riklam

ی.ن.ك چۆن پێشوازیی بكات لە ساڵێكی نوێی …

بیروڕا 09:36 AM - 2019-06-01
.

.

ی.ن.ك چۆن پێشوازیی بكات لە ساڵێكی نوێی تەمەنە پڕ سەروەرییەكەی؟

هەمیشە لە ساڵڕۆژەكانی یادی دامەزراندنی ی.ن.ك-دا وتە بە نرخ و پڕ ئامۆژگارییەكانی سەرۆك مام جەلال-ی مەزنم بەبیر دێتەوە، لەوانە وتە بەناوبانگەكەی (لەسەر چەپكە گوڵی سەركەوتنەكان خەوتان لێنەكەوێت). واتە ی.ن.ك ئەبێت لە خەبات و تێكۆشان نەوەستێت و هەمیشە لە داهێنانەكانی خەباتكردنیدا بەردەوام بێت لەپێناوی بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر بۆ گەلی كوردستان، كە لە هەموو سەردەم و قۆناغەكانی خەباتدا هیوای لەسەر هەڵچنیوە. وەك هەمیشە سەرۆك مام جەلال-ی مەزن دووپاتیكردۆتەوە، ئەبێت ی.ن.ك شانبەشانی خواستەكانی سەردەم، هەنگاو بنێت و لە ئاست داواكاری و پێداویستییەكانی ئەو قۆناغەدا بێت، كە مامەڵەی لەگەڵدا ئەكات .

دیارە ی.ن.ك كە هەڵقوڵاوی ناخی جەماوەرە هەر بەو جۆرە هەڵسوكەوتی كردووە كە وەڵامی خواست و ویستەكانی قۆناغەكەی خۆی بێت. راستە ی.ن.ك خاوەنی سوپایەكی چۆنایەتی و چەندایەتیی كادێر و تێكۆشەری لێوەشاوە و شارەزا بووە بە ئێستاشەوە، بەڵام ئەو كاتەی كە مامی گەورەمان هێشتا لێمان دوور نەكەوتبووەوە، زامنی بە ئاكام گەیاندن و مەیسەربوونی هەموو ئەركەكان و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان بوو، بۆیە ئێستا ئەركەكان قورستر و سەخت تر بوون و پێویستیان بە را و تەگبیری ورد و قوڵترە. بە بڕوای من ئەو كارەش هێندە قورس و گران نابێت بەوەی بیر و روانینی مام جەلال-ی مەزن بكرێتە رێنما و بیركردنەوەكانمان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پێشهات و گۆڕانكارییەكان و پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئەوانی تردا. وەك ڤلادیمیر لینین ئەیگێڕێتەوە، هەركاتێك كێشەیەك ئەهاتە رێگەیان ئەگەڕانەوە بۆ كتێب و نووسینەكانی ماركس و ئەنگلس، ئێمەش پێویستە بۆ دانوستان، هاوپەیمانی، پەیوەندیی سیاسیی و كاروباری حزبیی، پەرلەمانیی، حكومی و كۆمەڵایەتی و ئەوانیتر، بگەڕێینەوە بۆ لای جەنابیان كە سامانێكی زۆری لە هەموو بوارەكاندا بۆ جێهێشتووین و پەكمان ناكەوێت و هیچ هەڵەیەك ناكەین.

ئەو بارودۆخەی ئەمڕۆ وا ئەخوازێت كە پیاچوونەوەیەكی وردتر بكرێت بە هەنگاوەكانی چەند ساڵی رابردوو لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە چی كراوە و هەڵەكان لە كوێدان و چیمان بكردایە و نەكردایە؟

ئەبێت هەروەك رابردوو ی.ن.ك گوێ لە هەمووان بگرێت، بەڵام باشترینیان هەڵبژێرێت و بە قسەی خۆی بكات، نابێت لە ژێر كاریگەریی هیچ لایەنێك دەستبەرداری ئەو سیاسەتەی بێت كە پێی راست و دروست بووە، (چونكە ی.ن.ك هەمیشە سیاسەتی سەربەخۆیی سیاسیی پەیڕەو كردووە ‌و هەمیشە پاشكۆیەتی و وابەستەیی رەتكردۆتەوە)، دیارە ئەو هەنگاوانەی كە ئاماژەیان بۆ كرا، تەنیا و تەنیا بە یەكڕیزیی ناو یەكێتییەكەمان و پاراستنی سیاسەتە راست و رەواكەی ی.ن.ك دێنە دی، كە 44 ساڵە بەردەوامە لەسەری، ئەگەر خوانەكردە هەر شانازی بە مێژووەكەمانەوە بكەین و كار نەكەین بۆ تۆماركردنی سەروەری و زامنكردنی دەستكەوتی زیاتر بۆ جەماوەری گەلەكەمان و دۆستەكان پۆلێن نەكەین كە كامەیان لە پێشترینە! ئەوا یادكردنەوەكان لە دروشم و شیعر و خوازیاریی زیاتر تێپەڕ ناكات، ئەوەش هەرگیز لەگەڵ ناو و پێگەی ئەو ی.ن كوردستانەدا یەك ناگرێتەوە كە ئاواتی هەموومانە.

PUKmedia كوردستانی نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket