riklam

لاهور شێخ جه‌نگی: خۆمان به‌خاوه‌نی كه‌ركوك ده‌زانین

ی.ن.ک‌‌ 12:41 PM - 2019-06-01
.

.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌1-6-2019، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌كه‌ركوك یادی ساڵرۆژی دامه‌زراندنی كرده‌وه‌ و لاهور شێخ جه‌نگیش رایگه‌یاند، ئێمه‌ خۆمان به‌خاوه‌نی كه‌ركوك ده‌زانین و له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ریش یه‌كێتی له‌پێناو ئه‌م شاره‌ باجی زۆری دا، بۆیه‌  به‌سه‌ركردایه‌تی كورد راده‌گه‌یه‌نم، به‌سه‌ موزایه‌ده‌كردن به‌سه‌ر كه‌ركوك و كه‌ركه‌وكییه‌كانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ خه‌می شاره‌كه‌دان ئه‌وا بێنه‌ شاره‌كه‌ و شانبه‌شانی كه‌ركوكییه‌كان رووبه‌رووی هه‌ڕه‌شه‌كان ببنه‌وه‌.

لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ده‌زگای پاراستن و زانیاری-زانیاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له‌ كه‌ركوك ده‌گوزه‌رێ بۆ كه‌ركوكییه‌كان گران نییه‌، چونكه‌ خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌ دۆخی له‌وه‌ سه‌ختتردا تێپه‌ڕیوون.

وتیشی: ئێمه‌ خۆمان به‌خاوه‌نی كه‌ركوك ده‌زانین بۆیه‌ ده‌بێت سه‌برمان هه‌بێت، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش سه‌بری هه‌یه‌، به‌ڵام كه‌جام پڕبوو لێی ده‌ڕژێ، بۆیه‌ داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق و ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م شاره‌ ده‌كه‌م ئه‌و دۆخه‌ راگرن كه‌له‌ كه‌ركوك ده‌گوزه‌رێ.

لاهور شێخ جه‌نگی وتیشی: یه‌كێتی باجی زۆری بۆ پێكه‌وه‌ ژیانی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان له‌م شاره‌ داوه‌، ئه‌گه‌ر كه‌س مێژووی یه‌كێتی نازانێت ئه‌وا یه‌كێتی ئه‌و یه‌كێتییه‌ یه‌ كه‌ له‌یه‌ك كاتدا رووبه‌رووی حكومه‌ته‌كانی توركیا و عیراق و ئیران بووه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌م زوڵم و زۆره‌ رانه‌گرن ئه‌وا یه‌كێتیش ئه‌و ئارامییه‌ی ئێستای نامێنێت.

وتیشی: لێره‌وه‌ په‌یامێك ئاڕاسته‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌كه‌م، ئه‌وانه‌ی له‌ كۆشك و ته‌لاره‌كانیانه‌وه‌ په‌یامی ئاگرین ده‌ده‌ن و ئاماده‌ن له‌ موسڵ ده‌ست له‌ ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی بكه‌ن، به‌ڵام ئاماده‌ نین لێره‌ ده‌ست بخه‌نه‌ ده‌ستی كورده‌وه‌ و تۆزێك له‌ خه‌می كه‌ركوكییه‌كان كه‌مكه‌نه‌وه‌، پێیان راده‌گه‌یه‌نم، به‌سه‌ موزایه‌ده‌كردن به‌سه‌ر كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ خه‌می شاره‌كه‌دان ئه‌وا بێنه‌ شاره‌كه‌ و شانبه‌شانی كه‌ركوكییه‌كان رووبه‌رووی هه‌ڕه‌شه‌كان ببنه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: به‌سه‌ ته‌خوینكردنی یه‌كێتییه‌كان و خوێنی شه‌هیدانی یه‌كێتی به‌بێ به‌ڵگه‌، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌تان هه‌یه‌ بیخه‌نه‌روو ئه‌گه‌ریش نا ئه‌وا ده‌ستی چه‌وری خۆتان به‌ ئێمه‌دا مه‌سڕن، چونكه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر یه‌كێتی كه‌ركوكی جێنه‌هێشت و باجی زۆری بۆ دا.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket