riklam

بكوژی هاووڵاتییه‌كه‌ی شاره‌زوور ده‌ستگیركرا

کوردستان 01:51 PM - 2019-05-27
.

.

بكوژی ئه‌و هاووڵاتییه‌ ته‌مه‌ن 66 ی دوێنێ له‌ناو بازاڕی قه‌زای شاره‌زوور له‌ ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ناحیه‌ی وارماواوه‌ ده‌ستگیركرا.

دوای چاودێرییه‌كی وردی هێزه‌كانی پۆلیس و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ڤیدیۆی چه‌ند كامێرایه‌كی چاودێری، توانرا تۆمه‌تباری رووداوه‌كه‌ كه‌به‌ره‌و شاری سلێمانی هه‌ڵاتبوو له‌لایه‌ن هه‌ردوو بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌زور و وارماوا ده‌ستگیربكرێت .

له‌ئێستاشدا تۆمه‌تبار ( ع ، م ، ف ) له‌دایكبووی 1986 ، به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ .

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیسیش هۆكاری رووداوه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ هه‌بووه‌.

سه‌عات 4:30 ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 26-5-2019، له‌ناو بازاڕی قه‌زای شاره‌زوور، ده‌ستڕێژی گوله‌ له‌ هاوڵاتی (ع ، م ، م )ی ته‌مه‌ن66  ساڵ  كراو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و تۆمه‌تباری رووداوه‌كه‌ش هه‌ڵهات .

PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان-شاره‌زوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket