یه‌كێتی 44 ساڵ خه‌باتی بێدابڕان
بیروڕا 03:30 PM - 2019-05-30.
حاكم قادرحه‌مه‌جان
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان , هێزی شۆڕشگێڕی كۆڕی خه‌باتی دوێنێی دوای شه‌وه‌زه‌نگ وئه‌مڕۆی شارستانی وحوكمڕانی ودیموكراسی , سبه‌ینێی گه‌یشتن به‌دوائامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مانه.
یه‌كێتی له‌ڕیزبه‌ندی ئه‌و هێزه سیاسیه به‌ڕێباز سۆشیال دیموكراتیه‌ی سه‌رئاستی عێراق وناوچه‌كه وجیهانه كه‌وه‌ك پێداویستییه‌كی مێژوویی بۆ داكۆكیكردن له‌مافه‌ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان و ڕزگاری فه‌راهه‌مكردنی ڕزگاری وئازادی بۆگه‌لی كوردی ژێرده‌سته دامه‌زرا .
یه‌كێتی هێزی ڕه‌تكه‌ره‌وه‌و تێكشینه‌ری بازنه‌ی تاكڕه‌وه‌ی وهێنانه كایه‌ی فره‌حزبی بوو , له‌چوارچێوه‌ی بره‌ودان به‌پرسی دیموكراسی , سه‌رمه‌شقی ده‌سته‌به‌ری فره‌یی ویه‌كترقبوڵكردنه وئومێدی دوای نائومێدی یه , هێزی به‌ووره‌و پۆڵائاساو بوێر , تاكه داكۆكیكاری چاره‌نووسی خه‌ڵك وخوڵقێنه‌رو هێنانه‌كایه‌ی مه‌ودا فراوان وگه‌شه‌پێدانی فه‌زای ئازاد‌و دیموكراسی وحزبی مۆدێرن و حزبی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژا ردن وحزبی گه‌شه‌پێدانی خزمه‌ت وخزمه‌تگوزاری وخۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكه .
خه‌باتی پڕله‌نه‌به‌ردی وحه‌ماسه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان , وه‌ك هێزێكی كۆڵنه‌ده‌رو بزوتنه‌وه‌یه‌كی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان , له‌ژێر چه‌تری شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌ماندا له‌دوای واقعێكی گه‌لێ سه‌خت ودژوارو ناله‌باردا , كه‌نائومێدی باڵی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا كێشابوو , به‌ڵام به‌ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین وبه‌فیكرو هوشیارییه‌كی زانستی سیاسی هاوچه‌رخ و ڕێكخراوه‌یی واقیع بینانه , به‌ئیلتیزامێكی شۆڕشگێڕانه‌ی باوه‌ڕبوون به‌گه‌یشتن به‌سه‌ركه‌وتن , كه‌ده‌یان ساڵ بوو گه‌له‌كه‌مان به‌شێوازی جیا قوربانی له‌پێناویدا دابوو , هاته مه‌یدان .
ڕۆڵی یه‌كێتی له نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك وله‌پێناوخه‌ڵك و بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان وگه‌یشتن به‌ئامانجه ڕه‌واكانیان, به‌تایبه‌ت بۆ ڕزگاری وئازادی له‌شاخه‌وه بۆ ناوه‌ندی حوكمڕانی وده‌وڵه‌تداری به تێپه‌ڕبوون به قۆناغه سه‌خته‌كانی خه‌باتدا گوزه‌رده‌كات , به‌خوێنی ئاڵوگه‌شی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان , تاگه‌یشتن به به‌رزترین پۆستی پله‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌و عێراقه‌ی كه‌ده‌یان ساڵ به‌رله‌ئه‌مڕۆ , گه‌لی كورد به‌گشتی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌تایبه‌تی بۆ ده‌سته‌به‌ری ئازادی وڕزگاری یه‌كجاره‌كی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی ڕژێمه داگیركه‌ره‌كانیدا تا ساتی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له ساڵی (2003)دابه‌سه‌ختترین شێوه له‌گه‌ڵیاندا جه‌نگاون .
له‌دوای ڕاپه‌رٍینی ساڵی (1991) یش دیسان خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی , به‌رله‌هه‌موو هێزو لایه‌نێكی دیكه‌ی سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان , چاوی ئومێدیان بڕییه‌وه سه‌رهه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان , به‌ڵام ئه‌فسوس قۆناغه جیاجیاكانی به‌ڕێوه‌بردن وحوكمڕانی وسیاسی , پێشهاته نه‌خوازراوه‌كانی تا ئاستی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی وشه‌ڕی نه‌خوازراوی ناوخۆ , سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین قه‌یرانی دارایی وسیاسی , تێوه‌گلان به‌شه‌ڕێكی نیمچه جیهانی , دژی گه‌وره‌ترین هێزی تیرۆرستی وسه‌رقاڵبوونی پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ره ئازا‌و خۆبه‌خشه چه‌له‌نگه‌كانی به‌پاراستنی سنوره‌كانی نیشتمانه‌وه , ئاست وپێگه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌كودستان به‌گشتی و له شاری سلێمانیدا وه‌ك شارێكی زیندوو كه چه‌قی دروستبوونی ململانییه سیاسی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه به‌تایبه‌ت له‌پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژارندا كورتی هێنا .
ئێستاش به‌ده‌ر له‌هه‌موو كه‌مووكوڕییه‌كان ڕاستی یه‌كان بۆ خه‌ڵك به‌گشتی ڕوون بۆوه , ده‌ركه‌وت كه‌چ لایه‌نێك زامنی ده‌سته‌به‌ری ئامانجه به‌ده‌ست نه‌هاتووه‌كان ومافه‌ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مانه به‌گشتی , هه‌ر له‌ڕووه‌وه كێرڤی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان , له‌پرۆسه‌كانی ڕابردووی هه‌ڵبژاردندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆوه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو ئامێزی ماڵه‌گه‌وره‌كه تائێستا له‌هه‌ڵكشانی به‌رده‌وامدایه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وتێبینی یانه‌ی له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه‌دا هه‌مان بوو , به‌ڵام توانرا به‌هه‌وڵی دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان باری لاریی چه‌ند ساڵی ڕابردوو ڕاستبكه‌ینه‌وه‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوو وه‌وه به‌هێزی یه‌كه‌می ناوچه‌ی سه‌وزو دووه‌می سه‌رئاستی هه‌رێم .هه‌رله‌و ڕوانگه‌یه‌وه له‌ئێستا به‌دواوه پێویسته یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش بۆخه‌ڵكی قاره‌مانی كوردستانی بسه‌لمێنێ , هه‌روه‌ك چۆن خاوه‌نی ڕووبارێك خوێنی زیاترله(21,000) شه‌هیدی قاره‌مان وداینه‌مۆی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری كوردستانه , ڕۆڵی به‌رچاوی له‌دروستبوونی په‌رله‌مان وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وڕاگه‌یاندنی فیدراڵیه‌ت ڕوونه وخاوه‌نی ده‌یان شانازی یه كه‌له‌بیركردنیان ئه‌سته‌مه , بۆ داهاتووش وه‌ك حزبی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان , پێویسته پێشه‌نگی گه‌شه‌كردن وئاوه‌دانی وگه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری گشتی وخۆشگوزه‌رانی بێت ,به‌تایبه‌ت له‌پاش ئه‌وبارگرژییه‌ی كه‌له‌نێوان ئێمه‌و پارتیدا هاتۆته‌ئاراوه , به‌ڵام یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی گه‌وره , به‌شداره‌و به‌شدارده‌بێت له‌پرۆسه‌ی سیاسی داوبۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌میشه ئاماده‌ی دانیشتن وگفتوگۆو دیالۆگه .
هه‌روه‌ك له‌دوای تێپه‌ڕبوونی (44)ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زرانیدا, یه‌كێتی به‌پێی پڕه‌نسیبه جێگیره‌كانی له‌سه‌ر ڕێبازه چه‌سپیوه‌كانی (ئاشتی , ئازادی , مافی مرۆڤ ومافی چاره‌ی خۆنووسین) پێویسته پێشڕه‌و وبه‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی خه‌ڵك بێت , گه‌رچی (44) ساڵه به‌هه‌مان جۆش وخرۆشی شۆڕشگێڕی یه‌وه له‌هه‌نگاوه خێراكانی ڕووه‌و پێش خاونه‌بۆته‌وه , به‌ڵام زۆر گرنگه له‌سه‌ر چه‌پكه‌گوڵی سه‌ركه‌وتنه‌كان خه‌ومان لێنه‌كه‌وێت وبه پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن ونوێبوونه‌وه , به‌پشت به‌ستن به‌گۆڕانكارییه ڕیشه‌ییه‌كان , متمانه‌مان به‌یه‌كتر به‌هێز بكه‌ین وپێكه‌وه ڕۆحی هاوڕێ وهه‌ڤاڵانه‌مان به‌رز ڕاگرین وبه پرۆسه‌ی چاكسازی هه‌مه‌لایه‌نه وگشتگیر ,له‌پێناو ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگا ڕووه‌و مه‌ده‌نییه‌ت و كرانه‌وه‌ی زیاتر و پارێزگاری له‌ده‌ستكه‌وته‌كان ومافی هاووڵاتی , له‌گه‌ڵ كاركردن له‌پێناو چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی , سه‌روه‌ری یاسا وسه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری وبه‌گه‌ڕخستنی سه‌روه‌ت وسامانی نیشتمان بۆ ته‌واوی خه‌ڵك , وه‌ك لایه‌نێكی ڕۆشنفكر گرنگی زیاتر به‌بواری مه‌عریفی وفیكری سیاسی بده‌ین , تاببینه‌وه به‌و یه‌كێتی یه‌ی كه‌نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه و جێی ئومێدی زۆرینه‌ی خه‌ڵكه , پێكه‌وه یه‌كێتی یه‌كه‌مان بۆ ئاستی پێشوویی وزیاتریش بگه‌ڕێنینه‌وه ..
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25