یه‌كێتی و شه‌هیده‌كانی …
ی.ن.ک 09:42 AM - 2019-06-01.
یه‌كێتی و شه‌هیده‌كانی،یه‌كێتی و خه‌بات و ده‌ستكه‌وته‌كانی
پێوانه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ر رێكخراو و حزبێكی سیاسی، كار‌و كرده‌وه‌كانی و مێژووی خه‌بات و به‌رهه‌مه‌كانییه‌تی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا، نه‌ك به‌ته‌نیا بانگه‌شه و به‌گه‌ڕخستنی هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن، ئه‌گه‌رچیش راگه‌یاندن بۆ ده‌رخستنی به‌رنامه‌و كار‌و كۆششه‌كانی رێكخراو و حزبه‌كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕ، به‌ڵام له ئه‌مڕۆی كوردستاندا چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن هه‌یه راستییه‌كان ده‌شێوێنێت و له هیچی نه‌بوو ده‌ستكه‌وت و به‌رهه‌می وه‌همی بۆ لایه‌نه‌كه‌ی خۆی داده‌تاشێ.
بۆیه زۆرجار نیشانه‌ی گومان و پرسیار ده‌خرێته سه‌ر په‌یامی راگه‌یاندنه‌كان و، له مه‌ودای دوورتردا په‌یامه‌كه ئامانجی درۆینه‌ی خۆی نا پێكێت و راستی هه‌ر ئاشكرا ده‌بێت، له‌وكاته‌دا خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا چی روویداوه، كام لایه‌ن له رێڕه‌وی تێكۆشانیدا ده‌ستكه‌وت و به‌رهه‌می بۆ گه‌له‌كه‌ی به‌دیهێناوه، كام لایه‌ن سیاسه‌تی دیماگۆجیانه پیادە دەکات و کامەیش درووشم و هه‌نگاوه‌كانی له‌گه‌ڵ واقیعدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه.
له ره‌چاوكردنی ئه‌و پێوانه‌یه و ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه، ده‌رده‌كه‌وێت كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبی خاوه‌ن به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه، حزبی جێبه‌جێكردنی درووشمه‌كانییه‌تی و له هه‌وڵی جێگیركردنی هه‌موو بنه‌ماكانی كاروانی خه‌باتیدابووه له ماوه‌ی 44 ساڵی ته‌مه‌نیدا.
ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ماوه‌ی 44 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی و 43 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ‌دا ئه‌نجامی داوه و ئه‌و ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیانه‌ی كه ئه‌و به‌دیهێناون، له كۆی جوڵانه‌وه‌ی سیاسی و چه‌كداریی كوردستانیدا به درێژایی مێژوو، نمونه‌ی نییه و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وه‌ش، باجی زۆر و قوربانی زیاتر له‌هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ی داوه.
نوێخوازی و جیاوازی
هه‌ر خودی سه‌رده‌می له‌دایكبوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خاڵێكی جیاوازه له سه‌رده‌می درووستبوون و سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕییه‌كانی پێشخۆی، ئه‌وكاته كورد له نێو چوارچێوه‌ی پیلانی نێودوڵه‌تیدا بوو، به‌توندی له‌به‌رده‌م ته‌عریب و سڕینه‌وه‌دابوو، رژێمی عیراق به پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ی جه‌زائیری له‌گه‌ڵ رژێمی شای ئێران، ده‌ستیكردبوو به راگواستنی گونده‌كان و كوشتنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ناخی هه‌تر تاكێكی كورددا، هه‌موو ده‌روازه‌كانیش له‌سه‌ر درووستبوونه‌وه‌ی جوڵانه‌وه‌ی سیاسی و چه‌كداریی كوردی داخرابوو، به‌ڵام یه‌كێتی رێك له‌و كاته‌دا بانگی شۆڕشێكی نوێ و جیاوازی له‌وانه‌ی پێشخۆی، دا به‌گوێی خه‌ڵكدا و مۆدیلی نوێی حزبایه‌تی له وڵات‌دا داهێنا.
نوێ، به‌مانای یه‌كگرتنی چه‌ند رێكخراوێك له به‌ره‌یه‌كی سیاسی و چه‌كداریدا به رابه‌رایه‌تی سه‌كردایه‌تییه‌كی دوور له سیمای خێڵه‌كی و عه‌شایه‌ری.
جیاواز به‌مانای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه به‌بێ ده‌ستگیرۆیی وڵاتێكی ده‌ره‌كی، له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا كه‌وته به‌رگریكردن له خاك و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی رژێمی ئه‌وسای عیراق به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان.
چه‌ند نمونه‌یه‌ك له ده‌ستكه‌وته‌كان
ئه‌گه‌ر باسی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌سایه‌ی خه‌باتی یه‌كێتییه‌وه به‌ده‌ستهاتوون بكه‌ین، ئه‌وه زۆری ده‌وێت و پێویست به ریزكردنیان ناكات، به‌ڵام هه‌ر بۆ بیرهێنانه‌وه ده‌بێت ئه‌وه بڵێین كه هه‌ر خودی دامه‌زراندنی یه‌كێتی له هه‌لومه‌رجێكی ناهه‌مواری پڕ له نائومێدیی تاكی كوردی و مه‌رترسی جدی له‌سه‌ر دۆخی گشتیی نه‌ته‌وه‌ی كورد له دوای شكستی شۆڕشی ئه‌یلول، ئه‌وه خۆی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه.
ئه‌ی كێ هه‌یه ئه‌وه نه‌زانێت یه‌كێتی چ باجێكی قورس و سه‌ختی داوه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی و هاوكارییكردنی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان؟.
ساز‌و جۆشدانی خه‌ڵك بۆ راپه‌ڕین و دواتریش به‌رگریی سه‌خت له ناوچه رزگاركراوه‌كان به‌تایبه‌ت له سنووری كه‌ركوك و كۆڕێ له سنووری هه‌ولێر و ئه‌زمڕیش له سلێمانی، ژماره‌ی رێكخستن و پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كانی یه‌كێتی له ته‌واوی رۆژه‌كانی راپه‌ڕین و داستانه به‌رگرییه‌كانی كه‌ركوك و كۆڕێ و ئه‌زمڕ، به‌ڵگه‌ن بۆ راستییه مێژووییه‌كانی خاوه‌ندارێتی راپه‌ڕین.
له پێكدادانه چه‌كدارییه نێوخۆییه‌كانی هه‌ردوو سه‌رده‌می شاخ و شاریش به‌ڵگه‌كان زۆرن كه یه‌كێتی كۆششێكی چه‌نده زۆر‌و چڕی كردووه بۆ روونه‌دانیان و به ده‌یانجار گوێ و چاوی له به‌ناهه‌ق شه‌هیدكردنی سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌كانی خۆی داخستووه ته‌نها بۆ درێژه نه‌كێشانی شه‌ڕ و به‌دیهاتنی ئاشتیی یه‌كجاره‌كی.
پێداگری و بانگه‌شه‌ی جدی بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی له قۆناغی دوای راپه‌ڕین و له ئه‌نجامدا پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان له رۆژی 19/5/1992 به‌ڕێوه‌چوو، كه ئه‌مه‌ش مێژوویه‌كی بڕواپێكراوی هه‌یه و له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گونده‌كاندا خۆی ده‌بینێته‌وه كه وه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی خۆجێیی، یه‌كێتی دایهێناو پراكتیزه‌ی كرد.
دووه‌م پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش هه‌ر له‌سنووری یه‌كێتی به‌ڕێوه‌چوو كه هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان بوو له ساڵی 2000دا.
یه‌كێتی و شه‌هیده‌كانی داستان و نه‌به‌ردییه‌كانی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه به‌حزبی شه‌هیدان ناسراوه، له خۆڕا نییه و به‌هه‌ق شایسته‌ی ئه‌وناسناوه‌یه، بۆ هه‌ر قۆناغێك پۆلێك له رۆڵه‌كانی خۆی كردۆته قوربانی و له‌هه‌ر مه‌ترسییه‌كدا بۆ سه‌ر كوردستان و كورده‌واری، یه‌كێتی هه‌ڵوێستی بێ چه‌ندوچوونی هه‌بووه و رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كه بۆته‌وه، دواتریش به قوربانیدانێكی زۆری خۆی، مه‌ترسییه‌كه‌ی له به‌ین بردووه.
كاروانی شه‌هیدانی یه‌كێتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ‌دا ده‌ستپێده‌كات، كه تازه جاڕی شۆڕش درابوو، مه‌فره‌زه‌یه‌كی یه‌كێتی له گوندی ( قاینجه)ی شاره‌زوور له رۆژی 13/9/1976 رووبه‌ڕووی سوپای بەعس بۆوەو له ئه‌نجامدا (فاتیح شێخ حه‌یده‌ر) شه‌هید كرا‌و بووه یه‌كه‌م شه‌هیدی شۆڕشی نوێ.
هه‌رمانگێك دواتر مه‌فره‌زه‌یه‌كی 37 كه‌سی شۆڕش به فه‌رمانده‌یی نه‌قیبی ئه‌ندازیار ئیبراهیم ئه‌عه‌زۆ، له پیلانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌دا له ناوچه‌كانی بادینان، سه‌رجه‌میان شه‌هیدكران.
مانگی 11ی هه‌مان ساڵ، پۆلێك له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی (خاڵه شیهاب و جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحید و ئه‌نوه‌ر زۆراب) له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه له سێداره دران، شه‌هیدكردنی ئه‌و سه‌ركردانه، بووه هه‌وێنی خۆڕاگریی پێشمه‌رگه‌و كادرانی یه‌كێتی له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی شار و شاخ و زیندان كه تیایدا رووبه‌ڕووی دوژمن ده‌بوونه‌وه، چونكه ئه‌و هاوڕێیانه به درووشمی (كه‌م ژیان و كه‌ڵ ژیان) به‌گژ په‌تی سێداره‌دا چوونه‌وه.
درێژه‌دانی كاروانه‌كه‌ی شۆڕشی له‌ساڵی 1977یشدا باجی زۆری‌دا و چه‌ندین پێشمه‌رگه و كادر له سه‌نگه‌ردتا یاخود له زیندانی رژێمدا گیانیان به‌خشی، هه‌روه‌ك شه‌ڕه گه‌وره‌كه‌ی 28/3/1977 له چه‌ند شوێنێكی ناوچه‌ی ئاكۆیه‌تیی سنووری رانیه كه هێزی پێشمه‌رگه و جوتیارانی ناوچه‌كه پێكه‌وه به‌رپه‌رچی هێرشێكی دوژمنیان دایه‌وه‌و 70 سه‌ربازی دوژمنیان كوشت، چوار پێشمه‌رگه‌ش شه‌هیدبوون.
ساڵی 1978 له مێژووی یه‌كێتیدا یاده‌وه‌رییه‌كی تاڵه، تیایدا به سه‌دان سه‌ركرده و كادر‌و پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده له پیلانێكی نێوخۆیی و ناوچه‌یی شه‌هید كران كه به‌كاره‌ساتی هه‌كاری ناسراوه، له سه‌ركرده دیاره‌كان كه له‌و گه‌له‌كۆمه‌كێیه‌دا شه‌هیدبوون، هه‌ریه‌ك له: (عه‌لی عه‌سكه‌ری و شێخ حسێن بابه‌شێخی ئێزدی و دكتۆر خالید)ن.
هه‌مانساڵ و پێش كاره‌ساتی هه‌كاری، له رۆژی 8/3دا هێزێكی پێشمه‌رگه به فه‌رمانده‌یی سه‌عدی گچكه له گوندی ده‌شتێوی پشده‌ر رووبه‌ڕووی سوپای عێراق بوونه‌وه، له‌ئه‌نجامدا زیاتر له ده پێشمه‌رگه شه‌هیدكران كه سه‌عدی گچه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یان یه‌كێكه له شه‌هیده‌كان، چوار پێشمه‌رگه‌ش به‌برینداری كه‌وتنه ده‌ست رژێم و دواتر له سێداره دران.
زیانی دوژمنیش كوژرانی 160 ئه‌فسه‌رو سه‌رباز و برینداربوونی زیاتر له 200ی دیكه‌یان بوو، سێ هێلیكۆپته‌ریش پێكران.
ئه‌م رووداوه له ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتیدا به داستانی ده‌شتێو ناسراوه.
داستانی شۆراوه‌ش (شاخی شۆراوه- ناوچه‌ی هه‌مه‌وه‌ند-بازیان) كه له ساڵی 1980دا تۆماركرا، تیادا 15 پێشمه‌رگه شه‌هید كران و یه‌كێكیش دوای به‌دیل گیرانی، له سێداره‌درا.
له رۆژی 5/3/1982 هێزێكی هه‌رێمی دووی كه‌ركوك له گوندی (قازان- سلێمانی) كه‌وتنه شه‌ڕێكی نا به‌رامبه‌ره‌وه كه نزیكه‌ی 12 سه‌عاتی خایاند، تیادا 11 پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون، زیاتر له 30 جاش و سه‌ربازی دوژمنیش كوژران.
ئیدی ساڵ و مانگێک نییه كه پۆلێك یان ژماره‌یه‌كی زۆر له پێشمه‌رگه‌گانی یه‌كێتیی تیادا شه‌هید نه‌بووبێت، جا یان له داستان و رووبه‌رووبوونه‌وه‌كاندا گیانفیداییانه به‌ره‌ومه‌رگ چوون، یاخود ئازایانه به سێداره‌ی دوژمن‌دا هه‌ڵزناون.
به‌درێژایی ساڵانی 70 و 80كان كه‌م رۆژ هه‌یه یه‌كێتی شه‌هیدی تیادا نه‌دابێت، جا له زینداندا به‌هۆی سێداره و گولله‌بارانكردنه‌وه بێت یاخود ئه‌شكه‌نجه، له سه‌نگه‌ری به‌رگریی و داستانه‌كان، یان له بۆسه‌و ته‌ڵه‌كاندا بووبێت.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی به‌جۆره‌ها شێواز له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدابووه له دژی سوپای به‌عس، شه‌ڕی ناو گوند و سه‌رجاده‌و به‌ره‌یی فراوان، بۆسه‌و پارتیزانی و …هتد. له هه‌موو ئه‌وانه‌شدا شاباشی پارێزگاریی له كوردستان، خوێن و گیانی پێشمه‌رگه بووه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نفالیشدا له ساڵی 1988 كه ره‌شترین و مه‌ترسیدارترین قۆناغێك بوو رووبه‌ڕووی یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مان بۆوه، هێزی پێشمه‌رگه به‌رگریی و نه‌به‌ردیی ئازایانه‌ی تۆماركرد، به‌تایبه‌ت له قۆناغی سێه‌می ئه‌نفالدا له گه‌رمیان له رۆژی 9/4/1988، له هه‌ردوو گوندی (گه‌ڕاوی) و ( تازه‌شار) هێزی پێشمه‌رگه به تووندی به‌رپه‌رچی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی گه‌رمیانی دایه‌وه‌و زه‌ره‌ری زۆری به دوژمن گه‌یاند، هه‌روه‌ك هه‌موو جاره‌كانی دیكه‌ش ده‌یان پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی قاره‌مان شه‌هید كران و به‌خوێنی خۆیان ئه‌و لاپه‌ڕیه‌ی مێژوویان نووسییه‌وه.
له‌دوای راپه‌ڕینیش كه مه‌ترسی تیرۆر ده‌ستی له یه‌خه‌ی كوردستانی تازه‌ئازادكراودا گیركردبوو، دیسان ئه‌وه یه‌كێتی بوو له‌ساڵه‌كانی 1993 تا پرۆسه‌ی ئازادی عیراق له 2003 به زنجیره چه‌ندینجار رووبه‌رووی تیرۆریستان بۆوه و له ئازاترین كوڕه‌كانی خۆی كرده قوربانی بۆ ئارامی كوردستان.
یه‌كێك له‌و ده‌یان نه‌به‌ردییه داستانی شاخی (شنروێ)ی ناوچه‌ی هه‌ورامان بوو له شه‌وی 3\4/11/2001 كه تیادا پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی وگورزی گورچكبڕیان له تیرۆریستان وه‌شاند، 11 پێشمه‌رگه‌ش بوونه گوڵاڵه سووره و گیانیان به ئارامی كوردستان به‌خشی.
كاتێكیش وه‌یشومه‌ی تیرۆر له ساڵی 2014دا له ژێرناوی (داعش)دا و به‌شێوازێكی جیاواز و ترسناكتر له‌جاران كه‌وتنه‌خۆ بۆ وێرانكردنی ئه‌م نیشتمانه، ئه‌وا ئاشكرایه كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی هه‌ر زوو كه‌وته‌خۆ بۆ پارێزگاریی له كوردستان و یه‌كه‌م هه‌نگاویش به فریای كه‌ركوك كه‌وتن، ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی یه‌كێتی كه زۆرترینه، كاریگه‌ریی و رۆڵی گه‌وره‌ی یه‌كێتی له ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌دا، ده‌خاته روو.
به درێژایی زیاتر له سێ ساڵی ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه، یه‌كێتی زۆرترین شه‌هیدی به‌خشی و زۆرترین داستانیشی تۆماركرد.
ئه‌م چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مه‌ی به‌خێرایی پێیدا گوزه‌رمان كرد، نمونه‌ی زۆر كه‌می ئه‌و سه‌روه‌ری و شه‌هید به‌خشین و ده‌ستكه‌وت و نه‌به‌ردییانه‌یه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ماوه‌ی ئه‌م 44 ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا، بۆته خاوه‌نی و كردوویه‌تی به حزبی شه‌هیدان، حزبی كاریگه‌رو دوور له سیاسه‌تی خه‌ڵه‌تاندن، خه‌بات ده‌كات و به‌رهه‌می هه‌بووه و هه‌یه‌و ده‌شیبێت.
PUKmedia كوردستانی نوێ
ئاوات كۆكه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18