riklam

بۆ یادی یەكێتییەكەی مامی گەورە

ی.ن.ک‌‌ 10:15 PM - 2019-05-31
.

.

بەبۆنەی دامەزراندنی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبای ئاڕاستەی تەواوی خەڵكی كوردستان و ئازادی خوازان بەگشتی و دۆست و لایەنگرانی یەكێتی بەتایبەتی دەكەم،ئەم یادە یادی گەڕانەوەی ئومێدو راماڵینی شەوەزەنگی تاریكی و یادی هەڵهاتنی خۆری ئازادی بوو بەسەر نیشتیمانێكی سوتماك و داگیركراودا، دامەزراندنی یەكێتی بەڕابەرایەتی هەڤاڵ مام جەلال سەرەتای قۆناغێكی نوێی سیاسی لەلایەك و ململانێی چەكداری بوو لە لایەكی تر،كە بوە هۆی ئاڵوگۆڕێكی بنچینەیی نەك هەر لەكوردستان و عیراق، بەڵكو ناوچەكە بەگشتی.

شۆڕش دژی دیكتاتۆریەت و داوای مافی چارەی خۆنوسین نەخشەیەك بوو زۆر بەوردی مام و هاوڕێیانی دامەزرێنەر دەستیانپێكردو هەزاران پێشمەرگەو فەرماندەو سەركردەی گەورەی گەلەكەمان بۆ بەدیهێنانی گیانی خۆییان بەخت كرد.

دامەزراندنی یەكێتی تەنها مۆدێلێكی نوێی سیاسی نەبوو، بەڵكو بوو بەشۆڕشی سەركردەیی نمونەیی و پێشمەرگەی بەورەو زیندانی خۆڕاگرو رێكخستنی وریاو جەماوەری دڵسۆز كە رەنگە پێشتر نمونەیی نەبووبێت،بۆیە لەم یادەدا هەزاران سڵاو بۆ گیانی نەمری شەهیدان و رۆحی بەرزی مام و جەماوەری بەشەرەفی كوردستان.

پیرۆزبێت لە تەواوی ئەو ئازادی خوازانەی لە پێناوی یەكێتی كوردستاندا تەمەنی خۆیان بەڕێی كرد پیرۆزبێت لە نەوەی نوێی كوردایەتی كە بەگیانی یەكێتیانە درێژە بە خەبات ئەدەن.

رەفعەت عەبدوڵڵا حەمە رەش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket