riklam

لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان 11:30 AM - 2019-05-27
.

.

به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ كۆده‌بێته‌وه‌ و وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پشت به‌هیچ رایه‌كی تری وڵاتان و ده‌زگاكانی فه‌له‌كناسی نابه‌ستین.

له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27-5-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ 3-6-2019، لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له‌دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی كۆده‌بێته‌وه‌ و دوا بڕیار له‌باره‌ی یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزوه‌ ده‌دات.

وتیشی: ته‌نها لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ ده‌سه‌ڵاتی دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی هه‌یه‌، بۆیه‌ لیژنه‌كه‌ پشت به‌هیچ كه‌س یان یا هه‌ر رایه‌كی تری وڵاتان و ده‌زگاكانی فه‌له‌كناسی نابه‌ستێت.

هاوكات لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌، له‌ئێستاوه‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاریبكات.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket