riklam

ئاگر له‌پێشانگایه‌كی سكرابی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌وێته‌وه‌

کوردستان 10:47 AM - 2019-05-27
.

.

له‌ ناحیه‌ی شۆڕش ئاگر له‌ پێشانگایه‌كی سكرابی ئۆتۆمبێل كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند ئۆتۆمبێلێك سووتان، دوای ماوه‌یه‌كیش توانرا له‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت و رێگه‌ له‌ سوتانی چه‌ندین ئۆتۆمبێلی دیكه‌ بگیرێت.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی كه‌كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ راگه‌یه‌نراوه‌، دوای  ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌ بوونی رووداوێكی ئاگر له‌ پێشانگایه‌كی سكرابی ئۆتۆمبێل له‌ ناحیه‌ی شۆڕش، ده‌ستبه‌جێ تیمی به‌رگری شارستانی بنكه‌ی شۆڕش گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و توانیویانه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌ بكه‌ن و رێگری بكه‌ن له‌ سوتانی چه‌ندین ئۆتۆمبێلی تر و نه‌هێڵن زیانیان به‌ربكه‌وێت.

PUKmedia تایبه‌ت

لینكی یارمه‌تیده‌ر بۆبینینی ڤیدیۆكه‌...

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket