په‌روه‌رده سه‌رچاوه‌ی گۆڕانكارییه باشه‌كانه
بیروڕا 11:22 AM - 2019-05-27.
له‌دوا رۆژه‌كانی به‌شداری كردنمان له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی گه‌وره‌ترین رێكخراوی مامۆستایانی به‌ریتانیا (NASUWT)، سه‌ردانی چه‌ند شوێنێكی گرنگ و دیارمان كرد، له‌وانه هه‌ردوو باخچه‌ی گه‌وره (green park) و (Haide park) له ناوه‌ڕاستی له‌نده‌ن ، له‌راستیدا له گه‌وره‌ییه‌كه‌ی له جوانیه‌كه‌ی تا ده‌گاته داره‌كانی، هه‌رێزه‌كه‌ی، گوڵه‌كانی، راڕه‌وه‌كانی، باڵنده‌و گیانداره‌كانی ، هه‌موی جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوون، له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرنگتر ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام خه‌ڵكی تێدایه‌پاكوخاوێنیه‌كه‌یبوو ، هه‌یه بۆ سه‌یران و گه‌شتی خێزانی له‌وێیه، هه‌شیانه بۆ وه‌رزشكردن، هی واش هه‌یه بۆ پشوه‌ك ده‌چێته ئه‌وێ، گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌س نیه پاشماوه به‌جێ بهێڵێ، كه‌س نیه ئازاری باڵنده‌یه‌ك یان گیان له‌به‌رێك بدات، ته‌نانه‌ت هه‌ر كه‌سه و به‌شێوازی خۆی خزمه‌تیان ده‌كات، من بۆخۆم تێبینی ئه‌وه‌م كرد سمۆره‌كان چاودێری ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌سێك هه‌ندێك خواردنیان پێبدات كه‌له‌لای خۆمان چاویان به‌مرۆڤ بكه‌وێت تێی ده‌ته‌قێنن، ئه‌وه‌ی به‌لای من جێگه‌ی هه‌ڵوێسته‌كردن و دروست بوونی پرسیار بوو، بۆ ئه‌وانه به‌و شێوه‌یه له‌خه‌می پاكوخاوێنی و ئه‌دگارێكی هه‌ره‌به‌رزیشیانه؟ بۆ ئێمه ئه‌وه‌ی پاك‌و خاوێنی بێت پێمان ئه‌ركێكی قورس و له‌توانا به‌ده‌ره؟ زیاتر له هه‌زار و چوارسه‌د ساڵه له وتاره ئاینیه‌كاندا باسی پاكوخاوێنی و رێزگرتن له‌ده‌وروبه‌ر ده‌كرێت، ده‌یان سروت و فه‌رموده هه‌یه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما گرنگه ده‌كه‌نه‌وه، سه‌دان جار گوێبیستی ( تنڤفوا فڕن الاسلام نڤیف) ، ( النڤافه من الایمان) ده‌بین، كه‌چی نه‌بایه و نه‌بارانه و رۆژ له‌دوای رۆژ خراپتر ده‌بین، ده‌چینه پاركه‌كان هه‌ر وه‌ی ، ده‌چینه سه‌یرانگا و شوێنه گه‌شتیاره‌كان وه‌یتر، ناو گه‌ڕه‌كه‌كان ، ناو قوتابخانه و خوێندنگاكان هه‌زار حه‌سره‌ت، به‌ڕاستی به‌نده و ره‌نگه وه‌كو منیش زۆر بێت له‌و داكه‌وته((واقع)) توشی جۆرێك له به‌دبینی بووین له‌وه‌ی هه‌ر چاك نه‌بین و به‌مشێوه‌یه بمێنینه‌وه، سه‌رنجه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته (99%) موسڵمان نین به‌دڵنیاوه به‌قه‌د ئێمه گوێ بیستی وتاری ئایینی نه‌بوون كه‌چی له هه‌ڵسوكه‌وت له‌ئێمه جیاوازن و پابه‌ندنی خزمه‌تكردنی خاك و ئه‌رز و ئاو‌و و ته‌نانه‌ت گیان له‌به‌ر و باڵنده‌شن، كه‌چی ئێمه موسڵمانین و له هه‌موو هه‌ینیه‌ك و به‌بۆنه و بێ بۆنه ته‌لقین به‌چاكه‌كردن و پاكوخاوێنی ده‌درێین ئینجا له‌گه‌ڵ پاك راگرتنی شوێنه جوان و خواپێداوه‌كانمان هه‌ڵوسكه‌وتی نه‌خوازراوانه ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی دواجار ده‌مه‌وێ بیڵێم بۆ ئه‌و بابه‌ته په‌روه‌رده گرنگه ئه‌وان په‌روه‌رده‌كه‌یان باش و پڕ بایه‌خه و هه‌موو جومگه‌كان ده‌گرێته‌وه،په‌روه‌رده‌كه‌ی ئێمه ته‌نها فێركردنه و په‌روه‌رده‌كردنه‌كه هه‌ر به‌ناوه به كردار نیه، به‌ڕاستی ده‌بێت ئه‌و تێگه‌یشتنه له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده بگۆڕدرێت به فه‌رمی بكرێته په‌روه‌رده ئینجا فێركردن، چونكه په‌روه‌رده سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گۆڕانكاریه باش و پۆزه‌تیفه‌كانه .
عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25