riklam

په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر پێنج مووچه‌كه‌ وه‌ڵامی رێباز حه‌ملان ده‌ده‌نه‌وه‌

کوردستان 03:02 PM - 2019-05-27
.

.

ئه‌ندامێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: پێویسته‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌ له‌ نێوان خۆی فه‌رمانبه‌راندا دروستبكاته‌وه‌، وتیشی: حكومه‌تی فیدراڵی مووچه‌ی مانگی (5) ی ئه‌مساڵیشی ناردووه‌، بۆیه‌ فه‌رمانبه‌ران چاوه‌ڕێی دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كه‌ن پێش جه‌ژی ره‌مه‌زانی پیرۆز.

شیروان میرزا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 27-5-2019، به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: پێویسته‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌ له‌ نێوان خۆی فه‌رمانبه‌راندا دروستبكاته‌وه‌، وتیشی: حكومه‌تی فیدراڵی مووچه‌ی مانگی (5) ی ئه‌مساڵیشی ناردووه‌، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم تائێستا مووچه‌ی دوو مانگی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی خه‌رجكردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ واده‌كات متمانه‌ له‌نێوان حكومه‌تی هه‌ێمی و فه‌رمانبه‌راندا كه‌مبێته‌وه‌. 

راشیگه‌یاند: پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم كار بكات بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و بێ متمانه‌ییه‌ی كه‌ له‌نێوان خۆی و فه‌رمانبه‌راندا دروستیكردووه‌.

هه‌مان كات د. غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ وه‌ڵامێكیدا بۆ روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، پێچه‌وانه‌ی یاسای بودجه‌ی 2019 عیراق كاریكردوه‌، به‌پێی یاسا بودجه‌ی 2019، له‌مانگی یه‌كی 2019 هه‌تا 31_12_2019، كارایه‌، به‌ڵام حكومه‌ت هه‌رێم له‌ پاره‌ی موچه‌ی 2019 مووچه‌ی ساڵی 2018 داوه‌، نوسیویشێتی كه‌واته‌ ده‌بێت ئه‌وموچه‌یه‌ له‌كات و ساتی خۆیدا بدرێت نه‌ك بیگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆساڵی پێشوو 2018.

ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند: حكومه‌تی فیدراڵی عیراق مووچه‌ی پێنج مانگی 2019 ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه‌، به‌ڵام تائێستا ته‌نها مووچه‌ی دوو مانگی فه‌رمانبه‌رانی دابه‌شكردووه‌ .

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket