هونه‌ری كاریكاتێر و ئاسته‌نگه‌كان
ئەدەب وهونەر 10:10 AM - 2019-05-28.
كاریكاتۆر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هونه‌رێكی شێوه‌كارییه، به یه‌كێك له كۆڵه‌گه‌كانی هونه‌ری رۆژنامه‌وانی و راگه‌یاندنی سه‌رده‌میش داده‌نرێت، چونكه زۆر به ساده و سانایی و خێرایی و قووڵیی په‌یامه‌كه‌ی به‌بێ كێشه و ئاڵۆزیی ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م هونه‌ره چه‌ندین هه‌نگاوی به‌رچاو و فراوانی ناوه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، به‌تایبه‌تی دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991، و وه‌شاندنی چه‌ندین رۆژنامه و هه‌فته‌نامه و گۆڤار، به‌تایبه‌تی گۆڤاری تایبه‌ت به ره‌خنه و كاریكاتێر، وه‌كو (سیخورمه) له سلێمانی و (مه‌لامه‌شهور) له هه‌ولێر، دوای ئه‌وانیش (ده‌هۆڵ تایمز) و (ته‌نزوێنه) و (گه‌پ) له هه‌ولێر، مانگنامه‌ی (به‌درخان)یش یه‌كه‌مین بڵاوكراوه‌ی كوردی بوو كه پاشكۆیه‌ك بۆ كاریكاتێر ته‌رخان بكات، هه‌ندێك له رۆژنامه و هه‌فته‌نامه‌كانیش گۆشه‌ی تایبه‌تیان بۆ كاریكاتێر ته‌رخانكرد، به سوودوه‌رگرتن له‌و ئازادییه رێژه‌ییه‌ی كه هاته‌كایه‌وه، چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێریش ناویان ده‌ركرد، و هه‌ندێكیان تا ئێستاش به‌رده‌وامن و بوونه‌ته ناوێكی دیار له بواره‌كه‌دا.
به‌داخه‌وه كه چاوه‌ڕێی په‌ره‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشوه‌چوونێك به‌و هونه‌ره ده‌كرا، دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕیندا، كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر هه‌موو گۆڤاره كاریكاتێرییه‌كان داخران (به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت نه‌ده‌بوو داخرابان)، بایه‌خنه‌دانێكی به‌رچاویش هه‌ستی پێده‌كرێت له‌لایه‌ن رۆژنامه و گۆڤاره‌كانه‌وه، جا چ بایه‌خنه‌دانێكی به به‌رنامه و ئاڕاسته‌كراو بێت، یان كه‌موكوڕیی و نا شاره‌زایی زۆرێك له به‌رپرسانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانیه‌وه بێت، ئه‌مانه‌ش بوونه‌هۆی دوورخستنه‌وه و ره‌واندنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كاریكاتێریست له بواره‌كه و گه‌ڕانیان به‌دوای بژێوی ژیانیان، كه به‌هۆی ده‌ستڕه‌نگینی و به‌هره‌كانیانه‌وه به‌ده‌ستیان ناكه‌وێت، به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ زۆریی بڵاوكراوه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا، كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌ده‌یان نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێریان تێدا دامه‌زراوه، كه‌چی كاریكاتێریستێك یان كارتۆنیستێكیان له‌نێودا نیه!.
ده‌بوو ئێستا دوای تێپه‌ڕبوونی 28 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕیندا، هونه‌ری كاریكاتێر پشكی شێری به‌ركه‌وتبا له رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا، كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه نووسینێكی دوور و درێژی (كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی نایخوێنێته‌وه) بێزاركه‌ر پشكی شێری هه‌یه له رۆژنامه‌كاندا، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر بزانین كه كاریكاتێر رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه له راگه‌یاندنی رۆشنبیری‌دا، و پته‌وكردنی كولتووری رۆشنفكریی، ئه‌رشیفكردنی رووداو و دیارده‌كان، و تۆماركردنی ترپه‌ی شه‌قام و ڕای گشتی، و له‌به‌رئه‌وه‌ی كاریكاتێر زۆرێك له بارودۆخه ئاڵۆز و گه‌وره‌كان، ساده و سانا ده‌كاته‌وه تا هه‌موو یان زۆرینه‌ی بینه‌ر و خوێنه‌ر تێیبگه‌ن، جا چ خوێنده‌وار و ڕۆشنبیر بن، چ ساده و نه‌خوێنده‌وار، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پته‌وكردنی هه‌ستی ئینتیمابوون له‌لای هاوڵاتیه‌وه. كاتێك كه به‌رده‌وام خه‌مه‌كانی خۆی له‌نێو تابلۆیه‌كی كاریكاتێردا ده‌بێنێت له رووپه‌ڕی رۆژنامه‌كاندا.
له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ئازادی ڕاده‌ربڕین و چاپه‌مه‌نییه‌كان ئاستی به‌رزبۆته‌وه، له هه‌ندێك شوێن گه‌یشتۆته ترۆپك، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌فراندن و به‌رهه‌مهێنانی كاری ناوازه و زۆریی به‌رهه‌می كاریكاتێریستان، ده‌بێت كوردستانیش شانبه‌شانی وڵاتانی جیهانه‌وه هه‌نگاوبنێت، ده‌نا دواده‌كه‌وێت، دواكه‌وتنیش له زه‌ره‌ر و زیان زیاتر هیچی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت، جا چ بۆ گه‌ل و میلله‌ت بێت، چ بۆ حكومه‌ت و داموده‌زگاكانی.
كات زۆر دره‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی ده‌رگاكانی خۆی به ڕووی هونه‌رمه‌ندانی كاریكاتێر و كارتۆن واڵابكاته‌وه، و كار و به‌رهه‌مه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی شایسته و گونجاو بڵاوبكاته‌وه و ئازادی كاركردنیان بۆ فه‌راهه‌م بكات، و پاداشتێكی شایسته بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان خه‌رج بكرێت، تا هونه‌رمه‌ندان هه‌ست به بایه‌خدان به كار و به‌رهه‌مه‌كانیان بكه‌ن، كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ست و ناخیان له‌ڕووی مادی و مه‌عنه‌وه‌ییه‌وه.
نوسینی / هه‌ندرێن خۆشناو
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27