زیندان قوتابخانه‌یه‌كی تری یه‌كێتی
بیروڕا 09:50 AM - 2019-06-01.
سه‌رجه‌م گه‌لانی سه‌ر گۆی زه‌وی. زلهێز و بچووكتر. رزگاركراو و رزگار نه‌بوو. خاوه‌نی مێژووی تایبه‌تی خۆیانن و هه‌میشه له هه‌وڵدان بۆ بیرنه‌كردنی ئه‌و مێژووه‌یان و هێشتنه‌وه‌یان له یاده‌وه‌ریه‌كانی خۆیاندا.. وه‌ك خۆی.. له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر به‌سه‌رهاتێك یان كاره‌ساتێك سه‌ركه‌وتنی تێدا بێت یان به پێچه‌وانه‌وه. به‌شێكه له مێژووه‌كه‌یان و حساب بۆ كردنی گه‌لان له‌لایه‌ن دۆست و دوژمنانیه‌وه له‌سه‌ر مێژووه‌كه‌یه‌تی به چاك و خراپیه‌وه.
گه‌لی كوردیش به حوكمی دێرینی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ڵكه‌وتنی جیوپولتیكی نیشتمانه‌كه‌ی وه بۆ به‌رگری له نیشتمان و گه‌له‌كه‌ی، نه‌هێشتنی ئه‌و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستانه‌ی كه له لایه‌ن دوژمنان و داگیركه‌رانیه‌وه زۆر نامرۆڤانه ئاڕاسته‌ی كراوه. چه‌ندین بزووتنه‌وه و شۆڕشی به‌رپاكردووه و به هه‌زاره‌ها خوێنی به‌خشیووه. كه ئێستاش به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه به‌رده‌وامه بۆ گه‌یشتن به هه‌موو ئاواته‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان « له ناو ئه‌و مێژووه‌دا پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی داگیر كردووه. له به‌رخوداندا پشكی زۆر گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه و هه‌وڵیداوه به‌شی هه‌ره زۆری چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری له‌ژێر ئاڵاكه‌ی خۆیدا كۆبكاته‌وه و هانیان بدات بۆ به‌شداریكردن له خه‌بات به شێوه‌ی دیبلۆماسی و سیاسی و شۆڕش كردن هیچ نه‌بێت دڵسۆزیان بۆ گه‌له‌كه‌یان ئه‌ویش به‌و گۆڕانكاریه بنه‌ڕه‌تیه‌ی له كۆمه‌ڵگادا له رووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و …هتد، له دروست بوونی باڵه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان،دواجار بزووتنه‌وه و هێڵی گشتی و دواجار تریش پێكهێنانی (ی.ن.ك) وه‌ك نیمچه به‌ره‌یه‌ك.
رێكخستن و زیندانیش له پاڵ خه‌باته‌كانی تری‌دا شێوه‌یه‌كی خه‌باتی سه‌رده‌مانه‌ی تری (ی.ن.ك) بوو وێستگه‌یه‌كی زۆر به‌هێز و كاریگه‌ر و پشتیوانی میلله‌ته‌كه‌مان بوو. له سه‌رده‌می خۆیدا بۆ جۆشدانه‌وه‌ی شۆڕش و پیشاندانی هه‌ڵوێستی بوێرانه ده‌توانرێت بوترێت به‌شێك له چۆكدان و حسابكردن بۆ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان.. له‌لایه‌ن دۆست و دوژمنانیه‌وه.. خۆڕاگری و به ئه‌مه‌كی و چۆك دانه‌دانی زیندانیه سیاسیه‌كانی بوو.
له زیندانه‌كاندا كه هه‌ر یه‌كه‌م قافڵه‌ی زیندانیانی سیاسی (ی.ن.ك) وه‌ك دروشمی (كه‌م ژیان و كه‌ڵ ژیان) بوو. كه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه (خاڵه شیهاب و ئه‌نوه‌ر و زۆراب) … پێشڕه‌وایه‌تیان كرد و دواتر به‌شی هه‌ره زۆری زیندانیانی (ی.ن.ك) له‌سه‌ری ده‌ڕۆیشتن.
لێره‌وه ده‌مه‌وێت بچمه سه‌ر یاده‌وه‌رییه‌كی زۆر مه‌زنی له‌بیركراو كه دوو جار مه‌زنه.. یه‌كێكیان بۆ یادی دامه‌زراندنی (ی.ن.ك) ئه‌نجامدرا و ئه‌وی تریش له مێژووی زیندانیاندا یه‌كه‌م جار بوو له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دڕنده‌ترین ڕژێمدا ئه‌نجام بدرێت.. كه ده‌چێته خانه‌ی مێژووی گه‌له‌كه‌مانه‌وه. ئه‌ویش یادكردنه‌وه‌ی 12 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی (ی.ن.ك) بوو له زیندانی گه‌وره‌ی ئه‌بوغرێب له 1/6/1987. كه ئه‌و پرۆسه‌یه پێشتر له لایه‌ن چه‌ند هه‌ڤاڵێكی (ی.ن.ك) وه به گشتی گه‌ڵاڵه كرا و بڕیاری جێبه‌جێ كردنی درا.
ناوه‌كانم بیره به‌ڵام ناینووسم. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه ئه‌ركێكی نیشتمانی و رێكخراوه‌یی بوو له‌سه‌ر شانی هه‌موومان هاوڕێكانمان گیانی خۆیان له‌و پێناوه‌دا به قوربانی كردبوو. هه‌م نه‌وه‌ك ناوێكم له‌بیر بچێت و گله‌ییم لێبكه‌ن.
*بڕیار بوو له 1/6 ی ئه‌و ساڵه‌دا ئه‌و یاده بكرێته‌وه واته له دامه‌زراندنی (ی.ن.ك) به‌ڵام له‌به‌ر دوو هۆ دواخرا:
أ. یه‌كه‌میان به‌هۆی هه‌ندێ سیخوڕه‌وه سه‌ره‌داوێكی ئه‌و هه‌وڵه گه‌یشتبوو به ئه‌منی ئه‌بوغرێب بۆ ئه‌وه‌ی هێوریان بكه‌ینه‌وه و وه‌ها نیشان بدرێت هه‌وڵی له‌و جۆره نیه.
ب. دووه‌میان 10/6/1970 رۆژی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان بوو كه ئه‌و كاته كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان بوو كه رێكخراوێكی زۆر به‌هێزی ناو (ی.ن.ك) بوو. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م هاوڕێیانی ئێمه‌ی كۆمه‌ڵه و هه‌م هه‌موو هه‌ڤاڵێكی تری ناو (ی.ن.ك) بێبه‌ش نه‌بێت له‌و یاده مه‌زنه بۆیه له 10/6/1987 جێبه‌جێ كرا و ناونرا یادی 12 ساڵه‌ی (ی.ن.ك) بۆیه به یادی 1/6 ناوی ده‌ركرد.
به‌پێی بڕیاره‌كه دوای ((مه‌سگه‌ری))به‌یانی واته سه‌رژمێری به‌یانیان سه‌رجه‌م زیندانیه سیاسیه‌كانی (ی.ن.ك) ڕیشیان تاشیبوو عه‌تریان له‌خۆیاندابوو هه‌موو ته‌رمۆزه‌كان له‌جیاتی ئاو شه‌ربه‌تیان تێكرابوو. نوقڵ كڕابوو له‌لایه‌ن هه‌موو سه‌فه‌رداشێكه‌وه. واته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێكه‌وه نان ده‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك هات بۆ پیرۆزبایی شه‌ربه‌ت و نوقڵیان بده‌نێ له‌ناو ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی پێكه‌وه له خێمه‌یه‌كدا بوون یان سه‌فه‌رداش بوون یه‌كێكیان مابونه‌وه له شوێنه‌كه‌ی خۆیان و ئه‌وانی تریش به كۆمه‌ڵ ده‌گه‌ڕان بۆ پیرۆزیایی كردنی یاده‌كه جگه له‌وه‌ی به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ سه‌رجه‌م زیندانیه‌كانی (ی.ن.ك) ئاگاداركرابوون بۆ ده‌ستپێشخه‌ری و جێبه‌جێكردنی پێش چه‌ند رۆژێك حزبه سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌رجه‌م حزبه سیاسیه‌كانی ناو ئه‌بوغرێب له‌لایه‌ن كه‌سه دیاره‌كانیانه‌وه له‌و هه‌واڵه ئاگادار كرابوونه‌وه. وه‌ك حزبی شیوعی عیراقی و پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی ده‌عوه‌ی عیراق و حزبی به‌عسی چه‌پی سوری و حزبه ئیسلامیه‌كانی كوردی هه‌ندێك كه‌سی حزبه توركمانیه‌كانی تێدا بوو.
سه‌ره‌تا یاده‌كه زۆر به هێمنی ده‌ڕۆیشت چونكه ته‌نها له‌لایه‌ن زیندانیه‌كانی (ی.ن.ك) وه پیرۆزبایی گه‌رم له‌یه‌كتر ده‌كرا. به‌ڵام له‌دوای چه‌ند كاتژمێرێك شێوه‌یه‌كی ره‌سمی وه‌رگرت و له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م حزبه‌كانی ئه‌بوغرێب پشتیوانی لێكرا له چه‌پ و راسته‌وه به كۆمه‌ڵ هه‌م (ی.ن.ك) هه‌م حزبه‌كانی تر تر پیرۆزباییان له یه‌كتر و زیندانیانی (ی.ن.ك) ده‌كرد.
كه هیچ به‌هانه‌یه‌ك نه‌مابۆوه بۆ شاردنه‌وه‌ی یاده‌كه راسته‌وخۆ سه‌رجه‌م حزبه‌كان به كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و علمانی و ئیسلامی و.. به‌شدارییان له‌گه‌ڵ كردین كه زۆر جێگه‌ی تقدیر بوو، به‌ڵام هه‌ندێك حزب ولایه‌ن گه‌رموگوڕتر بوون بۆ مێژوو له‌وانه هاوڕێیانی حزبی شیوعی هه‌ر چۆن له‌كاتی ئه‌شكه‌نجه‌داندا خۆڕاگر و به هه‌ڵوێست بوون. له‌و یاده‌دا زۆر جیانه‌ده‌كرانه‌وه له زیندانیه‌كانی (ی.ن.ك) .
دائیره‌ی ئه‌من و پۆلیس و (سه‌جانه‌كان) ی ئه‌بوغرێب له‌ڕێگه‌ی سیخوڕه‌كانیانه‌وه له‌یاده‌كه ئاگادار كرابوونه‌وه به كێبڵ و دار و به كۆمه‌ڵ و شڵه‌ژاوی كه‌وتنه هه‌ڕه‌شه و (غلق الممر) كه‌وتنه ئینزاره‌وه. هه‌موو كارێكی ئه‌بوغرێب راگیرا. زیندانیه‌كان له قاعه و جه‌مه‌لۆن و شوێنه‌كانی خۆیان به‌رده‌وام بوون له یاده‌كه به ماچكردنی یه‌كتر و هوتاف كێشان و خوێندنه‌وه‌ی شعری سیاسی و .. چونه ده‌ره‌وه له زیندانه‌كان قه‌ده‌غه كرا، بۆ ئێواره به هه‌زاران حرس جمهوری ناو مه‌مه‌ڕ و سه‌ربان و بینای ئه‌بوغرێبی گرت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی یاده‌كه، كه دواجار وه‌ك مانگرتنی لێهات به‌ڵام نه‌توانرا ئیجرائات له‌گه‌ڵ كه‌س بكرێت له‌و كاته‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شی هه‌ره زۆری زیندانیه‌كان به‌شدار و پشتیوانی زیندانیه‌كانی (ی.ن.ك) بوون. كه ئه‌و ئابڵوقه‌یه له‌لایه‌ن حرس جمهوری و ئه‌منی خاص و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌بوغرێبه‌وه سێ رۆژی خایاند و كۆتایی هات، له‌لایه‌ن ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه. زۆر گرنگی پێدرا و به گۆڕانكارییه‌كی گرنگ وه‌سفی كردبوو.
كه ئه‌وه جگه له‌وه‌ی به‌شاهیدی ئه‌و زیندانیانه كه زیاتر له 20 ساڵ بوو له ئه‌بوغرێب بوون. به یه‌كه‌م هه‌ڵوێست و بوێریان له قه‌ڵه‌مدا له مێژوویی زیندانی سیاسی كورد و ئه‌بوغرێب. سه‌روه‌ریه‌كی مێژووی بوو بۆ گه‌له‌كه‌مان و بۆ (ی.ن.ك).
به‌ڵام دوای مانگێك بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه و چاوترساندن و دووباره نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه (39) زیندانی سیاسی به هه‌ڵوێستیان له رێوڕه‌سمێكی ترسناك و پڕله‌قیندا بێ سه‌رو شوێن كرد بۆ ماوه‌ی سێ مانگ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و زیندانیانه هاوڕێی ته‌نگانه‌ی خۆمان بوون و زۆر جێگه‌ی نیگه‌رانیمان بوون. به‌ڵام له‌كاتی هاتنی كه‌سوكاریان بۆ ئه‌بوغرێب و دیارنه‌مانیان ئێمه‌ی توشی وه‌ڵامێكی ناڕاست و دروست ده‌كرد. چونكه مێژووی ئه‌بوغرێب وه‌ها بوو هه‌ركه‌سێك له‌دوای حوكمدانی بانگ بكرێته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌من و ئیستخباراته‌وه له سێداره دراون. به‌ڵام ئه‌مانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌بوغرێب و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ پێی زانیبوو، رژێم نه‌یتوانی شه‌هیدیان بكات. ته‌نها ئه‌و ناوانه‌م بیرماوه.. زۆر داوای لێبووردن له‌و زیندانیانه‌ی ترده‌كه‌م حه‌زیش ده‌كه‌م ناوه كانیانم ده‌ست بكه‌وێت. كه هه‌قه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان مه‌دالیای ڕێزلێنانیان پێ ببه‌خشێت له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی ئه‌م حزبه مه‌زنه‌دا. چونكه هه‌ندێكیان له‌دوای ئازادبوون شه‌هیدبوون.
ناوی ئه‌و زیندانیانه‌ی كه‌له زینداندا جارێكی تر زیندانی كراونه‌ته‌وه:
شێرزاد یاسین محه‌مه‌د-كه‌ركوك- شه‌هید بووه، ته‌حسین حه‌مه غریب- سلێمانی- شه‌هید بووه، كاروان حه‌مه سه‌عید- سلێمانی- شه‌هید بووه، سه‌لام ئه‌حمه‌د باوه‌خان- سلێمانی- كۆچی دوایی كردووه، بێستون عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د- سلێمانی- كۆچی دوایی كردووه، نوره‌دین وه‌لی ره‌زا- كه‌ركوك، فه‌ره‌یدون تاهیر حه‌مه ئه‌مین –كه‌ركوك، نه‌به‌ز جه‌واد قادر- هه‌ولێر، كه‌مال عومه‌ر هیندی – سلێمانی- كۆچی دوای كردووه، ئاسۆ جه‌مال موختار- سلێمانی، فاروق كه‌ریم- سلێمانی، رزگار محه‌مه‌د جۆڵا- سلێمانی، محه‌مه‌د مه‌خموری- هه‌ولێر، سه‌روه‌ر عه‌بدولكه‌ریم خه‌لیفه -سلێمانی، نه‌جات ئه‌حمه‌د یانه- هه‌ولێر، عوسمان حه‌مه ساڵح- سلێمانی، جه‌زا عه‌لی ره‌حیم- سلێمانی، عه‌باس حه‌مه فه‌ره‌ج غه‌زێم- سلێمانی، شێخ حه‌سه‌ن حسێن نه‌جمه‌دین – چه‌مچه‌ماڵ- كۆچی دوایی كردووه، خه‌سره‌و ره‌شید –سلێمانی، دڵشاد حه‌مه عه‌بدوڵڵا- سلێمانی، به‌كر سه‌عید ده‌لاك – سلێمانی، هێمن سه‌عید به‌گ – سلێمانی، یوسف عه‌بدوڵڵا خزر- سلێمانی، سه‌ڵاحه‌دین ساڵح تۆفیق- سلێمانی، حاجی جه‌میل حه‌مه ئه‌سعه‌د- كه‌ركوك، مه‌جید ره‌شید حه‌مه ساڵح- سلێمانی، خالید محه‌مه‌د فه‌تاح- سلێمانی، حه‌سه‌ن سه‌راوی- سلێمانی- شه‌هید بووه، ره‌شید سمێڵ- كه‌ركوك، شه‌ماڵ محه‌مه‌د به‌كر گلی- خورماتوو، خه‌لیل فه‌خره‌دین حه‌مه‌لاو- خورماتوو، محه‌مه‌د نوری- خورماتوو.
شێخ فه‌تاح
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25