riklam

بڕێكی زۆر كێوی له‌ناو ده‌برێت

کوردستان 01:13 PM - 2019-05-27
.

.

دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی لێ ئاگاداركرایه‌وه‌، بڕی شه‌ش تۆن كێوی له‌ناو ده‌برێت و قائیمقامی سلێمانیش سوپاسی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات.

به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، خاوه‌نی یه‌كێك له‌ قاتعه‌كانی ناو عه‌لوه‌ی سلێمانی ئاگاداری لیژنه‌كانی كردوه‌ته‌وه‌ له‌ بوونی بڕێكی زۆر میوه‌ی كێوی ئێرانی كه‌ به‌هۆی نه‌گونجاوی شوێنی هه‌ڵگرتنه‌كه‌یه‌وه‌‌ و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ كۆگاكانیدا خراپ بووه‌ و به‌كه‌ڵكی خواردن نایه‌ت، بۆیه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌وه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوبراوه‌.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا قائیمقامی سلێمانی به‌ناوی قائیمقامیه‌ت و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ سوپاسی ئه‌و خاوه‌ن قاتعه‌ی كرد و دوایكرد هه‌ر ماركێت و كۆگایه‌ك شمه‌ك و خواردنی خراپبوو یان به‌سه‌رچوی هه‌بوو ده‌توانێت لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكاته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ ناوچه‌ی تایبه‌تدا له‌ناوی به‌رن.

لیژنه‌ی عه‌لوه‌، یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت سلێمانی و چاودێری ئه‌و میوه‌ و خواردنانه‌ ئه‌كات كه‌ ده‌هێنرێنه‌ عه‌لوه‌ی سلێمانی و ده‌برێن بۆ بازاڕه‌كان.

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

25.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket