riklam

كۆمیته‌ی فینلاند به‌شداری كۆڕێكی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 02:52 PM - 2019-06-01
.

.

رۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 31-5-2019 له‌ شاری هیلسنكی پایته‌ختی فینلاند و له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمی مپیل السبتی باڵیۆزی عیراق له‌ هلسنكی، وه‌فدی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌شداری كۆڕی باڵیۆزخانه‌ی عیراق بوون كه‌ به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ڕێكخرابوو، وه‌فدی كۆمیته‌ پێكهاتبوو له‌ جه‌بار جومعه‌ به‌رپرسی به‌شی ڕێكخستن  و مه‌زن بابان به‌رپرسی به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی.

له‌م كۆڕه‌دا وه‌فدی زۆربه‌ی حزبه‌ عیراقی و كوردستانیه‌كان به‌شدار بوون هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی به‌رچاوو له‌ ره‌وه‌ندی كوردی و عیراقی به‌شدار بوون
باڵیۆزی عیراق زۆر به‌گه‌رمی پێشوازی له‌ وه‌فدی كۆمیته‌ كرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ ئاماده‌بوونیان، وه‌فدی كۆمیته‌ سوپاسی باڵیۆزی كرد و له‌ هه‌مان كاتدا نامه‌ی بانگهێشت یان دا به‌ده‌ستی باڵیۆز بۆ به‌شداری له‌ ئاهه‌نگی ٤٤ هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، باڵیۆز سوپاسی وه‌فدی كۆمیته‌ی كرد و ئاماده‌باشی ده‌ربڕی كه‌ به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ به‌شدار ئه‌بێت  له‌و یاده‌ مه‌زنه‌.

دواتر باڵیۆز به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كردو باسێكی له‌سه‌ر ره‌وه‌ندی عیراقی كردو باسێكی له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ كرد كه‌ دێته‌ ڕێی ره‌وه‌ند له‌وكاته‌ی سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ ئه‌كه‌ن كاتێك كه‌ ناو و زانیاریه‌كان له‌ ناو ناسنامه‌كانیان گۆڕانكاریان به‌سه‌ر هاتبێت، ئامه‌ده‌بووان ڕاوبۆچوونی خۆیان خسته‌ڕوو و له‌ گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ دا باسی زۆربه‌ی بابه‌ته‌كان كران،  دواتر  حزبه‌ عیراقی و كوردستانیه‌كان و له‌ نێویان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان یاداشتێكی ناڕه‌زاییان دایه‌ ده‌س باڵیۆز ده‌رباره‌ی بڕیارێك كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراقه‌وه‌ ده‌رچووه‌ بۆ ده‌سنیشان كردنی كه‌سێك وه‌كو نوێنه‌ری ره‌وه‌ندی عیراقی له‌ فینلاند به‌بێ راوێژكردن له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی عیراقی و حزبه‌كان ، هه‌روه‌ها داوا له‌ باڵیۆز كرا ئه‌م یاداشته‌ بگه‌یێنێته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران  بۆئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌و بڕیاره‌ بكه‌ن و له‌ داهاتوودا هه‌ر بڕیارێك په‌یوه‌ست بوو به‌ره‌وه‌نده‌وه‌ وا باشه‌ راوێژ له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ند بكرێ، پاشان ئاماده‌بووان له‌كاتی به‌ربانگ ئێواره‌ خوانێكیان بۆ ئاماه‌كرابوو، جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ باڵیۆزخانه‌ی عیراق هه‌موو ساڵێك  له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئه‌م جۆره‌ كۆڕوكۆبونه‌وانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

PUKmedia جه‌بار جومعه‌ / كارگێڕی رێكخستنی كۆمیته‌ی فینلاند

 

001 (1).JPG

001 (2).JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket