riklam

تائێستا رووى نه‌داوه‌

بابەتی گۆڕاو 02:15 PM - 2019-05-27
.

.

تائێستا رووى نه‌داوه‌

ئه‌مجاره‌یان زه‌ممان هه‌یه‌ به‌سه‌ر قسه‌كه‌ى پیره‌مێردى نه‌مردا و ته‌نیا له‌ مه‌سه‌له‌ى قه‌ڵغان و گولـله‌دا نایبڕینه‌وه‌، به‌ڵكوله‌كه‌... ببوورن به‌ڵكو زیاترى له‌سه‌ر ئه‌ڕۆین و ئه‌ڵێین تائێستا رووى نه‌داوه‌ له‌ ته‌ئریخى كورده‌ حه‌یاته‌كه‌دا:
× مه‌سئولێك به‌بێ هیچ موناسه‌به‌یه‌ك به‌ براده‌ره‌كانى بڵێ یه‌ڵـڵا جه‌ماعه‌ت با بچین سه‌رێ له‌ دایكى شه‌هید فڵان بده‌ین.
× ته‌له‌به‌ى پۆلى دوانزه‌ ناچار نه‌كرێ مامۆستاى تایبه‌ت بگرێ.
× پارتییه‌ك ببینیت زه‌مى سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى خۆى بكات.
× لۆرییه‌ك ئیشاره‌ت بۆ قه‌مه‌ره‌یه‌ك بكات بڵێ فه‌رموو گیان تۆ پێش بكه‌وه‌.
× ئه‌ندامێكى بزووتنه‌وه‌ به‌ یه‌كگرتوو بڵێ شۆڕشگێڕ.
× دایكت له‌گه‌ڵ هه‌موو دشه‌كانیدا قسه‌ى هه‌بێ.
× زه‌مى زه‌لامێك بكه‌یت و پێ ى نه‌گاته‌وه‌.
× به‌ سه‌یاره‌ى ره‌قه‌م سلێمانى بچى بۆ هه‌ولێر و له‌ سه‌یته‌ره‌كه‌ داواى هه‌وێت لێ نه‌كه‌ن.
× ئه‌كته‌رێك هه‌بێت به‌ حه‌یاتى ته‌مرینى ده‌نگ و ره‌شاقه‌ى كردبێت.
× له‌ توویته‌ردا كچێك بۆ كوڕێك بنووسێت شه‌رتبێ هه‌قى ئه‌و توویته‌ جوانه‌ت ماچێكت بده‌مێ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket