riklam

شاره‌زوور.. چه‌ندین پڕۆژه‌ جێبه‌جێده‌كرێت

کوردستان 03:34 PM - 2019-05-27
.

.

شاره‌وانی شاره‌زوور ده‌ست به‌پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی قه‌زاكه‌ ده‌كاته‌وه‌.

سالار ئه‌حمه‌د ڕه‌شید سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌زوور به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌سه‌ر داھاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی شاره‌زوورو به‌ به‌ھای نزیكه‌ی 550 ملیۆن دینار له‌دوای مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ له‌ قه‌زاكه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌:
له‌وانه‌:
١- پرۆژه‌ی قیر و شۆست و ڕووناكردنه‌وه‌ی دوو سایدی به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی زمناكۆ.
٢-پرۆژه‌ی قیرو شۆسته‌ی شه‌قامی به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌و ته‌عزێخانه‌كه‌ی.
٣-پرۆژه‌ی قیرو شۆسته‌ی شه‌قامی نێوان تێرمیناڵ و خوێندنگای بێریڤان.
٤-پرۆژه‌ی قیرو شۆسته‌ی شه‌قامی ته‌نیشت یاریگای گشتی یانه‌ی شه‌ھیدان.
٥-قیرتاوكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ دووسایده‌كانی گه‌ڕه‌كی خورماڵییه‌كان له‌ ئاستی شوقه‌كان و سایدی به‌رده‌م ماڵه‌كان ده‌ست پێده‌كات تاخواره‌وه‌.
٦-قیرتاوكردنه‌وه‌ی شه‌قامێك له‌ نزیك خوێندنگای ھه‌تاو،
ده‌رخسته‌ی ئه‌م پرۆژانه‌ی خواره‌ش نێردراون بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی  به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داھاتی شاره‌وانی جێبه‌جێ بكرێن به‌ به‌ھای 800 ملیۆن دینار
١-قیرو شۆسته‌و ڕووناككردنه‌وه‌ی سایدی دووه‌می خوار خوێندنگای زه‌ڵمی كۆن به‌رده‌م ماڵه‌كان.
٢-سیاج و كۆنكرێتی به‌رده‌م ھۆڵی بۆنه‌كان.
٣-كۆنكرێتی گۆڕه‌پانی ئۆتۆمبێلی به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌ئوف به‌گ.
٤-فراوانكردن و شۆسته‌ی شه‌وامی ته‌نیشت سه‌نته‌ری ژنان.
٥-سه‌وزكردنی زیاتری ناو بازاڕی ھه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان ڕایگه‌یاند.

PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان/شاره‌زوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket