riklam

سه‌رۆك كۆمار ته‌ئكید له‌ یه‌كڕیزی نیشتمانی ده‌كاته‌وه‌

عیراق 01:51 PM - 2019-05-27
.

.

د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 26-5-2019، سه‌ردانی مه‌زاری پیرۆزی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی كرد له‌ شاری به‌غداو له‌لایه‌ن گه‌وره‌ زانایان و مامۆستایانی ئاینی كۆڕبه‌ندی فیقیھی و وه‌قفی سوننی و كۆلێژی ئیمام ئه‌عزه‌م و به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌زاری گه‌یلانی به‌ گه‌رمی پێشوازیكرا.

له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆك كۆمار به‌‌ گرنگییه‌وه‌ باسی له‌ به‌ ھێزكردنی یه‌كڕیزی نیشتمانیی و وه‌لانانی ده‌مارگیری ئاینی و تایفی كرد له‌ نێوان پێكھاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، هاوكات جه‌ختی له‌ ھه‌ماھه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی كرده‌وه‌ له‌ نێوان گشت ئایین و نه‌ته‌وه‌كاندا له‌ پێناوی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی بیری ته‌كفیری.

هه‌ر له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا زانایانی ئاینی و به‌رپرسانی مه‌زاری پیرۆزی گه‌یلانی رۆڵی سه‌رۆك كۆماریان له‌ پاراستنی یه‌كڕیزی نیشتمانی له‌ نێوان هاووڵاتییانی عیراق به‌رزنرخاند، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌ له‌ پابه‌ندبوون به‌ بنه‌ما ئاینییه‌كان له‌ ھه‌وڵوێسته‌ نیشتمانیه‌كاندا.

له‌ كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌دا له‌ لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانه‌وه‌ دیاری مه‌زاره‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك به‌رهه‌م كرا، وه‌ك رێز لێنانێك بۆ ھه‌وڵه‌كانی به‌ڕێزیان له‌ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی لێبورده‌یی و خۆشه‌ویستی له‌ نێوان گشت هاووڵاتیانی عێراقدا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket