riklam

دوو كورد دەبنە پەرلەمانتاری یەكێتی ئەوروپا

تاراوگە‌‌ 04:04 PM - 2019-05-27
.

.

لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپادا كە لە 23 تا 26 ئەم مانگە لە 28 وڵاتی ئەوروپی بەڕێوەچوو لەنێوان پێنج كاندیدی كوردی پارچەكانی كوردستان لەهەریەك لە ئەڵمانیاو سوید دوو كچی كورد بوونە براوەی ناو لیستەكانیان بۆ پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا.

 

ئەڤین ئینجیر

ئەڤین ئینجیر چالاكوان و سیاسەتوانی كورد لەسەر لیستی پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید خۆی كاندید كرد بوو، لەكۆی 20 كورسی كە بەر وڵاتەكەی توانی بكەوێتە ریزی پێشەوەی كاندیدە براوەكان و كورسییەك بەدەستبێنێت.   

ئینجەری تەمەن 35 ساڵان خەڵكی دیاربەكری باكووری كوردستانە، هەر لەمنداڵیەوە لەگەڵ خێزانەكەی رویان لەدەرەوەی وڵات كردوەو لەسوید گیرساونەتەوە، خوێندنی بەكالیۆرسی هەر لە یۆتۆبۆری سوید تەواوكردوە، كەشی سیاسی وڵاتەكەی بارودۆخی ناو خێزانەكەی وایلێكردوە كە وەك چالاكوانێكی بواری رێكخراوەیی و سیاسی دەركەوێ و ببێتە ئەندامی پارتی سۆسیال دیموكرات، لەبەر وریایی و لێهاتوییەوە چەند ساڵێك سەرۆكی رێكخراوی لاوانی پارتەكەی بوە.

 

جێگری بەرپرسی رێكخراوی لاوانی ئینتەرناسیونالە

دواتر جێگری رێكخراوی نیودەوڵەتی لاوانی هەمان پارت (سۆسیالیست ئینتەرناسیوناڵ)، لەزۆر لەڕێكخراوەكانی لاوان و سەندیكاكاندا پلەی باڵای هەیەو وەك كەسێكی سیاسی و كارا ناسراوە، لەخولی رابردوشدا فراكسیۆنی پارتەكەی بۆ هەمان پەرلەمان كاندیدیان كردبوو، بەڵام لەبەرئەوەی پارتەكەی دەنگی پێویستی نەهێنا نەیتوانی سەركەوێ و كورسی بەدەستنەهێنا، ئەو كچە كوردە كەسێكی خۆسەویستە لەناو پارتەكەی و زۆربەی پارتە كوردستانیەكانی تر، بەتایبەتی كەناڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سوید، ئەو بەكاری رێكخراوی لاوانی سۆسیال دیموكراتەوە چەند جارێك سەردانی سلێمانی كردوەو لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی دۆستایەتی پەیدا كردوە.

كۆمیتەی یەكێتی پیرۆزبایی لێدەكات

لەسەر بردنەوەی ئەم كاندیدە ساڵح قەیتولی لێپرسراوی كۆمیتەی ریكخستنی سوید لەڕێی PUKmedia ەوە سوپاسی كوردانی سوید دەكات لەبارەی سەركەوتنی ئەڤین ئینجیر وەك كچێكی كورد بۆ پەرلەمان، سوپاسی سەرجەم ئەو كوردانەش دەكات كە لە سوید بەشداری دەنگدانیان كردو وەك هەستێكی نەتەوەیی دەنگیان پێداوە، سوپاسی و كۆمیتەو ئۆرگانەكان دەگەیەنێت بەسەرجەم كەرتەكان و ئەندامانی رێكخستنەكانی سنوری كۆمیتەی سوید كە بەگیانێكی لەخۆبوردوی و دڵسۆزانەوە بەشداربوون لە كەمپین و بانگەشە بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ بۆی 

 

ئەندامانی رێكخستن هاوكاری بوون

بەناوی دەستەی كۆمیتەو سەرجەم كەرتەكانیشەوە بەگەرمی پیرۆزبایی دەكات لە ئەڤین ئینجیرو داوایان لێدەكات دەنگێكی ئازدیخوازو بوێر بێت بۆ داكۆكی لە مافی گەلەكی بەبێ جیاوازی و هەروەها مەزوڵمیەتی كورد بگەیەنێت بەو ناوەندە جیهانیەو هەمیشە ئەوەی لەبیربێت كە راستە كاندیدی سۆشیال دیموكرات بوو، بەڵام بەدەنگی كوردانی دانیشتوی سوید ئەو متمانە گەورەیەی بەدەستهێناو واتە دەبێت خۆی بە باڵیۆزو و نوێنەری كوردیش بزانێت.

 

ئویزلەم دەمیرێل

هەروەها لە ئەڵمانیاو لەسەر لیستی پارتی چەپی ئەڵمانی Die linke ، ئویزلەم دەمیرەل  كە وەك سەرۆكی لیست و لەڕیزبەندی یەكەمی پارتەكەی ناوی هاتبو توانی لەكۆی پێنج كورسی پارتەكەی كە بەدەستیهێناوە كورسیەكی پەرلەمان بباتەوە، ئەو ژنە كوردەش تەمەنی 35 ساڵانەو خەڵكی باكووری كوردستانە، ماوەی 30 ساڵە لەئەڵمانیا دەژین وهەر زوو پەیوەندی بەپارتی چەپ كردوەو توانیەتی توانستی سیاسی خۆی بخاتەگەڕو خزمەت بەكۆمەڵگەی ئەڵمانی بكات، لەوماوەیەدا پۆستی باڵای هەبوە لەناو پارتەكەیداو چەند ساڵیك سەرۆكی فراكسیۆنی پارتەكەی بوە لەهەرێمی نۆردڕاین ڤێستڤاڵن. 

PUKmedia  بورهان ئەمین-  ئەڵمانیا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket