riklam

به‌غدا پاره‌ی ناردوه‌و هه‌رێم دابه‌شی ناكات

ئابوری 10:44 AM - 2019-05-30
.

.

حكومه‌تی عیراق مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌رانی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردوه‌و وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌نیه‌ دابه‌شی بكات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: به‌پێی وته‌ی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، حكومه‌تی عیراق مووچه‌ی پێنج مانگ واتا مانگه‌كانی 1 و 2 و 3 و 4 و 5 ی ئه‌مساڵی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ناردوه‌و حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌نیه‌ پێش جه‌ژن مووچه‌ی ئازاری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبكات.

وتیشی: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران بكات له‌عیراق بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ پێش جه‌ژن راست نیه‌، چونكه‌ هێشتا مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران له‌عیراقیش به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ردا دابه‌شنه‌كراوه‌.

به‌پێی وته‌ی رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌رێم له‌ئه‌مساڵدا پێنج مووچه‌ی له‌ عیراق وه‌رگرتووه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌  فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ته‌نها دوو مووچه‌یان له‌و پێنج مانگه‌ی عیراق ناردویه‌تی وه‌رگرتووه‌.

سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانیش پێش جه‌ژن، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی وتی: فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مافی خۆیانه‌ داوای مووچه‌ی ئه‌و پێنج مانگه‌ بكه‌ن، چونكه‌ حكومه‌تی عیراق بۆ هه‌رێمی ناردوه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket