riklam

وه‌زیری دارایی: پێش جه‌ژن مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت

کوردستان 10:44 AM - 2019-05-27
.

.

وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی ڕایگه‌یاند پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان مووچه‌یه‌كی دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت و ناردنی چوار مانگی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ش دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌.

كه‌مێك پێش ئێستا ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: به‌غدا ساڵی ڕابردوو 9 مووچه‌ی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم كردووه‌ و ئه‌و پاره‌ی كه‌ به‌غدا ناردۆیه‌تی له‌ پێنج مانگی ڕابردوودا مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2018 و دوو مانگی ساڵی 2019 ی پێدراوه‌.

 وه‌زیری دارایی وتیشی: مانگانه‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێویستمان به‌ 881 ملیار دینار هه‌یه‌ و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ به‌غدا ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات به‌شی فه‌رمانبه‌ران ناكات.

ڕێباز حه‌ملان وتیشی: به‌شێك له‌و زانیارییانه‌ی كه‌ له‌باره‌ی مووچه‌وه‌ بڵاو ده‌كرێنه‌و دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌ و به‌غدا مووچه‌ی چوار مانگی پێشمه‌رگه‌ی نه‌ناردووه‌.
 وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: پێش جه‌ژنی پیرۆزی مانگی ڕه‌مه‌زان مووچه‌یه‌كی دیكه‌ دابه‌شده‌كه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket