riklam

سه‌رۆك كۆمار: بونیادنانه‌وه‌ی موسڵ پێویستی به‌ ھه‌وڵی هه‌مووانه‌‌

عیراق 04:20 PM - 2019-05-27
.

.

د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ 27-5-2019، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ مه‌نسور مرعید پارێزگاری نوێی موسڵ و سه‌رۆكی زانكۆ و د. مزاحم خه‌یات سه‌رۆكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی موسڵ.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م ساڵح پیرۆزبای له‌ پارێزگاری نوێ موسڵ كرد، به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و له‌ هه‌مان كاتدا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی شاره‌كه‌، ھاوكات رۆڵی د. مزاحم خه‌یات و ئه‌ندامانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی شاری موسڵی به‌رزنرخاند، كه‌ له‌ ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیاندا خزمه‌تی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان كردووه‌، داواشیكرد به‌رده‌وامبن له‌ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكرده‌نه‌وه‌ی موسڵ.

هه‌ر له‌ میانی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌ گرنگی په‌له‌كردن له‌ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیادنانی موسڵ و گێڕانه‌وه‌ی مۆركی مێژوویی و شارستانی و ڕۆڵی نیشتمانی بۆ شاره‌كه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ بونیادنانه‌وه‌ی موسڵ پێویستی به‌ یه‌كخستنی ھه‌وڵی هه‌مووانه‌‌، داواشی كرد كه جیاوازییه‌كان وه‌لانێن كه‌ ئاسه‌واره‌كانی له‌ سه‌ر شاره‌كه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌جێ ھێشتووه‌، به‌تایبه‌تی كه‌ موسڵ ھێشتا به‌ ده‌ست پاشماوه‌ی گروپه‌ تیرۆریستیه‌كانی داعشه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت.

سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ شاری موسڵ پێویستی به‌ پشتیوانی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌ و ئاماده‌یی خۆیشی نیشاندا بۆ خستنه‌گڕی گشت تواناكانی له‌ پێناوی دووباره‌ بونیادنانه‌وه‌ی پارێزگاكه‌.

له‌لای خۆیه‌وه‌ پارێزگاری نوێی موسڵ، سوپاسی سه‌رۆك كۆماری كرد بۆ پێشوازیه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ موسڵ پێویستی به‌ پشتیوانی و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ھه‌لی كاره‌، دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ ھه‌نگاوی یه‌كه‌م پێویسته‌ ئابووری شاره‌كه‌ جارێكی تر ببوژێته‌وه‌ و ئاسایش به‌رقه‌رار بێت تێیدا، ئاماده‌یی خۆیشی ده‌ربڕی كه‌ گشت تواناكانی بخاته‌ گڕ له‌ پێناو خزمه‌تكردنی شاری موسڵ و خه‌ڵكه‌كه‌ی.

هه‌روه‌ها له‌لای خۆیه‌وه‌ د. مزاحم خه‌یات سوپاسی سه‌رۆك كۆماری كرد بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی قۆناغه‌كانی پرۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی شاره‌كه‌ و هیواشی خواست كه‌ پشتیوانی سه‌رۆك كۆمار بۆ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ شاره‌كه‌ به‌رده‌وام بێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket