بانگه‌وازێكی مه‌لا به‌ختیار بۆ كاك مه‌سعود و كاك كۆسره‌ت و سه‌رۆكی هه‌موو حزبه‌كان
ی.ن.ک 11:32 AM - 2019-05-27.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (26-5-2019) پێشوازی له‌مامۆستایانی شۆڕش كرد‌و له‌دیدارێكی دۆستانه‌شدا، به‌و ته‌یه‌ی ئێستاش ئێمه خوێندكاری ستراتیجی شۆڕشین، گفتوگۆكانی ده‌ستپێكردو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد:
لای من ئه‌وانه‌ی، وه‌كو مامۆستا دامه‌زران‌و ئه‌ركی مامۆستایه‌تیان له‌ناو شۆڕشدا راپه‌ڕاند، بڕوانامه‌یان هه‌بووبێ یان نا، ئه‌ركێكی گه‌وره‌و په‌روه‌رده‌یه‌كی گه‌وره‌و خزمه‌تێكی پیرۆزیان ئه‌نجامداوه، بۆیه ئه‌و خزمه‌ته هه‌رگیز كه‌متر نییه له‌خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌و له‌یاده‌وه‌ری شۆڕشیدا، مامۆستایانی شۆڕش شوێن‌و یاده‌وه‌رییه‌كی جوانیان هه‌یه. هه‌روه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك ده‌زرییه‌كی لێبدایه، پێیانده‌وت دكتۆر، یان ئه‌گه‌ر له‌پۆلی یه‌كی كۆلێژی یاساش بوایه پێیانده‌وت حاكم‌و ناوه‌كان هه‌مووی وایلێده‌هات، ئێوه‌ش ئه‌و هه‌موو ساڵه له‌مه‌كته‌به‌كاندا منداڵانتان په‌روه‌رده ده‌كردو وانه‌شتان به‌پێشمه‌رگه ده‌وته‌وه، بۆ مامۆستا نه‌بن؟! به‌ڵكو مامۆستای راسته‌قینه‌ی ویژدانی‌و په‌روه‌رده‌و پێشمه‌رگه‌ش بوون له‌هه‌مانكاتدا‌و رایگه‌یاند:هه‌موو كاتێك ئێوه ده‌بینم یاده‌وه‌رییه‌كانی شۆڕش دێنه‌وه یادم‌و شانازیشی پێوه ده‌كه‌م.
هاوكات له‌باره‌ی هه‌لومه‌رجی ئێستاشه‌وه، كه ئایا كوردستان‌و عیراق به‌ره‌و كوێ‌و چاوه‌ڕێی چ رووداوێك ده‌كه‌ین؟ مه‌لا به‌ختیار، رونیكرده‌وه: هه‌موو ئه‌مانه پرسیارن، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك پرسیار هه‌ن له‌ناو میلله‌تان به‌مانگێك وه‌ڵامده‌درێته‌وه، به‌ڵام كوردستان به‌ره‌و كوێ؟ ئه‌مه دوو سه‌د ساڵه وه‌ڵامنادرێته‌وه؟ قه‌ده‌ری نه‌ته‌وه‌ی ئێمه، قه‌ده‌رێكی به‌دبه‌ختییه كه گیرۆده‌ی دواكه‌وتن‌و ده‌سه‌ڵاته خراپه‌كانی ناوچه‌كه‌و گیرۆده‌ی هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌شین، كه به‌ده‌ر له‌ئیراده‌ی خۆمان به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پێنرێت‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی چۆن ده‌كه‌وێته‌و؟ دیاره خراپ له‌سه‌ر چاره‌نوسمان كاریگه‌ری ده‌بێت. هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست هه‌ر شه‌ڕێك له‌نێوان ئیمپراتۆریه‌ته‌كان، هه‌ر رۆڵه‌ی كورد كراونه‌ته پێخۆر بۆ ئه‌م خوێنخۆرانه! چ بۆ سه‌فه‌وی، قاجاریی، عوسمانی‌و عه‌باسی‌و ئومه‌وییه‌كانیش. دواتر له‌جه‌نگی یه‌كه‌میشه‌وه، كورد بووین به پاروییه‌كی چه‌ور بۆ چۆنێتی دابه‌شكردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و كوردستانیش. ئینگلیزه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب، تورك‌و فارس رازیبكه‌ن، چه‌پۆكیان پێداده‌داین‌و مافه‌كانی ئێمه‌یان ده‌دا به ئه‌وان‌و سه‌ركوتكردنی ئه‌وانیش به‌رامبه‌ر به‌ئێمه، لای به‌ریتانیا‌و فه‌ره‌نساییه‌كان، ره‌وایی پێده‌درا، به‌كوردیش ده‌وترا دواكه‌وتون، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتێكی دواكه‌وتووی سه‌ركوتارانه‌ی ئه‌وان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ده‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌وان ده‌توانن ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت، به‌ڵام ئێمه ناتوانین حكومه‌تمان هه‌بێت، له‌راستیدا نه‌یانده‌ویست حكومه‌تمان بۆ دروستبكه‌ن‌و ده‌شیانسه‌پاند به‌سه‌رماندا كه گوایه نه‌ته‌وه‌كه‌مان، حكومه‌تی پێ به‌ڕێوه‌ناچێت. له‌كاتێكدا كورد له(2600) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌تمان هه‌بووه. دوایئه‌وه‌ش له‌سه‌ده‌ی ئیسلامه‌وه هه‌تا پێش ماوه‌یه‌ك له‌جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، ده‌یان میرنشینمان هه‌بووه له‌كوردستاندا، كه هه‌موو میرنشینێكیش ناوكی حكومه‌تێك بووه كه روخاندویانه‌و هه‌موو ئه‌و میرنشینانه له‌توركه عوسمانییه‌كان پێشكه‌وتووتر بوون له‌سه‌رده‌می خۆیاندا‌و كه‌مترین عه‌یب‌وعاریشیان له‌مێژوودا له‌سه‌ره‌و به‌پێچه‌وانه‌وه، زۆرترین شه‌رمه‌زاری له‌عوسمانیه‌كان‌و سه‌لجوقییه‌كان، له‌قه‌ره‌قۆیلۆ و جه‌نگیزخان‌و له‌سه‌دا هه‌شتای ئه‌و سه‌ركردانه‌ی عه‌ره‌ب‌و تورك‌و فارس شانازیان پێوه‌ده‌كه‌ن، له‌كورد باشتر نه‌بوون ئه‌ڵكو ئه‌وانه‌ی ئه‌وان، خوێنڕێژ‌و دیلكوژ‌و بوون‌و وه‌ك تاوانكار چونه‌ته مێژووه‌وه، كه‌چی بوون به‌كه‌له‌پوری شانازی ئه‌وان‌و ئێمه‌ش كه سه‌ركوت كراوین، هێشتا پێمانده‌ڵێن: كورد شایانی ئه‌وه‌نه‌بووه ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت‌و راشیگه‌یاند:ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو خوێنڕشتنه ده‌سه‌ڵات بێت‌و ئه‌وان شانازی پێوه ده‌كه‌ن، ئه‌وا وه‌كو كورد نامانه‌وێ له‌مێژوودا ئه‌و شانازییه‌مان پێببڕێت. شه‌رمده‌كه‌م جه‌نگیزخان‌و حه‌جاجی كوڕی یوسفی سه‌قه‌فی، باپیره گه‌وره‌م بووبێتن! شه‌رمده‌كه‌م ئیمپراتۆریه‌ته‌كانی عوسمانی‌و سه‌فه‌وی، باپیره گه‌وره‌ی من بوبێتن. به‌ڵام شانازی ده‌كه‌م عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری، شێخ سه‌عیدی پیران، میری بۆتان، شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی‌و شێخ مه‌حمود، قازی محه‌مه‌د، باپیره گه‌وره‌م بووبێت، كه له‌سه‌ر ئازادی ملی كراوه به‌په‌تی سێداره‌دا‌و ئازادی هیچ كه‌سێك‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كی زه‌وت نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌شی كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجانییه‌كان هه‌بووه، له‌سه‌رده‌می كۆماری مه‌هاباد، شه‌هید قازی، هه‌ر ویستویه‌تی به‌ئاشته‌وایی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئازه‌ربایجاندا چاره‌سه‌ر بكات‌و سه‌ربازێكی ئازه‌ربایجانی به‌ده‌ستی كورد نه‌ڕۆشتووه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه یه‌ك سه‌ربازی كوردیش به‌ده‌ستی سه‌ربازی ئازه‌ربایجانی نه‌ڕۆیشتووه. شێخ مه‌حمودیش، ئه‌وه‌نده پیاوێكی نیشتمان په‌روه‌رو باشبووه، كه‌ریمی ئه‌له‌كه‌و مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی، داهاتی خۆیان له‌سه‌رده‌می قات‌و قڕییه‌كه‌دا سه‌رفكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود تووشی قه‌یرانی دارایی نه‌بێت‌و حكومه‌ته‌كه‌ی تیانه‌چێت! مێژوییه‌كی باشمان هه‌یه، به‌ڵام غه‌درێكی گه‌وره‌مان لێكراوه.
له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌شیدا، له‌گه‌ڵ مامۆستایانی شۆڕش، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، وتی:ئێستاش، ئه‌وه‌تا حكومه‌تی عیراق ده‌ستور جێبه‌جێ ناكات، كێشه‌ی نه‌وت‌و غاز چاره‌سه‌ر ناكات، سێ مانگ بودجه‌مان ده‌داتێ‌و شه‌ش مانگ هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات‌و نامانداتێ. حكومه‌تی عیراق، سوپای عیراق، كه سوپای عه‌ره‌ب بێ، هه‌مووی چه‌كدار ده‌كات‌و هه‌موو توانایه‌كی بۆدابین ده‌كات‌و هه‌موو چه‌كێكی ده‌داتێ. حه‌شدی شه‌عبی به‌ماوه‌ی سێ مانگ دامه‌زراند‌و باشترین چه‌كی بۆ كڕین، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه له(1961)ه‌وه هه‌یه، ئێستاش به‌هه‌زار حاڵ موچه‌كه‌ی بداتێ یان نایداتێ. ئه‌م حكومه‌ته له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی مه‌لیكی، قاسمی، به‌عسی له(1963)و دواتر حكومه‌تی عه‌بدولڕه‌حان‌و عه‌بدولسه‌لامی برای، جارێكی تر حكومه‌تی به‌عسی، هه‌میشه سیاسه‌تی شۆڤێنی‌و سیاسه‌تی سه‌پاندنی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی، دوور له‌دیموكراسی‌و مافی چاره‌نوسی كوردیان به‌درێژایی مێژوو سه‌پاندووه. مافه‌كان پێشێل ده‌كات‌و تاوانباریشمان ده‌كات. عه‌ره‌ب ده‌ڵێ (لێیدام و گریا، پێشمكه‌وت‌و شكاتیشی لێكردم!) ئه‌و خۆی سه‌ركوتی كردووم، تاوانباریشم ده‌كات به‌جوداخوازیی‌و به‌كرێگیراوی! هه‌روه‌ك چۆن فڕۆكه‌ی ئینگلیز میلله‌ته‌كه‌مانی له‌سلێمانی‌و رواندوز بۆردومانده‌كرد، به‌ڵام له‌به‌غداد حكومه‌تی بۆ عه‌ره‌ب داده‌مه‌زراند‌و ده‌وڵه‌تانی دنیاش، له‌پێشه‌وه روسیای لینین، به‌تورك‌و فارسه‌وه ده‌یانوت بزوتنه‌وه‌كانی كورد له‌زه‌مانی شێخ مه‌حمود، به‌رزانییه‌كان، سه‌مكۆی شه‌كاك، سه‌ر به‌ئینگلیزن! یه‌كه‌م فه‌وجیش كه له‌عیراق دامه‌زراوه به‌ناوی ئیمام موسای كازم‌و یه‌كه‌مین شه‌ڕیش كه له‌كوردستان كردوێتی‌و یه‌كه‌مین هێزی ئاسمانیش كه له‌شه‌ش فڕۆكه‌ی دواكه‌وتووی هینته‌ری كه له‌سه‌رده‌می ئینگلیز دروستكراوه، یه‌كه‌م بوردومانیان له‌كوردستان كردووه! یه‌كه‌مین تیپی تۆپهاوێژیش له‌كوردستان تۆپی هاویشتووه.
وتیشی: ئێستاش كه سه‌رده‌می ئه‌م حكومه‌ته‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌م حكومه‌ته زیاتر له‌هه‌موو حكومه‌ته‌كانی پێشوو، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته‌یان پێكهێناوه، زیاتر له‌هه‌موو هێزه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان‌و نه‌ته‌وه په‌رست‌و چینایه‌تییه‌كانی پێشوو، له‌گه‌ڵ ئه‌م حزبانه‌ی ئێستا كه پێیانده‌ڵێن شیعه‌و سوننه، په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشمان هه‌بووه، هیچیان نییه لێیان قه‌ومابێ‌و داڵده‌مان نه‌دابن، باره‌گا، چه‌ك‌و پاره‌و فیشه‌كمان داونه‌تێ، بریندارمان چاره‌سه‌ر كردووه‌و كه‌سوكاره‌كانیانمان ده‌رباز كردووه‌و ناردومانن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و خۆیانمان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هێناوه‌ته‌وه، له (2003)شه‌وه تائێستا كه حكومه‌ت داده‌مه‌زرێ، بزانن چه‌ندجار له‌گه‌ڵ ئه‌و حكومه‌تانه توشی گیروگاز بووین، ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌یه‌كه‌من سه‌ركه‌وتن كه عه‌بادی به‌سه‌ر داعشدا سه‌ركه‌وت له‌موسڵ، دووه‌مین سه‌ركه‌وتن هاته سه‌ر كه‌ركوك! واته شه‌ڕی له‌گه‌ڵ داعش‌و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه هاوتا كرده‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌م شانۆگه‌ریانه، كه له‌مێژووی ئه‌م وڵاته‌دا هه‌یه، هه‌موویان شانۆگه‌ری خوێناوین كه له‌به‌رامبه‌ر میلله‌ته‌كه‌ماندا كراون‌و به‌داخه‌وه، له‌دوای ریفراندۆم هه‌تا ئێستا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌بوبین له‌ریفراندۆم! كه به‌شبه‌حاڵی خۆم، وه‌كو بیروباوه‌ڕو مافی دیوكراسی، قه‌ت خۆمان به‌هه‌ڵه نازانم. به‌ڵام باشه ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ڵه‌ش بوین‌و ئه‌وان سه‌ركه‌وتوون، ئه‌وه ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان‌و ناوچه‌كانی ماده‌ی (140) له‌ده‌ستی ئه‌واندایه، ده‌یفه‌رموو ماده‌ی (140) جێبه‌جێ بكه‌ن‌و بیسه‌لمێنن كه ئێمه هه‌ڵه‌بووین! بڕگه‌كانی ماده‌ی (140) ئه‌وه‌ی ماوه جێبه‌جێی بكه‌ن. فه‌رموو خه‌ڵكه‌كه‌ی دابمه‌زرێنن‌و خزمه‌ت بكه‌ن، فه‌رمانبه‌رانی كورد ده‌رمه‌كه‌ن. نه‌ك ئه‌مانه‌ش ناكه‌ن، به‌ڵكو سپۆنسه‌ری عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌ن كه بێنه‌وه، ئه‌گه‌رچی یه‌كێك له‌بڕگه‌كانی ماده‌ی (140) ئه‌وه‌یه كه عه‌ره‌بی هاورده بڕوات‌و كورده‌كان بگه‌ڕێنه‌وه. به‌ڵام ئه‌و كوردانه‌ی به‌پێی ماده‌ی (140) گه‌ڕاونه‌ته‌وه، پاڵه‌په‌ستۆی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان ده‌خه‌نه سه‌رو به جوتیارو شارنشینه‌وه ده‌ریانده‌كه‌ن‌و به‌قافڵه عه‌ره‌بی ته‌عریب به‌تاپۆی ره‌شی فاشییه‌كانی عیراق، كه چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆیان ده‌ركراوه ده‌هێننه‌وه، به‌ڵام تاپۆی سه‌دان ساڵه‌ی باوك‌و باپیرانمان قبوڵ ناكه‌ن! كه‌واته ئه‌گه‌ر له‌ریفراندۆم هه‌ڵه‌بووین، ئه‌ی ئێستا حكومه‌تی عیراق ئه‌مه بۆ ده‌كه‌ن؟! ئه‌ی له‌دوای ریفراندۆمه‌وه كوا، كامه چاكه‌یه له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كه‌مانیانكردووه، هه‌تا بیسه‌لمێنن كه له‌ریفراندۆم هه‌ڵه‌بووین!
له‌م سێ ساڵه‌دا هه‌میشه ده‌یسه‌لمێننه‌وه كه میلله‌ته‌كه‌مان له‌سه‌ر هه‌قه‌و هه‌میشه‌ش مه‌ترسی شۆڤێنێت، ته‌عریب، پێشێلكردنه‌كانی مافی میلله‌ته‌كه‌مان له‌حكومه‌تی مه‌ركه‌زی هه‌یه! ئه‌گه‌رچی سوپاسی ده‌وڵه‌تمه‌داری ئێستا عیراق، جه‌نابی هادی عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌م، كه له‌سه‌ر موچه، تا ئێستا چوار موچه‌یان ناردووه‌و داواش له‌حكومه‌تی كوردستان ده‌كه‌م، كه به‌زوترین كات رونكردنه‌وه بدات ئایا مووچه‌كانی تری بۆ نه‌داوه؟ ئایا داوێتی به‌بابه‌تێكی تر شه‌رعیتر بێ له‌مووچه؟
ئومێدیشیخواست، كه له‌سه‌ر بابه‌تی نه‌وت‌و غازیش، له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رز‌و هه‌تا نێوانمان باشه، ئه‌و كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێت. نه‌كا چاره‌سه‌رنه‌كردنی نه‌وت‌و غاز‌و گیرگازی مه‌سه‌له‌ی مووچه، ببێ به‌گرێ كوێره لێمان‌و له‌گه‌ڵ كێشه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كانی رابردوودا، دیسانه‌وه نێوانی هه‌ولێرو به‌غدادمان لێ بئاڵۆزێته‌وه. بۆیه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن باشه، هه‌تا هه‌ردوولا گرێی ده‌ستیش نه‌خه‌ینه ده‌م‌و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر عیراقه بیكات، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمیشه بیكات‌و نابێ هیچ لامان نكۆڵیمان هه‌بێت له‌ماف‌و ئه‌ركه‌كانمان.
وتیشی: به‌تایبه‌تی ئێستا، بۆچی نابێ هه‌ردوولامان خۆمان له‌لێپرسراوێتی بدزینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه له‌سه‌ر مه‌نجه‌نیقی جه‌نگێكی ترسناكتره، له‌هه‌موو ئه‌و جه‌نگانه‌ی له‌ناوچه‌كه رویداوه. به‌تایبه‌تیش له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌كوه‌یت له‌عیراق دراوه، شانزه ساڵه‌و له‌و ماوه‌یه‌شدا ته‌كنه‌لۆجیای جه‌نگ له‌ئه‌مریكا و له‌ناوچه‌كه په‌نجا بۆ سه‌د به‌رامبه‌ر زیادیكردووه‌و چه‌كی كوشنده‌تر‌و له‌شكری پڕ چه‌كتر‌و رقێكی نه‌ته‌وه‌یی‌و تائیفی‌و ده‌روونی ئه‌ستوتر به‌رامبه‌ر یه‌كتر په‌یدا بووه‌و ئه‌و هه‌موو چه‌كه‌ش كه‌وتۆته ده‌ستی ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره. كه جه‌مسه‌رێكی ئێران‌و دۆسته‌كانێتی‌و جه‌مسه‌ره‌كه‌ی تریش ئهمریكاو سعودیه‌و دۆسته‌كانێتی‌و به‌درێژایی مێژووی چه‌كفرۆشتنیش، له‌جه‌نگی دووه‌می جیهانیش ئه‌وه‌نده چه‌ك نه‌فرۆشراوه.
