riklam

ئێزدییەكان دوو وەزیری ئەڵمانیا دەدەنە دادگا

جینۆساید‌‌ 06:19 PM - 2019-05-29
.

.

رەوەندی ئێزیدی لەئەڵمانیا لەدادگا سكاڵایان تۆماركرد لەسەر هەریەك لە  هۆرست زیهۆڤەر وەزیری ناوخۆ لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كریستیان و كاتارینا بارلی وەزیری دادی ئەڵمانیا لەسەر لیستی سۆسیال دیموكراتەكان بەتۆمەتی ئەوەی بونەتە لەمپەڕ لەبەردەم هێنانەوەو دادگایی كردنی ئەو داعشانەی لەڕۆژئاوای كوردستان لەلایەن یەپەگەو پەیەدەوە دەستگیركراون.

ئەو دوو بەرپرسە ئەڵمانیە لەچەند بۆنەیەكدا ئاماژەیان بەوەكردوە كە هێنانەوەی ئەو داعشانە بۆ ئەڵمانیا جێی مەترسییەو ئامادە نەبوون وڵاتەكەیان لەناو خاكی خۆیدا بیانخاتە بەردەم دادگا. 

شەڕڤانان لەڕۆژئاوای كوردستان لەكاتی شەڕی دژ بەداعشدا سەدان داعشی بیانیان دەستگیركردوە كە 74 داعشی ئەڵمانیشیان تێداو ئێستا لەزیندانەكاندان، شەڕڤانان چەندینجار داوایان لەوڵاتان كردوە كە هاووڵاتیە داعشەكانیان ببەنەوە دادگاییان بكەن، بەڵام تائێستا حكومەتەكان نەخشەی وایان دانەڕشتوەو لەئەڵمانیا ئەم دوو وەزیرە رەزامەندیان نیشان نەداوە.

PUKmedia بورهان ئەمین – ئەڵمانیا

سەرچاوە/ میدیای ئەڵمانیا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket