riklam

‎ كۆسره‌ت ڕه‌سول: گه‌لی كوردستان مینبه‌ری گه‌یاندنی بیروڕا جیاوازه‌كانه‌

ی.ن.ک‌‌ 02:53 PM - 2019-06-01
.

.

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان، كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و كارمه‌ندان و ستافی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان، كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێزان: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و كارمه‌ندان و ستافی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان
‎له‌ یازده‌هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاڕاسته‌ی یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌ی كارمه‌ندان و هه‌موو ئه‌و كادیره‌ دڵسۆزانه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌وێستگه‌ جیاوازه‌كانی كاركردنی كه‌ناڵه‌كه‌تان كاریان كردووه‌.

كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان، كه‌ درێژه‌ پێده‌ری كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی دایكه‌، وه‌ك یه‌كه‌م كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی كوردی دوای ڕاپه‌ڕین دیاری و به‌خششی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو بۆ بینه‌رانی كوردو له‌وساوه‌ تا ئه‌مڕۆ گه‌لی كوردستان مینبه‌ری گه‌یاندنی بیروڕا جیاوازه‌كان و په‌یامی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه‌. هیواخوازم. هه‌ڵكردنی مۆنێكی تر له‌ ته‌مه‌نی كه‌ناڵه‌كه‌تان هانده‌رو پشتیوان بێ له‌ هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری كه‌ناڵه‌كه‌ له‌ڕووی ته‌كنیكی و په‌یامه‌وه‌، به‌ جۆرێك گه‌لی كوردستانی دایك ببێته‌وه‌ پێشه‌نگی كه‌ناڵه‌ كوردییه‌كان و مینبه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی هه‌موو یه‌كێتییه‌كان و كوردستانیان و داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی هاووڵاتیان.

جارێكی تر 11 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی گه‌لی كوردستان له‌خۆتان و بینه‌رانی كه‌ناڵه‌كه‌تان پیرۆز بێ.

‎كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket