riklam

بەڵگە.. بەغدا جەژنانە دەدات و لەهەرێمیش مووچە نیە

ئابوری 10:59 PM - 2019-05-31
.

.

لەبەغدا جەژنانە دەدرێتە فەرمانبەران و لەهەرێمی كوردستانیش جگە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداری دوو وەزارەت لەپێش جەژندا، چاوەڕوان ناكرێت مووچەی هیچ وەزارەتێكی دیكە دابەشبكرێت.

بەپێی فەرمانێكی كارگێڕی دەستەی گشتی ئاودێری و پڕۆژەكانی ئاوی عیراق كە رۆژی 30ی ئایاری 2019 دەرچووە، بڕیاریداوە بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە جەژنانە بەفەرمانبەرانی دەستەكەیان بدرێت.

لەفەرمانەكەدا ئەوەش هاتووە: بۆ فەرمانبەرانی هەمیشەی هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس و بەرەو سەرەوە وەك جەژنانە بڕی 100هەزار دیناریان پێدەدرێت و بۆ موچەخۆرانی هەمیشەی دیكەش هەریەكەیان 75 هەزار دینار جەژنانەیان پێدەدرێت، هەروەها بۆ موچەخۆرانی گرێبەست و كاتی و ئەوانەی بەكرێی رۆژانە كار دەكەن هەریەكەیان 50 هەزار دینار جەژنانەیان پێدەدرێت.

پێدانی جەژنانە لەبەغدا لەكاتێكدایە كە لەهەرێمی كوردستان تەنها هەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو پەروەردە پێش جەژنی رەمەزان مووچەی مانگی ئاداریان پێدراوەو چاوەڕوانیش ناكرێت پێش جەژن مووچەی وەزارەتی دیكەی دابەشبكرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەشی دەست  PUKmedia كەوتووە، هەرچەندە دەنگۆی ئەوە هەبووە سبەینێ مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و دارایی بدرێت، بەڵام لەلایەن گەنجینەوە رەتكراوەتەوە سبەینێ مووچەی دابەشكرێت.

لەهەفتەی رابردووش رێباز حەملان وەزیری دارایی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەماوەی ئەمساڵدا 2019، لەلایەن بەغداوە پێنج مووچەیان بۆ رەوانەكراوەو پێش جەژن دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكەن و ئەگەر پارەی پێویستیان لەبەردەست بێت رۆژانی پشووش دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت.

هەروەها پێشتریش شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بە PUKmediaی راگەیاندبوو: بەغدا پابەندە بەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، رێباز حەملانیش ئەوەی پشتڕاستكردوەتەوە كە لەمساڵدا حكومەتی عیراق مووچەی پێنج مانگی بۆ هەرێم ناردوە.

PUKmedia تایبەت 

 

977070.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket