riklam

ئه‌ڵێ ته‌ركه‌

بابەتی گۆڕاو 10:23 AM - 2019-06-01
.

.

ئه‌ڵێ ته‌ركه‌

× (خه‌مۆكى) هه‌قه‌ ناوى كۆمپانیایه‌ك بێ نه‌ك نه‌خۆشى.
× ئه‌گه‌ر موعاره‌زه‌ به‌قه‌ده‌ر موه‌لیده‌كه‌ى گۆیژه‌ ده‌نگى به‌رز بوایه‌ حه‌وت زه‌مان بوو حكومه‌ت رووخا بوو.
× مه‌سئوله‌كه‌تان شه‌خسییه‌تى هه‌یه‌؟ به‌ڵێ سیان چوارێك.
× رێگه‌ غه‌ڵه‌ته‌كانى ژیان ئاستنترین و خۆشترین رێگان.
× له‌ كوردستاندا ئاسانه‌ ئینسان بچێته‌ حیزبه‌وه‌ به‌ڵام زۆر زه‌حمه‌ته‌ بتوانێ تێیدا بمێنێته‌وه‌.
× ئه‌وه‌ى لاى فه‌قیر نانى شێوانه‌ لاى ده‌وڵه‌مه‌ند موقه‌بیلاته‌.
× من تێ ناگه‌م حیزب ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى بۆ چى یه‌؟ خۆ هه‌ر یه‌كێكیان شتى به‌ده‌سته‌.
× ئاى كه‌ ناخۆشه‌ ده‌رگا بكه‌یته‌وه‌ به‌ ئومێدى ناوساجى ماڵه‌ دراوسێ كه‌چى كابراى موه‌لیده‌كه‌ بێ.
× پێڵاو به‌ پێ ى حه‌جمى قاچ و بیروباوه‌ڕیش به‌ پێ ى مه‌سڵه‌حه‌تى كه‌سه‌كه‌یه‌.
× ئه‌گه‌ر هێشتا كاندید نه‌كراوى بۆ هیچ پله‌ و پۆستێك مه‌عناى وایه‌ تائێستا باشت هێناوه‌.
× ئیراده‌: رقت له‌ ساحێب ته‌عزێكه‌ بێ و تا عه‌شه‌ره‌ى ئه‌خیر دانیشیت.
× خۆزگه‌م به‌و زه‌مانه‌ى كه‌ هه‌موو ته‌ئریخى ئه‌م موده‌ته‌ ئه‌بێ به‌ دوانزه‌ لاپه‌ڕه‌ و مامۆستاش ئه‌ڵێ ته‌ركه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket