له یادی 44 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی (ی.ن.ك)
بیروڕا 09:53 AM - 2019-06-01.
یه‌كێتی بۆچی ؟
ئه‌م پرسیاره 44 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی له لایه‌ن به‌ڕێز مام جه‌لاله‌وه درایه‌وه، چونكه له‌و كاته‌دا ئه‌م پرسیاره بۆ خۆی گرنگییه‌كی بابه‌تی هه‌بووه، وه‌ڵامه‌كه‌شی له لایه‌نی تیۆرییه‌وه نه‌خشه‌یه‌كی ستراتیژی گرنگ بوو بۆ هه‌موو تێكۆشه‌ره‌كانی ئه‌و كاته. بۆیه به‌پێی شیكاره فه‌لسه‌فیه زانستیه‌كان بۆ ئه‌ركی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داڕێژراو بوو .. بناغه‌یه‌كی فكریی و لێكدانه‌وه بوو بۆ هه‌موو ڕێگاكانی خه‌بات و تێكۆشانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره گۆڕانكارییه‌كی له هزری سیاسی و جوڵانه‌وه‌ی سیاسی‌دا درووست كرد بووبه بناغه‌یه‌كی هاوبه‌شی خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدان له به‌رامبه‌ر نه‌یارانی نوێخوازی و كۆنه‌په‌رستان و داگیركه‌رانی كوردستان. كه ئه‌مه‌ش وایكرد یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ببێت به به‌شێك له مێژووی نیو سه‌ده‌ی گه‌لێك، نا توانرێت ساڵانه ئه‌م هێزه سیاسیه كه خاوه‌نی ئه‌م مێژووه‌یه هه‌روا سه‌رپێی گوزه‌ر بكات .
هه‌ڤاڵان و تێكۆشه‌ران …. له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا‌و دنیا‌و ناوچه‌كه‌و كوردستاندا زۆر گرنگه جارێكی تر له ژێر هه‌ژموونی ئه‌قڵ و زانست‌دا ئه‌م پرسیاره تازه بكرێته‌وه كه ئه‌ویش، یه‌كێتی بۆچی؟ یان یه‌كێتی چیتر؟ ڕه‌نگه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌مان به شێوه‌یه‌كی زانستیانه ده‌ست نه‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر به وردی خوێندنه‌وه‌مان بۆ بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی و سرووشتی كۆمه‌ڵگای كوردستان نه‌بێت. ده‌بێت به باشی له هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاریانه تێبگه‌یت كه‌به‌سه‌ر زانست و ته‌كنه‌لۆژیاو ئابووریی و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و دنیای سه‌رمایه‌داریی و بازاڕی ئازاد‌و ماف و ئازادیه‌كاندا هاتووه .
بۆیه له قۆناغی ئه‌مڕۆدا له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شدا ئه‌گه‌ر به‌شێك نه‌بین له گۆڕانكاریه‌كان یان لایه‌نی كه‌م كاریگه‌ریمان له‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كانی ژیان نه‌بێت، ئه‌وا ناتوانین وه‌ك حزبێكی سیاسی، خاوه‌نی گوتارێكی سیاسی و نه‌خشه‌یه‌كی سیاسی بین و ڕێگاكانی خه‌بات و تێكۆشان به درووستی نادۆزینه‌وه، وه له ئه‌نجامدا ده‌كه‌وینه په‌راوێزی ڕووداوه‌كان، بۆیه هه‌ر چۆن نه‌خشه‌ی سیاسی یه‌كێتی له مێژوودا چه‌ندین قاره‌مان و داستانی درووست كرد، ده‌بێت نه‌خشه‌ی سیاسی و دیزاینی سیاسی نوێی یه‌كێتی قاره‌مانی نوێ و داستانی نوێ له‌دایك بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كان و خاوه‌نی هێزێك بین كه توانای ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگامان هه‌بێت. ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كارێكی ئاسانه چونكه خاوه‌نی ئه‌زمونێكی زۆره بۆیه زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێت رۆژ به‌رۆژ خۆی تازه بكاته‌وه، نوێگه‌ری نوێ و وه‌ڵامی نوێی سیاسی و هزری فكری بهێنێته ناو ڕێڕه‌و جۆگاكانی خه‌باتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌وه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌م ئه‌ركه هه‌ڵنه‌ستێت ئه‌وا زۆر به ئاسانی شه‌پۆله‌كانی گۆڕانكاری سست و لاواز و بێ هێزی ده‌كات. له‌و بارودۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان هێزی سست و لاوازی بێ هێز ناتوانێت ئامانجه‌كانی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت، هێشتا بارودۆخی كورد له كوردستانی باشوور زۆر پێویستی به‌و ئامانج و داخوازیانه هه‌یه كه یه‌كێتی نیشتمانی له مێژووی خۆیدا به‌رزی كردۆته‌وه.
هێشتا له كوردستان بارودۆخی سیاسی به شێوه‌یه‌كه هێزه كۆنه پارێز‌و خێڵه‌كیه‌كان ئه‌سپی خۆیان تاو ده‌ده‌ن، هێشتا هێزه ئیسلام گه‌راییه‌كان به دوای ئامانجه‌كانی خۆیانه‌وه‌ن، هێشتا ماف و ئازادیه‌كان له كوردستان به‌پێی یاسا ڕێك نه‌خراون. هێشتا مه‌سه‌له‌ی دیموكراسی له بارودۆخێكی زۆر خراپدایه، هێشتا ده‌ستاو ده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات له ژێر هه‌ژموونی حیزبدایه.
ئه‌م ئه‌ركانه به لاوازكردنی (ی.ن.ك) ده‌كه‌ونه ژێر پرسیاره‌وه ڕه‌نگه بۆ ده‌یان ساڵی تر دوابخرێت له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه به‌هێزكردنی (ی.ن.ك) یان بێ هێزكردنی كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت، ده‌زانین له كوردستاندا گوتارێكی ئابووری ڕوون نیه له ستراتیژیه‌تی حكومداری هه‌رێمی كوردستاندا. وه هه‌ست به نابه‌رامبه‌ری و نایه‌كسانی له نێوان مرۆڤه‌كان ده‌كرێت وه یاسای كار‌و سه‌رمایه ڕێك نه‌خراون، وه سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وی له كوردستان به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات، له ماوه‌ی 27 ساڵ حكومڕانیدا ئێستاش له هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تایه‌كان ده‌سته‌به‌ر نه‌كراون، بۆیه ده‌بێت یه‌كێتی به‌هێزبێت تا بتوانێت هاوكارو پشتیوان و ڕابه‌ر بێت بۆ چه‌سپاندنی ئه‌م داخوازیی و داواكاریانه له بواره‌كانی ئابووریدا، ده‌بێت یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌هێز بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت شان بخاته ژێر ئه‌و واقیعه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه له كورستاندا هه‌یه تا ئێستا هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان تیره‌و عه‌شیره‌ت و خێڵ كاریگه‌ریان هه‌یه له په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیدا كه ئه‌م جۆره له په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ڕێگرییه‌كی گه‌وره‌ی كردووه له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریه‌كان، تا ئێستا ژن له هه‌رێمی كوردستان مه‌حكومه به ئه‌قڵیه‌تی خێڵایه‌تی كۆمه‌ڵگای كورد له كوردستاندا، تا ئێستا بابه‌تی ئه‌قڵ و مه‌عریفه نه‌بۆته بابه‌تێكی پێوه‌ر بۆ دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌مێكی سیاسی كه بتوانێت مه‌عریفه به‌رهه‌م بهێنێت، له ژێر سایه‌ی به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی مه‌عریفه‌دا هه‌موو گۆڕانكاری و بڕیار و گه‌شه‌كردن و سه‌ركه‌وتنێك به ئاكام بگات، بۆیه بۆ ئه‌م بواره‌ش یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی بێت.
ده‌بێت (ی.ن.ك) به‌هێز بێت تا بتوانێت به شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌م ئه‌قڵیاته‌ی كه له‌مپه‌رن له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریه‌كاندا، هێشتا له هه‌رێمی كوردستاندا دام و ده‌زگاكان به شێوه‌یه‌كی یاسایی درووست دوور له ده‌ستێوه‌ردان ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ ناكات، هێشتا په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و دادوه‌ری له‌یه‌ك جیا نه‌كراوته‌وه، وه ناتوانن به شێوه‌یه‌كی ڕاستگۆیانه چاو‌دێر بن به‌سه‌ر یه‌كتریه‌وه، دام و ده‌زگاكان و ده‌وڵه‌تداری پڕه له گه‌نده‌ڵیی و نه‌هامه‌تی شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دوا كه‌وتوانه ئه‌نجام ده‌درێن، هێشتا سیسته‌می حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه كێشه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی عێراق یه‌كلابكاته‌وه، هێشتا ناوچه‌یه‌كی زۆری كوردستان له‌ژێر هه‌ژمونی ته‌عریبدایه، هێشتا مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و خانه‌قین له چاوه‌ڕوانیه‌كی تاقه‌ت پڕوكێندان، بۆیه ده‌بێت یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به به‌هێزی بمێنێته‌وه وه بتوانیێت به‌شدار بێت له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌ی كه یه‌كێتی نیشتمانی له‌سه‌ر بنیات نراوه.
بۆ ئه‌م لێپرسراویه‌تیه مێژویانه ده‌بێت یه‌كێتی به‌هێزبێت، چونكه هه‌موو ئه‌م ئه‌ركانه‌ی سه‌ره‌وه به هێزێكی سیاسی لاواز جێبه‌جێ ناكرێت، بۆیه له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێت هه‌موو ئاماده‌كاریه‌ك بكرێت بۆ گۆڕینی دیزاینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان. ده‌بێت هێزێكی ته‌حدی بێت، ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی هه‌موو كێشه‌كان بێته‌وه، ده‌بێت ئه‌قڵ و مه‌عریفه و زانست پێوه‌ر بێت بۆ پرۆسه‌ی سیاسی. ده‌بێت هێزێك بێت ئاماده‌بێت بۆ گۆڕانكاری و ڕابه‌رایه‌تی كردنی هه‌موو گۆڕانكاریه‌كان، ده‌بێت هه‌موو ڕێگه سه‌خته‌كان بگرێته‌به‌ر بۆ چاكسازی ریفۆرم له تیڕوانینی سیاسی و كاری حزبایه‌تیدا.
وه هه‌موو ئه‌م كارانه‌ش ده‌توانرێت به ئه‌نجام بگات چونكه یه‌كێتی نیشتمانی بونیاتێكی هه‌یه ده‌توانێت كارامەترو به‌هێز تر بونیاتی حزبایه‌تی بنێته‌وه، كه له ئاستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی واقیعی ئه‌مڕۆی كوردستان و ناوچه‌كه‌دا بێت.
ئه‌نوه‌ر ساڵح
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28