riklam

پەروەردە بۆ رۆژانی پشوو خوێندكاران ئاگاداردەكاتەوە

کوردستان 03:33 PM - 2019-05-27
.

.

وەزارەتی پەروەردە لەسەر پشووەكەی جەژن خوێندكارانی 12ی ئامادەیی ئاگادار دەكاتەوەو رایدەكەیەنێت: پشووەكەی یەكشەمە خوێندكاران ناگرێتەوەو تاقیكردنەوەی ئەو رۆژە كە زمانی عەرەبی و پەروەردەی ئیسلامییە لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت. 

كەریم لەتیف بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەكان لەوەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لەبارەی رۆژانی پشووی پێش جەژن و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی قۆناغی 12ی ئامادەیی، لەڕوونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، دەڵێت: ئاماژە بە بەیاننامەی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی راگەیاندنی رۆژەكانی پشووی جەژنی رەمەزان، خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئاگادار دەكەینەوە كە تاقیكردنەوەی بابەتی زمانی عەرەبی و پەروەردەی ئیسلامی كە دەكەوێتە رۆژی یەكشەممە 2ی حوزەیرانی 2019 لەكاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت و دواناخرێت و تەنها ئەم رۆژە لەپووشی جەژنی رەمەزاندا لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بەپشوو هەژمار ناكرێت.

رونیشیكردوەتەوە: خشتەی گشتێنراوی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان تایبەت بەتاقیكردنەوەكانی وەزاری وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت بۆ ساڵی خوێندنی 2018- 2019 خولی یەكەم.

 ئەمڕۆ سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەڕۆژی 2-6 هەتا 9-6 لە هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە پشوو دەبێت و بۆ تاقیكردنەوەكانیش وەزارەتەكانی پەروەردەو خوێندنی باڵا خۆیان بڕیار دەدەن. 

PUKmedia تایبەت 

646.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket