riklam

خشتەی دابەشكردنی موچە راگەیەنرا

ئابوری 03:05 PM - 2019-05-27
.

.

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی راگەیاندو سبەینێ وەزارەتی پیشمەرگە مووچە وەردەگرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییەوە دەست PUKmedia كەوتووە، بڕیارە لەسبەینێوە دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداری ئەمساڵ بكرێت و مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواكان بدرێت.

بەوتەی سەرچاوەكە، رۆژی چوار شەممە مووچەی یەكەكانی 70ی و 80ی پێشمەرگەو پێنج شەممەش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رێباز حەملان وەزیری دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە كە لەماوەی ئەمساڵ لەلایەن بەغداوە پێنج مووچەی فەرمانبەران رەوانەكراوە، وتیشی: بەپێی ئەو پارەیەی لەبەردەستیانە پێش جەژن دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكەن.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket