riklam

قوباد تاڵه‌بانی: گه‌لی كوردستان یه‌كه‌م میدیای بینراوی كوردییه‌

ی.ن.ک‌‌ 11:22 AM - 2019-06-01
.

.

به‌بۆنه‌ی 11 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستانه‌وه‌، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و كادر و كارمه‌ندان و ستافی كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی..

هه‌ڤاڵان به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان
كادر و كارمه‌ندان و ستافی ماندوونه‌ناس

یادی 11 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ یاده‌ مه‌زنه‌كه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

شانازییه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان كه‌ میراتگر و درێژه‌ پێده‌ری ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستانه‌ كه‌ یه‌كه‌م میدیای بینراوی ناوخۆیی ڕچه‌شكێنی كوردیی پاش ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مانه‌.

"گه‌لی كوردستان" دایكی كه‌ناڵه‌كانیتری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وێستگه‌ی یه‌كه‌می میدیا بینراوه‌كانی كوردستانه‌، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش جێگه‌ی تایبه‌تی له‌ كۆ یاده‌وه‌ریی هه‌موو تاكێكی كورددا هه‌یه‌ و خاوه‌ن مێژوویه‌كی پرشنگداره‌.

به‌درێژایی ماوه‌ی كاركردنی "گه‌لی كوردستان" چوست و چالاكانه‌ ئه‌ركه‌ میدیاییه‌كانی خۆی له‌هه‌موو بارودۆخێك و به‌توانای به‌رده‌ستی كه‌م ڕاپه‌ڕاندووه‌و ڕه‌نج و ماندووبوونی كارمه‌نده‌كانی به‌به‌رده‌وامیدان و پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ ڕه‌سه‌نه‌كانییه‌وه‌ دیاره‌.

به‌هیوام بتوانین ئه‌م ساڵیاده‌ بكه‌ینه‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردن و نوێكردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان چ له‌ناوه‌ڕۆك و په‌یام و چ له‌ ڕووی سوودمه‌ندبوون له‌ ته‌كنیكه‌ میدیاییه‌ پێشكه‌وتووه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌پێناو گه‌یاندنی باشتری په‌یام و به‌رنامه‌كانی یه‌كێتی به‌بینه‌ری كوردو خزمه‌تكردن به‌كلتورو مێژوو زمان و ڕووه‌ گه‌شه‌كانیتری نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌پاڵ ڕووماڵ و پرۆگرام و ژانه‌ره‌ میدیاییه‌ نوێ و هاوچه‌رخه‌كان.

دووباره‌ پیرۆزه‌ و به‌هیوام هه‌میشه‌ شادو سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتووبن.

قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket