوی مه‌رگدا) كه‌ له‌ سه‌رای سلێمانی كرابووه‌ كه‌ به‌ شێك له‌ مێژووی شه‌هید و خه‌باتگێرانی یه‌كێتی بوون، هه‌روه‌ها مه‌دالیایی رێزلێنانی كۆمكاری زیندانیه‌ سیاسیه‌كانیانی مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانیان به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیده‌كان و زیندانی سیاسی دابه‌شكرد.

PUKmedia تایبه‌ت

لینكی بینینی وێنه‌ی زیاتر...

 

1.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket