مه‌لا به‌ختیار: كاتێك كۆمه‌ڵ‌و رێكخراوه‌كان ده‌گۆڕێن ده‌بێ حزبیش بگۆڕێت
ی.ن.ک 03:54 PM - 2019-05-27.
ئه‌مڕۆ 27-5-2019، ماڵپه‌ڕی قه‌ندیل 24، سه‌ردانی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیان كرد‌و له‌دیدارێكیشدا مه‌لا به‌ختیار، پاشئه‌وه به‌گه‌رمی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان كرد‌و ئومێدیخواست ئه‌و رێكخراوه، كه له‌سه‌ره‌تاوه ویسترا رێكخراوێكی نوێ بێ له‌چا‌و رێكخراوه‌كانی تر، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه تاڕاده‌یه‌ك له‌چالاكی كه‌وتوون، به‌ڵام له‌چالاكی ئه‌قڵ، گۆڕانكاری نه‌كه‌ون‌و پێویسته ئه‌و رێكخراوه كه به‌ستراتیج‌و پرۆژه‌یه‌كی نوێ هاته كایه‌وه‌و له‌نوكه‌وه ئاگادار‌و ده‌ستم هه‌بووه له‌دامه‌زراندنه‌كه‌ی‌و له‌نوسینی به‌رنامه‌و دروشمه‌كانی، ئومێده‌وارم ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه هه‌یه، یاده‌كه‌یان بقۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێكخراوێك بن بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه، نه‌ك رێكخراوێك بن له‌سه‌رده‌می رابردوو، هاوكات له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆجیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: جاران، كه لێپرسراوانی سیاسی و حزبه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ڤه‌رانه داده‌نیشتین، قسه‌كان ئه‌وه‌بوو كه یه‌كێتی‌و هێزی پێشمه‌رگه چیده‌كه‌ن؟ ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌كوێ گه‌یشتووه؟ حوكمڕانییه‌كه‌مان چۆن بێ‌و چۆن نه‌بێت؟ هه‌موو كۆبوونه‌وه‌و هه‌واڵ‌و تێكسته سیاسیه‌كانی دوای راپه‌ڕین، (چونكه پێش راپه‌ڕین هه‌مووی شۆِرشگێڕانه بوون)، هه‌موبۆچونه‌كان له‌قاڵبێكی سیاسی، یان ئه‌و په‌ڕی له‌قاڵبی ئه‌و رێكخراوانه‌دا بوون كه سه‌ر به‌حزبێكی سیاسی بوون. وتاره‌كانیشمان تا ساڵی (1999 و 2000) به‌هه‌مانشێوه‌بوون. به‌ڵام دواتر ره‌هه‌ندی وتار‌و بۆچوون‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، گۆڕانیان به‌سه‌رداهات. به‌هۆی ئه‌وه‌شی ئینته‌رنێت له‌ساڵی (1994) هاته كوردستانه‌وه‌و ورده ورده له‌راگه‌یاندن كاریگه‌رییه‌كانی ره‌نگیاندایه‌وه، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كانیش ئه‌وه‌نده‌ی ته‌كنیكی بوون، مه‌عریفی نه‌بوون. ئه‌وه‌نده‌ی زانیاری بوو، ئه‌وه‌نده كاریگه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌سه‌ر خێزان‌و هه‌ست‌و هه‌ڵوێستی تاك‌و سه‌ره‌نجامیش له‌سه‌ر بازاڕ نه‌بوون. به‌ڵام ئێستا به‌هۆی گه‌شه‌كردنی ئینته‌رنێت‌و ئه‌و هه‌موو په‌لوپۆیه‌ی هه‌یه‌تی به‌تایبه‌تی له‌سۆشیالمێدیا، ئێستا تاك سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌رگرتووه له‌گه‌ڵ سۆسیال‌مێدیا، بازاڕ تێكه‌ڵبووه له‌گه‌ڵ سۆسیال‌مێدیا، كۆمه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆر كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری سۆشیالمێدیا‌و ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆجیای نوێ، پاشان كه‌لتور و په‌یوه‌ندیه‌كانی خه‌ڵك، په‌یوه‌ندییه‌كانی خێزان، تێگه‌یشتنی باوك بۆ كچ، برا بۆ خوشك، زانكۆ و په‌یمانگه‌كانمان، ته‌نانه‌ت پرۆگرامی خوێندنگه‌كانمان هه‌موویان گۆڕانكاری سه‌راپایی به‌سه‌ردا هاتووه. بۆ نمونه كۆلێجی ته‌كنیكی و كۆمپیوته‌رو په‌یمانگه‌كانیان هه‌یه، ئه‌مانه‌ش دیارده‌ی تازه تازه‌ن كه سه‌ره‌نجامی ئه‌و كاریگه‌ریانه هاتوون، له‌دنیادا جیهانگیری و ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆجیا به‌دییانهێناوه. واته له‌ڕوی بابه‌تییه‌وه گۆڕانكارییه‌كان له‌كۆمه‌ڵ، له‌چینه‌كان، له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی دنیا، له‌بازاڕ، له‌گیرفان‌و له‌ویژدانیش رویداوه. هیچ كه‌سێكیش ناتوانێ بڵێ له‌م گۆڕانكاریانه به‌ده‌رم.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئاماه‌ژی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه لێكه‌وته‌ی سه‌رنج‌و تێڕوانینه‌كانیشی سێ ئاراسته‌یه، ئه‌وانیش: ئاراسته‌كی تاك‌و رووناكبیرییه، ئاراسته‌ی دووه‌م رێكخراوه‌كان‌و ئێنجی ئۆكانه، ئاراسته‌ی سێهه‌میش حزبه‌كان‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌و وتی: له‌باره‌ی تاكه‌وه، حزب‌و رێكخراو بیه‌وێ یان نا، تاك كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری گۆڕانكارییه‌كان‌و سۆشیالمێدیا‌و ئه‌و روودانوه‌ی له‌سه‌ر ئاستی دنیا خه‌ریكن بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چینایه‌تی‌و خێزانیش ده‌گۆڕن.
رێكخراوه‌كانیش، هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌حزب یان له‌ده‌ره‌وه‌ی حزبن، كه تاك‌و كۆمه‌ڵ گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه، ئایا رێكخراوه‌كان، وه‌كو رێكخراوه بچوكه‌كانی ئێنجی ئۆ، یان رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌حزب ده‌بێ چیبكه‌ن؟ هیچ رێگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌می رێكخراو و سه‌ندیكاكان نییه، ته‌نها ده‌بێ رێكخراوی ئه‌م سه‌رده‌مه بن. به‌رنامه و پێكهاته‌و كۆبوونه‌وه‌كانیان‌و په‌روه‌رده‌كانیان، ئامانجه‌كانیان‌و بگۆڕن‌و گۆڕانكاری له‌سه‌راپا ستراكچه‌رو فكر‌و ئاراسته‌ی خۆیان‌و چۆنێتی خه‌باتی دیموكراسی‌و مه‌ده‌نی خۆیان بكه‌ن‌و هیچ رێگه‌یه‌كی تر له‌به‌رده‌میاندا نییه. گۆڕانكاری نه‌كه‌ن هه‌موویان ده‌پوكێنه‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه: كاتێك كۆمه‌ڵ‌و رێكخراوه‌كانیش ده‌گۆڕێن، بێگومان ده‌بێ حزبیش بگۆڕێت، نه‌ك بچه‌قێت! به‌ڵكو كاره‌ساته حزب‌و ده‌سه‌ڵات خۆیان نه‌گۆڕن، به‌ڵكو له‌ئۆرۆپا له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و نۆزده‌هه‌م‌و بیسته‌مه‌وه، رێكخراوه‌كان فشاریان ده‌برد سه‌ر حكومه‌ت گۆڕانكاری دروست بكه‌ن. به‌ڵام ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه، جیهانگیری حكومه‌ته‌كان‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا دروستیانكردووه، جیهانگیری، كۆمپانیاكانی جیهان، ئابوری جیهان، راگه‌یاندنی جیهان، ئاسایشی جیهان، هه‌موویان ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره گه‌وره دروستیان ده‌كات، چ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، چ ده‌سه‌ڵاتی راگه‌یاندن، كه ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه، چ ده‌سه‌ڵاتی ئابوری دروستیان ده‌كات‌و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر حزب، له‌سه‌ر رێكخراو، له‌سه‌ر سه‌ندیكاو كۆمه‌ڵ‌و له‌سه‌ر تاك، له‌سه‌ر چین‌و خێزانیش هه‌یه. كه‌واته ره‌وا نییه حزب‌و ده‌سه‌ڵاتی ئێمه، كه به‌درێژایی مێژوو گلله‌یمان له‌وه‌بووه جیهان نه‌هاتووه‌ته ناومان پشتگیری نه‌كردوین، ده‌وڵه‌ت‌و كۆمپانیاكان پشتیوانیان نه‌كردووین، به‌ڵام ئێستا كه جیهان گۆڕاوه، كۆمپانیاكان دێن‌و راگه‌یاندنی دنیاش گۆڕاوه، ئازادییه‌كی لیبراڵی له‌هه‌موو دنیادا هه‌یه، ناكرێ حزبه‌كان‌و ده‌سه‌ڵات‌و سیسته‌م‌و په‌رله‌مانی ئێمه كۆسپبن له‌به‌رده‌م ئه‌م شه‌پۆلانه‌ی گۆڕانكارییه‌كان كه دێن به‌ره‌و وڵاته‌كه‌مان! ئه‌گه‌ر وابكه‌ن ئه‌وه مه‌ترسییه‌كی ئێجگار گه‌وره‌یه كه به‌ربه‌ست بین له‌به‌رده‌م شه‌پۆله‌كانی گۆڕانكارییه‌كان. به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت تێكه‌ڵی ئه‌و شه‌پۆلانه‌بین به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆمان.
بۆیه ئومێدموایه ئه‌م ماڵپه‌ڕو رێكخراوانه‌ی هه‌تانه له‌ناوچه‌كه‌تان له‌رانیه‌و قه‌ڵادزێ، له‌گه‌رمیان، له‌خانه‌قین، له‌بادینان‌و خۆشناوه‌تی‌و هه‌ر ناوچه‌یه‌ك له‌ناوچه‌كانی كوردستان، ئێمه‌ی ناچار به‌شه‌پۆلی گۆڕانكارییه‌كان‌و دیارده‌و ده‌ركه‌وته تازه‌كان كردووه. ئێوه‌و مانانیش به‌شێكی گرنگی ئه‌ركه‌كانتان بووه به‌مه گه‌ر بتانه‌وێ زیندوو بن، له‌ناو گۆڕانكارییه‌كان بن، له‌ناوچین‌و تاكه‌كان‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كی زیندوی سه‌رده‌مه‌كه‌بن، به‌شێكی ئه‌ركه‌كانتان ئه‌مه‌یه. هیچ كاریگه‌رییه‌كیشتان نابێ ئه‌گه‌ر زمانی ئه‌م سه‌رده‌مه نه‌زانن، كه زمانی ته‌كنیك‌و سۆسیالمێدیا‌و په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17