مه‌لا به‌ختیار، رونیشیكرده‌وه: هه‌موومان له‌و دۆخه‌داین‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌نگه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووبدات، ئه‌وا له‌جه‌نگی دووه‌می جیهانیش مه‌ترسیدارتره، چونكه جه‌نگی ناوچه‌یی‌و كه‌نداویی‌و رۆژهه‌ڵاتی رووبدات، ئه‌وا له‌جه‌نگی دووه‌می جیهانی مه‌ترسیدار تر ده‌بێت‌و رایگه‌یاند:
ئایا میلله‌ته‌كه‌مان، ئاگامان له‌خۆمانه؟ كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی حزبه‌كان كراوه بۆ ته‌داروكی ئه‌م بارودۆخه، بۆ بیركردنه‌وه‌ی قوڵ‌و لێكه‌وته‌كانی ئه‌م بارودۆخه؟ په‌رله‌مانی كرودستان، حزبه‌كانی كوردستانی بانگكردووه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه هه‌بێت؟ به‌تایبه‌تی یه‌كێتی‌و پارتی كه هێزمان هه‌یه ئایه له‌گه‌ڵ حزبه عیراقییه‌كان دانیشتووین؟، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌و مه‌ترسییه‌كان، كه ترسی ئێمه‌و هه‌موو عیراقیشه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین؟ مه‌خابن تا ئێستا نه‌كراوه؟ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق تا ئێستا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌و پارتی بانگ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێ: ئه‌م جه‌نگه جه‌نگێكه هه‌موو عیراق به‌كوردستانیشه‌وه، ده‌گرێته‌وه‌و وه‌رن بیرێكی لێبكه‌ینه‌وه؟ په‌رله‌مانی عیراق نه‌یكردووه‌و ئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌یبیستین، ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات ئه‌گه‌ر دۆستایه‌تی ئێران بكه‌ین، لێتان قبوڵ ناكه‌ین‌و ئێرانیش پێداده‌گرێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی هه‌مانه له‌گڵیان نابێ ده‌ستبه‌رداریان ببیین. له‌كاتێكدا نه هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئهمریكاو نه پێداگیرییه‌كه‌ی ئێران، ده‌سته‌به‌رنین بۆ میلله‌ته‌كه‌مان.
راشیگه‌یاند: سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له‌سه‌ر ئاستی عیراق‌و كوردستان جوڵه بكات، پێشئه‌وه‌ی جوڵه بكات بۆ ئه‌وه‌ی سوڵحی نێوان ئه‌مریكا و ئێران بكات. قسه‌شم له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه سه‌رۆك په‌رله‌مانی عیراق ده‌بێ جوڵه بكات، ده‌بێ حزبه كوردستانییه‌كان له‌نێوان خۆماندا دابنیشین‌و به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شمان هه‌بێ، لایه‌نیكه‌م رێكبكه‌وین له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی چاره‌نوسی هه‌مو حزبه كوردستانییه‌كان‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مانی پێوه‌به‌ستراوه‌و بیری لێبكه‌ینه‌وه. به‌داخه‌وه تا ئێستا هیچی له‌مانه نه‌كراوه‌و روونه هۆكاره‌كانی چین!
وتیشی: هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، یه‌كه‌م: جه‌نابی مام جه‌لال له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ونه. چونكه مام جه‌لال گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بوو به ئه‌قڵ‌و ده‌یزانی ئه‌م كێشه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی، له‌گه‌ڵ گۆڕان چۆن چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ده‌شیزانی له‌گه‌ڵ شیعه‌و سوننه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت‌و ده‌یزانی له‌گه‌ڵ به‌غدادو له‌گه‌ڵ تاران‌و له‌گه‌ڵ سعودیه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. هه‌روه‌ك ده‌شیزانی چۆن له‌گه‌ڵ واشنتۆن چۆن قسه بكات. بۆیه به‌داخه‌وه غیابی مام جه‌لال، ئێستا له‌هه‌موو كاتێك زیاتر دیاره.
بۆیه لێره‌وه بانگه‌وازێك بۆ كاك مه‌سعود‌و كاك كۆسره‌ت‌و سه‌رۆكی هه‌موو حزبه‌كان ده‌كه‌م، سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كان‌و كێشه‌كان، كه به‌زوترین كات كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری له‌نێوان حزبه‌كانی كوردستاندا بكرێت‌و له‌ناو په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه بكرێت‌و داوای كۆبوونه‌وه‌ی حزبه عیراقییه‌كان بكرێت‌و گفتوگۆ بكه‌ین. پێشتریش وتومه كه هه‌قه له‌م كێشه‌یه‌دا، بۆ مه‌ترسی جه‌نگ له‌نێوان ئهمریكاو ئێران، سیاسه‌تی خۆمان ببه‌ستینه‌وه به‌سیاسه‌تی به‌غداد. به‌ڵام سیاسه‌تی به‌غدادیش نابێ به‌بێ راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كوردستان بیسه‌پێنێت. به‌ڵكو ده‌بێ به‌ڕاوێژو به‌بۆچوونی هه‌مولایه‌كمان ستراتیجه‌كه دابنێین، نه‌ك به‌غداد له‌وێ بڕیارێك بدات‌و ئێمه‌ش لێره، ملكه‌چ بین. یان ئێمه لێره‌وه خۆمان بڕیار بده‌ین‌و بڵێن، هه‌قمان به‌سه‌ر به‌غداده‌وه نییه! نه‌خێر، به‌ڵكو ئێستا هه‌قمان زۆر به‌سه‌ر به‌غداده‌وه‌و هه‌یه‌و ئه‌ویش هه‌قی به‌سه‌رمانه‌وه هه‌یه‌و به‌ڕاستی سه‌ما ئێستا له‌سه‌ر لێوارو نوكی خه‌نجه‌ره! به‌ڵام ئه‌گه‌ر حزبه‌كان، حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی كوردستان حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی عیراق، به‌هه‌موومان ستراتیج‌و پرۆژه‌یه‌كمان بۆخۆمان دانا، سوور بووین له‌سه‌ری، ئه‌وكاته ئه‌مریكا، به‌ریتانیا‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش رێزی لێده‌گرن‌و ئێران‌و ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ریش له‌ناوچه‌كه رێزی لێده‌گرن.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، جه‌ختیشیكرده‌وه: له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هێزه كوردستانییه‌كان ده‌بێ پاشكه‌وتی سیاسی خۆمان هه‌بێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاستی عیراق، له‌هه‌موو ئاسته‌كان رێكبكه‌وین‌و له‌ناو كوردستانیش بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان، حزبه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی كوردستان رێكبكه‌وێ. بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك. شه‌ڕ ده‌بێ، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بوو چی بكه‌ین‌و ئه‌گه‌ر نه‌بوو چی بكه‌ین؟ ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی كه‌م رویدا، چی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر دوایئه‌وه‌ی وه‌ستا چیبكه‌ین. كه شه‌ڕ وه‌ستا، له‌سه‌ر حسابی چاره‌نوسی ئێمه ده‌بێ، یان له‌سه‌ر حسابی نه‌وت‌و جوگرافیا‌و ئاسایش‌و پێشمه‌رگه‌ی ئێمه ده‌بێت؟ یان نه‌خێر له‌سه‌ر حسابی عیراق ده‌بێت؟ یان له‌سه‌ر چ حسابێك ده‌بێت‌و ده‌شبێ هه‌موو ئه‌م پرسیارانه له‌خۆمان بكه‌ین؟و به‌رچاویشمان روون بێت. چونكه ئه‌گه‌ر به‌رچاومان روون بوو، به‌رنامه‌و بڕیارمان هه‌بوو، هه‌ر رووداوێك رویدا، ئاماده‌ین. چونكه بڕیارمان هه‌یه‌و به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیارمان نه‌بوو، هه‌ر رووداوێك رویدا، به‌په‌له پروزه فر یا بكه‌یون بڕیارێك بده‌ین‌و بێگومان ئه‌وكاته‌ش نیوه‌ی بڕیاره‌كانمان هه‌ڵه ده‌رده‌چێت.
PUKmedia نووسینگه‌ی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18